ژمارەی ٧٠٩ی ڕۆژنامەی کوردستان بڵاو کرایەوە

زایینی: ٢٣-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٠١ - ١٨:١٠ تاران
ژمارەی ٧٠٩ی ڕۆژنامەی کوردستان بڵاو کرایەوە
کوردستان میدیا: ژمارەی ٧٠٩ی ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ١٢ لاپەڕەدا کەوتە بەر دیدی خوێنەران.

ڕۆژنامەی کوردستان، ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و هەر ١٥ ڕۆژ جارێک لە سەر ماڵپەڕی کوردستان میدیا (Kurdistan Media) بە شێوەی "PDF" بڵاو دەکرێتەوە.

ئەم ژمارەیەی ڕۆژنامەی کوردستان وێڕای کۆمەڵێک هەواڵ و ڕاپۆرت، ئەم بابەتانە لەخۆ دەگرێت:

ـ مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
ـ دەقی قسەکانی "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی خەرمانان
ـ شەرەفکەندی و ڕاسان
ـ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
ـ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
ـ کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان

ڕۆژنامەی کوردستان، جیا لە ماڵپەڕی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاوکات لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییە پێوەندیدارەکان بە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتەوە بڵاو دەکرێتەوە.