کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان

زایینی: ١٩-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٢٧ - ١٧:٣٨ تاران
کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان
کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری ورمێ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی دایە "شاناز جدی" دایکی شەهید "کامیل گەلـلەبان" لە گوندی "نیچەڵان" سەر بە شاری ورمێ بە هۆی پیری و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

دایە شاناز ئینسانێکی نیشتمانپەروەر وجێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بوو و تا هەر دەم شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی دەکرد.

تەرمی دایه شاناز لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

شەهید "کامیل" مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە جاددەی سۆمابرادۆست کەوتە کەمینی هێزەکانی دوژمنی داگیرکەر و شەهید کرا.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پرسە وسەرەخۆشی لەبنەماڵە، خزم وکەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.