لە پێتەختی ئێران چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

زایینی: ١٨-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٢٦ - ١١:٢٧ تاران
لە پێتەختی ئێران چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو
کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات و ڕۆڵەکانی گەل لە تاران پێتەختی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، قارەمانانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لاوانی تێکۆشەری کوردستان لە مەیدانی "ئازادی"ـی تاران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لەو چالاکیانەدا وێنەی ڕێبەری نەتەوەی کورد دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو"یان بڵاو کردووەتەوە.