بەشداری شاندێکی حیزبی دێموکرات لە سەرەخۆشیی مام جەلال لە هەولێر

زایینی: ٠٧-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/١٥ - ٢٠:٠٦ تاران
بەشداری شاندێکی حیزبی دێموکرات لە سەرەخۆشیی مام جەلال لە هەولێر
کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە سەرپەرەستی "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان‌دا بەشداری کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتووو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە سەرپەرەستی "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان‌دا بەشداری کرد.

شاندی حیزبی دێموکرات لە لایەن هەیئەتێکی پایەبەرزی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستیی "سەعدی ئەحمەد پیرە" و ''فازڵ میرانی" پێشوازیان لێکرا.

ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی مام جەلال تاڵەبانی لە بارەگای سەرەکیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو و هەئیەتی حیزبی دێموکرات پرسە و هاوخەمی خۆی بە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان گەیاند.