ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٢٣-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٠١ - ١٢:٤٦ تاران
ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، "فوئاد کاوه" ئەندامێکی دڵسۆز و وەفاداری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە هۆی ڕووداوی هاتووچوو گیانی لە دەست دەدات.

کاک فوئاد خەڵکی گوندی "نێ"ـی مەریوان بوو و کاروباری حیزبی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

ناوبراو لەو ڕووداوەدا بریندار دەبێت و بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە دوای ٢ ڕۆژ ڕاگرتنی لەژێر چاودێری پزیشکان لە نەخۆشخانەی تەورێز کۆچی دوایی دەکات.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم وکەس وکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.