ژمارەی ٧١٠ی ڕۆژنامەی کوردستان بڵاو کرایەوە

زایینی: ٠٧-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/١٥ - ١٩:١٩ تاران
ژمارەی ٧١٠ی ڕۆژنامەی کوردستان بڵاو کرایەوە
کوردستان میدیا: ژمارەی ٧١٠ی ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ١٢ لاپەڕەدا کەوتە بەر دیدی خوێنەران.

ڕۆژنامەی کوردستان، ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و هەر ١٥ ڕۆژ جارێک لە سەر ماڵپەڕی کوردستان میدیا (Kurdistan Media) بە شێوەی "PDF" بڵاو دەکرێتەوە.

ئەم ژمارەیەی ڕۆژنامەی کوردستان وێڕای کۆمەڵێک هەواڵ و ڕاپۆرت، ئەم بابەتانە لەخۆ دەگرێت:

ـ کەریم پەرویزی: زیندانیی سیاسی بوونی نییە
ـ دوکتور ئیدریس ئەحمەدی: سەهۆڵبەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
ـ کەیوان دروودی: هەموو ڕێگاکان دەچنەوە کوردستان
ـ ئاگری ئیسماعیل نژاد: دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
ـ جەماڵ فەتحی: ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا
ـ شەهلا دەباغی: چیرۆکی منداڵانی بێ سەرپەرەست لە ئێران
ـ هیوا میرزایی: خۆکوژی کۆتاییەکی تراژیدیک
ـ ئەلبۆرز ڕوئین تەن: باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد
ـ عەلی مونەزەمی: بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور
ـ وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ کەریم پەرویزی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ـمەهاباد ه: (بەشی کۆتایی) ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا

ڕۆژنامەی کوردستان، جیا لە ماڵپەڕی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاوکات لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییە پێوەندیدارەکان بە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتەوە بڵاو دەکرێتەوە.