هێزی سەربازیی ئێران توانای پاراستن و پارێزگاری لە قوڵایی ستراتژیكی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی نییە

زایینی: ٢٢-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٣٠ - ١٧:٤١ تاران
هێزی سەربازیی ئێران توانای پاراستن و پارێزگاری لە قوڵایی ستراتژیكی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی نییە
نووسینی:موختار ناقشبەندی

وەرگێڕان: نسار


وڵاتگەلێك لە سیستم و پێكهاتەی سیاسی دوای شەڕی جیهانی دووهەم توانیان بە كەمترین تێچوو زۆرترین گەشەی ئابووری و كاریگەری سیاسی بەدەست بێنن كە بەباشی ڕێساكانی گەمە و بەڕێوەبردنی ئەم هەقیقەتەیان قەبووڵ كرد كە هێزی سەربازی و ئابووری قسەی یەكەم دەكا ناك دێموكراسی و مافی مرۆڤ و دادپەروەری، تەنانات دێموكراسی و مافی مرۆڤ بووەتە ئامراز و كەرەستەیەك بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئابووری و سیاسییەكان، هەڵبەت هێز تەنیا بریتی نییە لە هێزی سەربازی بەڵکوو هێزی ئابووری و فیكری و كەلتووریش زۆر گرینگە و تەنانات نابوونی هاوسەنگی لە نێوان هێزی سەربازی و ئابووریش كێشە دەخوڵقێنێ بۆ نموونا وڵاتێك كە تەنیا بەشوێن گەشەی ئابوورییەوە بێ و گرینگی بە گەشەی هێزی سەربازی نادا، ناتوانێ لە بەرژەوەندییە درێژخایەناكانی ئابوورییەكەی لە ئاستی جیهاندا بەرگری بكا! لە لایەك سیاسەتی دەرەكی و دەستێوەردانی و بەشداری لە مەسەلە جیهانییەكان ئەگەر گونجاو نابێ لەگەڵ هێزی ئابووری و سەربازی كێشە خوڵقێن دەبێ. ئێران ساڵانێكە بەشوێن پێكهێنانی هیلالی شێعە و دامەزراندن و سەپاندنی ئیمپراتۆری شێعە لە جیهاندایە، بەلەبەرچاوناگرتنی ئەوەیكە گەلۆ سیاسەتی دەرەكی ئێران لە سۆنگەی مافی مرۆڤ و دێموكراسی و یاساكانی ڕێكخراوی ناتەوەیەكگرتووەكان دروست یان هەڵەیە و بە لەبەرچاوناگرتنی ئەوەیكە گەلۆ ئێران قووڵایی ئیستراتیژیەكەی واقێعبینانا دیاریكردووە یان نا و بەلەبەرچاوناگرتنی ئەوەیكە گەلۆ بوونی ئێران لە سووریە و عێراق بۆ پێشگرتن لە هاتنی تیرۆریستەكان بۆ تارانا یان نا و پرسگەلێك لەم شێوەیە دەمانهەوێ ئەم پرسە تاوتوێ بكەین كە گەلۆ ئێران لە سۆنگەی سەربازییەوە توانای بەدەستهێنانی ئامانجە دیاریكراوەكان و پاراستنیانی هەیە یان نا؟ بەسەرەنجدان بەوەیكە ئیسرائیل بەڕوونی ڕایگەیاندووە كە قەبووڵی ناكا ئێران لە نزیك سنوورەكانی بێ، گەلۆ شەڕێكی دیكە بەڕێوەیە؟ گەلۆ بەردەوامی و جەختكردنی ئێران بۆ بوونی لە وڵاتە عەرەبییەكان دەبێتە هۆی داگیرسانی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل لەگەڵ ئێران یان عەرەبەكان لەگەڵ ئێراندا؟ لەم بابەتە وڵامی ئەم پرسیارە دەدەینەوە كە گەلۆ ئێران توانای پاراستنی قووڵایی ئیستراتژیكی خۆی لە شەڕێكی بەربڵاو و ڕاستەوخۆدا هەیە؟

بە پێچەوانەی بانگەشە و دروشمەكانی بەرپرسە سەربازییەكانی ئێران، هێزە سەربازییەكانی ئێران تەنانەت بۆ پاراستنی تەناهی ئێران لە ئەگەری شەڕێكی بەربڵاو لەگەڵ كێشە بەرەوڕوون چ بگا بە عەمەلیاتی بەربڵاوی سەربازی لە نێو خاكی وڵاتانی دیكە و یان پاراستن و بەرگری لە هاوپەیمانەكانیان، هیچكام لە هاوپەیمانەكانی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەرتەشێكی پۆشت و پەرداخیان نییە و ڕووسیەش تەنیا بەهۆی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆی لە سووریە هاتووەتە نێو شەڕەكە و لە ئەگەری شەڕێكی بەربڵاو بە هۆكارگەلی ئابووری و سیاسی بێجگە لە هێندێ شوێنی بەرتەسك لە سووریە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و پایگاكانی خۆی تووشی شەڕ بۆ پاراستنی ئێران ناكا. كاریگەرێتی ئێران تاكوو دەریای مەدیتەرانە نە بەهۆی هێزی ئابووری و سەربازییەكەی بەڵكوو كەڵك وەرگرتنیەتی لە هێزی نەرم و هەست و پێكهاتەی ئایینی ناوچە شێعەنشینەكانە بەڵام درێژەكێشانی ئەم ڕەوتە بووەتە هۆی ترس و هەستیاری زۆری وڵاتانی ناوچە و بە درێژەكێشانی ئەم ڕەوتە ئەگەری پێكدادانی بەربڵاو دوور لە چاوەڕوانی نییە. ئێران هەر بەوشێوە كە تاكوو ئێستا لە شەڕی ناهاوخشت باشترین كەڵكی وەرگرتووە لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی بەربڵاویش لەم ڕێگاوە خەساری زۆر لە لایەنی بەرانبەردەدا بەڵام شەڕ لەلایەن هێزە ئاسمانی و دەریاییەكانی لایەنەكان یەكلا دەبێتەوە نەك لە سەر زەوی. لە خشتەكانی خوارەوە ئاماژە بە ئامار و ژمارەی چەك و چۆڵی گرینگی پێنج وڵاتی بەهێزی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كراوە كە بە بەردەوامی سیاسەتەكانی ئێران ئەگەری پێكدادان و شەڕیان لەگەڵ ئێران هەیە. هەڵبەت ئاڵۆزی و جیاوازی بەرژەوەندییەكان گرووپ بەندییەكانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زۆر ئاڵۆزكردووە بەڵام زۆرترین ئەگەری پێكدادان لە نێوان عەرەبستان و ئیمارات لە دژی ئێران یان ئیسرائیل لە دژی ئێران یان یەكگرتوویەك لە نێوان عەرەبەكان و ئیسرائیل هەیە. زۆر بەكورتی باس لە گرفتەكانی ئێران لە دوو شەڕی گریمانەیی دەكەم.

شەڕ لەگەڵ عەرەبستان و ئیمارات: بە پێچەوانەی تێگەیشتنی خەڵك، شەڕی نێوان ئێران و عەرەبستان زۆر مەترسیدارتر و پڕخەسارتر و پڕتێچووترە لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هەڵبەت پێویستە بگوترێ ئەگەری زۆركەمە عەرەبستان بێ هاوڕێیەتی وڵاتانی دیكە وەك ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بچێتە شەڕ لەگەڵ ئێرانەوە. هێزی ئاسمانی عەرەبستان كە خاوەن فرۆكەگەلی ناوی چوارەم و ناوی ئامریكایی وەكوو ئێف پانزە و فرۆكە ئۆرووپاییەكانی تایفۆنایە وێرای شكستدانی هێزی ئاسمانی كۆن و پەرتووكاوی ئێران كە زۆرتر كەڵك لە فرۆكەكانی ناوی سێهەم هی چل ساڵ پێش وەردەگرێ، دەتوانێ ناوەندەكانی ناوکی ئێران بە تەواوەتی لە نێوببات كە سەرەڕای تێپەڕبوونی دەیان ساڵ لەشەڕ، سەنعەتی نەوتی ئێران نەیتوانیوە بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش لەشەڕ و ئەمە بۆ ئابووری لەرزۆكی ئێران بە مانای دابەزینی زۆر و بەرزبوونەوەی بێكاری و هەڵاوسانی كونترۆڵ نەكراوە. دۆخی هێزی ئاسمانی ئێران بەڕێژەیەك خراپە كە تەنانات هێزی ئاسمانی ئیمارات بەكەڵك وەرگرتن لە فرۆكەكانی ئێف شانزە لە هێزی ئاسمانی ئێران بەهێزترە. لاوازی و ناتوانایی ئێران لە یارمەتیدان بە حوسییەكانی یەمەن و شێعەكانی بەحرەین بەتەواوەتی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی هێزی ئاسمانی و دەریایی ئێران، بە پێچەوانەی بانگەشەی بەرپرسە ئێرانییەكان، هێزی دەریایی ئەم وڵاتە كە بەشێكی زۆری هێزەكەی بەهۆی چەند سەد پاپۆڕی خێرای مووشك هاوێژ و مووشەكە كەنارە بە دەریاییەكانە هەروەك مووشەكی كەنداوی فارس پێكهێنراوە، هێزێكی كەنارەكانە نە هێزێكی دەریایی ئیستراتژیك، هێزی دەریایی ئێران لە شەڕێكدا لەگەڵ وڵاتانی كەنداوی فارس بە كەڵكوەرگرتن لە پشتیوانی پاپۆڕە خێراكان و هەروەها كەڵكوەرگرتن لە مووشەكەکانی كەنار بۆ دەریا توانای ئەوەی هەیە كە زەبرێكی قورس لە لایەنی بەرانبەر بدات بەڵام بەهیچ شێوەیەك توانای سەربازی لە دەرەوەی كەنداو نییە، لەبەر ئەوەی كەشتی و فرۆكەهەڵگری نییە و ژمارەی كەشتییەكانی ئێران زۆر كەمتر لەوەیە كە بتوانێ عەمەلیاتێك لە دەریای سوور ئەنجام بدات چ بگات بە دەریای مەدیتەرانە! پێویستە بگوترێ لاوازی زۆری هێزی ئاسمانی ئێران لە هەر شەڕێكی شیمانەیی دەبێتە هۆی سەركەوتنی عەرەبستان و ئیمارات لە ماوەی چەند ڕۆژدا لە دەریا و هەروەها پێویستە بگوترێ زۆربەی ژێردەریاییەكانی ئێران كە دروستكراوی پیشەسازی سەربازی نێوخۆیی ئێرانن لە ئاستێكدا نین كە كاریگەرییەكی ئەوتۆ لە گۆڕانكاری گۆڕەپانی شەڕ دابنێن و ژێردەریاییەكانی دیكەی ئێران لە بەرانبەر هێرشە ئاسمانییەكان و كەشتییەكانی لایەنی بەرانبەر زۆر لاواز و خەسارهەڵگرە و لەشەڕێكی نێوان‌ماوە یان درێژخایەن بەهۆی زاڵبوونی هێزی ئاسمانی عەرەبستان توانای درێژەدان بە مەئموریەتی نییە لەبەر ئەوەیكە هیچ پایەگایەكی دەریایی بۆ پشتیوانی ژێردەریاییەكان نامێنێتەوە، هێزی مووشەكی ئێران كە زۆر زیاتر لە عەرەبستانیشە توانای گۆڕینی چارەنووسی شەڕ بەتاییەت لە شەڕێكی نێوان‌ماوە یان درێژخایەنی نییە لەبەر ئەوەی ژمارە و وردبینی مووشەكە ئێرانییەكان لە ئاستێكدا نییە كە كەمووكۆڕییەكانی هێزی دەریایی قەرەبوو بكاتەوە و لە لایەكی دیكەوە سیستمە دژە مووشەكییەكانی پاتریوتی عەرەبستان توانای لەناوبردنی بەشێك لە مووشەكە هاوێژراوەكانی ئێرانی هەیە، هەرچەند ئێران لە هێندێك بواردا وەك شەڕی سایبێری توانای زەبرلێدان لە لایەنی بەرانبەری هەیە و تەنانەت مووشەكە ئێرانییەكانی شەهابی 3 و سجیل دەتوانن زەبرگەلێك لە ژێرخانە ئابوورییەكانی عەرەبستان وەك سەنعەتی نەوەتی ئەو وڵاتە بدەن بەڵام ئێران زۆرترین زەرەر لە هەر شەڕێكی گریمانەیی دەكا و خەسارە ئابوورییەكانی وەها شەڕێك بە ڕێژەیەك زۆر دەبێ كە بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئێران تووشی قەیرانی ئابووری و بێكاری و هەژاری لەڕادەبەدەر دەكا و هیچ دەسكەوتێكی لە بواری سەربازی و سیاسی بەدەست ناهێنێ.

شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل: ئەرتەشی ئیسرائیل كە لە شەڕە كلاسیكەكاندا زۆر سەركەوتووانە جووڵاوەتەوە بەڵام لە شەڕ لەگەڵ گرووپە میلیشیاییەكان كە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەكرێ ڕووبەڕووی کێشەی جیددی بووەتەوە و ئێستایش ئێران دەیان هەزار لاوی شێعەی لە وڵاتە جۆراوجۆرەكان وەك ئەفغانییەکان لە سوورییە ڕێكخستووە و هێزەكانی سپای پاسداران بەشێوەی ئاشكرا لە سوورییەدان و تەنانەت هێندێك هەواڵ باس لەوە دەكەن كە ئێران هەوڵی درووستكردنی مووشەك لە نێوخۆی سووریە دەدا، بێگومان ئیسرائیل بوونی ئێران لە سنوورەكانی خۆی قەبووڵ ناكا و ئەگەر ئێران لە سووریە نەچێتە دەرەوە ئەگەری پێكدادان لەگەڵ ئیسرائیل هەر كات لەئارادایە. لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ و پەرچەكرداری حیزبوڵڵای لوبنان و مووشەك هاوێژی بۆ سەر شارەكانی ئیسرائیل وڵامدانەوەی ئەرتەشی ئیسرائیل جیاواز دەبێ لەگەڵ شەڕەكانی پێشوو و لەم دەرفەتە زۆرترین كەڵك وەردەگرێ بۆ ڕیشەكێش كردنی گرووپە میلیشیایی و تووندڕەوەكان لە نزیك خۆی یان لانیكەم وەشاندنی خەسار و زەبری قوورس لێیان.

لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ ڕەنگە هەر دوولا بە هۆكارگەلی زۆر تەنیا لە چوارچێوەی سووریە و لوبنان شەڕ بكەن بەڵام لە ئەگەری بەربڵاوبوونی هێرشە ڕاكێتییەكانی گرووپ و میلیشیاكان بۆ شارەكانی ئیسرائیل ئەگەری زۆری هەیە كە ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر ئامانجگەلێك لە خاكی ئێران؛ لە خراپترین سیناریۆ و ڕوودانی شەڕێكی بەربڵاو ئێران تەنیا بە مووشەك و ڕاكێت دەتوانێ هێرش بكاتە سەرخاكی ئیسرائیل كە بوونی دەیان جۆر سیستمی دژەمووشەكی و دژە ڕاكێتی ئیسرائیل بەشێكی زۆر لەم هێرشانە پووچەڵ دەكاتەوە بەڵام ئێران توانای پووچەڵكردنەوەی هێرشە مووشەكییەكانی ئیسرائیلی بۆ سەر خاكی خۆی نییە و تەنانات فرۆكە ئیسرائیلییەكان دەتوانن هێرش بكەنە قووڵایی خاكی ئێران و هێزە ئاسمانییە لاوازەكەی ئێران نەتەنیا توانای پشتیوانی لە هاوپەیمانەكانی خۆی نییە بەڵكوو توانای بەرگری لە ئاسمانی ئێرانیشی بەشێوەی كاریگەر نییە، بە هۆكارگەلی سەربازی و سیاسی هەرجۆرە شەڕێك لە نێوان ئەم دوو وڵاتە كورت خایەن دەبێ و ئیسرائیل لە خراپترین حاڵەتدا چەند هەزاركەس لە هاونیشتمانییەكانی دەبنە قوربانی هێرشە مووشەكی و ڕاكێتییەكان و زەبرێكی جیددی وەبەر هێزی سەربازی و ئابوورییەكەی دەكەوێ بەڵام ڕوودانی وەها شەڕێك بۆ ئێرانیش هەم لە سۆنگەی سیاسی و هەم ئابووری و هەمیش سەربازی زۆر پڕتێچوو دەبێ و ئێران بە لەدەستدانی بەشێكی گەورە لە پاشكەوتی مووشەكەكانی و گرفتەكان بەهۆی شەڕ لە بەرانبەر عەرەبستان و ئیمارات دەكەوێتە حاڵەتی لاوازییەوە، شەڕی ئێران و ئیسرائیل كاریگەرییەكی نەرێنی زۆر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێ و بەستێنی هێرشی عەرەبستان و تەنانەت توركییە بۆ سەر ئێران خۆش دەكا.

ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەیەكی بێگەڕانەوەدا ڕێگە دەبڕێ، ڕێژیمی ئیدۆلۆژیكی ئێران بێ پێكهێنانی هیلالی شێعە و پەرەدان بە تووندئاژۆیی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست توانای پاراستنی خۆی لە نێوخۆی ئێراندا نییە و لە لایەكی دیكەوە قووڵایی ئیستراتژیك و ئامانجە سیاسییەكانی ڕێژیم زۆر گەورەترە لە توانا ئابووری و سەربازییەكانی ئێران و بە تەواوەتی ڕوونە كە بۆچی ڕێژیم بۆ قەرەبووكردنەوەی لاوازی سەربازی لە گەیشتن بە ئامانجەكانی بەشوێن چەكی ناوكییەوەیە! هەرچەند ئەگەری كەمی هەیە كە ڕێبەرانی ڕێژیمی ئێران واز لە ئارمانجەكانی خۆیان بۆ هەناردەكردنی شۆڕش بێنن بەڵام درێژەكێشانی ڕەوتی هەنووكەیی بێجگە لە شەڕ و ماڵوێرانی هیچی بەدواوە نابێ و هەر بەو شێوەیە كە شەڕی هەشت ساڵە لەگەڵ عێراق بە تایبەت شەش ساڵی كۆتایی شەڕ هیچ دەسكەوتێكی بۆ لایەنەكانی شەڕ نەبوو، ڕوودانی هەرجۆرە شەڕێك بێجگە لە ماڵوێرانی و دواكەوتوویی ئابووری هیچ دەسكەوتێكی نابێ و زۆرترین زەرەر و ئازار وەبەر خەڵكی ئێران دەكەوێ، شایانی باسە لەم لێكدانەوەیەدا هێزی سەربازی ئامریكا و ئینگلیس و فەرانسە وەك هاوپەیمانی وڵاتانی ناوچە لەبەرچاو نەگیراوە و بێگومان هێرشی ئێران بۆ سەر شارەكانی ئیسرائیل یان شەڕی نێوان‌ماوە یان درێژخایەن لەگەڵ عەرەبستان كە دەبێتە هۆی بەسترانی گەرووی هورمۆز پەرچەكرداری سەربازی ئامریكا و ڕەنگە میسر و ئۆردۆن و وڵاتانی عەرەبی لێدەكەوێتەوە و بڵقی قووڵایی ئیستراتژیكی ڕێژیمی ئێران زۆر خێراتر دەتەقێتەوە.