ژمارەی ٧١١ی ڕۆژنامەی کوردستان بڵاو کرایەوە

زایینی: ٢٢-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٣٠ - ١٨:١٠ تاران
ژمارەی ٧١١ی ڕۆژنامەی کوردستان بڵاو کرایەوە
کوردستان میدیا: ژمارەی ٧١١ی ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ١٢ لاپەڕەدا کەوتە بەر دیدی خوێنەران.

ڕۆژنامەی کوردستان، ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و هەر ١٥ ڕۆژ جارێک لە سەر ماڵپەڕی کوردستان میدیا (Kurdistan Media) بە شێوەی "PDF" بڵاو دەکرێتەوە.

ئەم ژمارەیەی ڕۆژنامەی کوردستان وێڕای کۆمەڵێک هەواڵ و ڕاپۆرت، ئەم بابەتانە لەخۆ دەگرێت:

ـ کەریم پەرویزی: کەرکووک و سێ ڕاستی
ـ ئاسۆ ساڵح: ڕاسان، هۆکاری سەرەکی سپا بۆ ئاڵۆزییەکانی کەرکووک
ـ موختار نەقشبەندی: هێزی سەربازیی ئێران توانای پاراستن و پارێزگاری لە قوڵایی ستراتژیكی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی نییە
ـ ناسر ڕەسووڵ نژاد: چەوسانەوەی نەتەوەیی (نەتەوەی کورد) لە ئێران، لە ڕوانگەی بیردۆزی ڕەخنەگرانەی تێکنۆلۆژییەوە
ـ جەماڵ فەتحی: شەڕی کورد و نەیارانی، شەڕی بەختەوەری و نەهامەتییە
ـ هیوا میرزایی: ڕۆژهەڵاتی كوردستان دیسان لە نرخی بێكاریدا میداڵی زێڕی وەرگرت
ـ دارا ناتق: فرەڕەهەند بوونی بزاڤی ڕاسان لە ماوەی دەستپێكردنی تاكوو ئێستا توانیویەتی شوێندانەری بەرچاو لە سەر وەگەڕخستن و بووژانەوەی سەر لە نوێی خەباتی رزگاریخوازانە و بزاڤی کورد هەبێ
ـ ئیدریس ئەحمەدی: لاوازکردنی ئێران لە پێناو سەقامگیریی و ئاشتیدا
ـ وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
رولان بارت: مەرگی نووسەر (و: رامان سۆفی سوڵتانی) بەشی یەکەم

ڕۆژنامەی کوردستان، جیا لە ماڵپەڕی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاوکات لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییە پێوەندیدارەکان بە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتەوە بڵاو دەکرێتەوە.