باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی‌ دوایی کرد

زایینی: ١٩-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٦/٢٨ - ١٣:٢٦ تاران
باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی‌ دوایی کرد
کوردستان میدیا: کاک "بارام ئیبراهیمی" باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە شاری کامیاران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی کاک "بارام ئیبراهیمی" خەڵکی گوندی "تەختی زەنگی" سەر بە شاری کامیاران لەدایکبووی ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو باوکی "ستار ئیبراهیمی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە، کە ماوەی چەندین ساڵە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات خەبات دەکات.

کاک بارام، کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و تەرمی ناوبرا لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.