مندالێکی کورد خەڵاتی "خۆشەویستی بۆ ژینگە"ی بە دەست هێنا

زایینی: ٠٧-١١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٨/١٦ - ١٢:١٦ تاران
مندالێکی کورد خەڵاتی
کوردستان میدیا: منداڵێکی کرماشانی، لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی وێنەکێشانی ژینگە، لە ژاپۆن خەڵاتی وەرگرت.

"عەسەل میرزایی" تەمەن ٧ ساڵ، ئەندامی ناوەندی پەروەردەیی منداڵان و مێرمنداڵانی کرماشان، لە هەشتەمین خولی بەڕێوەچوونی کێبڕکێی وێنەکێشان لە ژاپۆن بە ناوەڕۆکی "بە یەکەوە، ئێمە دۆستی ژینگەین" خەڵاتی وەرگرت.

لەم کێبڕکێیە کە لە شاری "کائو"ی ژاپۆن بەڕێوە چوو، ناوەندی پەروەردەیی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، بە ناردنی ٥٨٦ بەرهەم بەشداری کردووە و عەسەلی میرزایی خەڵکی کرماشان، توانی خەڵاتی "خۆشەویستی بۆ ژینگە"ی ساڵی ٢٠١٧ی ژاپۆن بەدەست بێنێت.