باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٢٩-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٨/٠٧ - ١٧:٠٠ تاران
باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەر، کاک ئەحمەد ئاقابەیگی باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە ناوی "ئەفسانە ئاقابەیگی" لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک ئەحمەد ئاقابەیگی خەڵکی گوندی ڕەحیم‌خانی شاری بۆکان بووە، کە شەوی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.

یەکێک لە کچەکانی ئەحمەد ئاقابەیگی بە ناوی ئەفسانە ئاقابەیگی ئێستا لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات دایە.

ئەحمەد ئاقابەیگی پیاوێکی دڵسوز و نیشتمانپەرەوەر بووە و بە هۆی ئامۆژگارییەکانییەوە گەلێک لە لاوانی دەورووبەری کاک ئەحمەد ڕێبازی پیرۆزی خەبات بۆ ڕزگاریی نیشتمانیان هەڵبژاردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ئاقابەیگی و سەرجەم کەسوکاریان دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.