بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغیی ئەنجام درا

زایینی: ١٧-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٦/٢٦ - ١٤:٠٥ تاران
بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغیی ئەنجام درا
کوردستان میدیا: چالاکییە تەبلیغاتییەکان بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە شار و گوندەکانی کوردستان بەردەوامن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری ورمێ بۆ زیندوو ڕاگرتنی یاد و ڕێبازی شەهیدانی میکۆنووس چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری ورمێ لە گوندەکانی "دزەی دۆڵ، سەرەتای جاددەی ورمێ ـ مەهاباد، دەرمانگای دزەی، سەمەرتۆ، ژاراوە، نەسیرئاوا، زێوە، قاسملوو، بەردەکەشگ، شەیتان ئاوا و کرگەن چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری سنه بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران لە زانکۆی سنە و هەروەها لە گوندی "شیان" لە ژاوەرۆی سنە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.