وەرزشوانێکی کورد میداڵی خۆی پێشکەش بە کرماشان کرد

زایینی: ١٠-١٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٩/١٩ - ١١:١٦ تاران
وەرزشوانێکی کورد میداڵی خۆی پێشکەش بە کرماشان کرد
کوردستان میدیا: یەکێک لە وەرزشوانانی کورد خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات میداڵی خۆی پێشکەش بە خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی کرماشان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، "بێهزاد خزری" یەکێک لە وەرزشوانانی هونەرە ڕەزمییەکان (کیوکوشین) کە لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکان کە لە وڵاتی تورکیە بەڕێوەچوو، وێڕای ئەوەیکە میداڵی خۆی پێشکەش بەخەڵکی بوومەلەرەزەلێدراونی کرماشان کرد هاوخەمی خۆشی لەگەڵ ئەو خەڵکە دەربڕی.

خزری لەو کێبڕکێیانەدا پلەی دووهەمی بە دەست هێنابوو و میداڵی خۆی پێشکەش بە خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی کرماشان کرد.

تا ئێستا چەندین وەرزشوانی کورد لە بەشە جیاجیاکانی وەرزشیدا و بەشێک لە هونەرمەندانی کوردستانی ڕۆژهەڵات خەڵاتەکانی خۆیان پێشکەش بە خەڵکی بوومەلەرزەلیدراوی کرماشان کردووە.