چالاکیی تەبلیغی لە پێتەختی ئێران بەردەوامە

زایینی: ٢٠-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٢٨ - ١٢:١٠ تاران
چالاکیی تەبلیغی لە پێتەختی ئێران بەردەوامە
کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە تاران پێتەختی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەی ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕۆڵەکانی دێموکرات بۆ وەفاداری بە ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە "شمیرانات"ـی تاران وێنە و پۆستێری تایبەت بە شەهید دوکتور "قاسملوو"ـیان بڵاو کردووەتەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکیانەدا "سیمای دێموکرات"ـیان لە ڕوانگەی دوکتور قاسملوو و هەروەها وێنەی دیکەی ئەو ڕێبەرە ناودارەی کورد بڵاو کردووەتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا قارەمانانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لاوانی تێکۆشەری کوردستان ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، لە مەیدانی "ئازادی"ـی تاران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لەو چالاکیانەدا وێنەی ڕێبەری نەتەوەی کورد دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو"یان بڵاو کردووەتەوە.