کوردستان بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبات

زایینی: ٢٠-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٦/٢٩ - ١٤:١٠ تاران
کوردستان بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبات
کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شار و گوندەکانی کوردستان یاد و ناوی شەهیدانی میکۆنۆس بەرز ڕادەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی تێرۆری ڕێبەری مەزن دوکتور سەعید شەرفکەندی، لە لایەن تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی "نێ و تەنگیسەر" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و ئەو کردەوە تێروریستییەی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی "هوویە"ی ناوچەی ژاوەرۆ چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.