بەردەوامی چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستان

زایینی: ١٩-١٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٩/٢٨ - ١٢:٢٦ تاران
بەردەوامی چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستان
کوردستان میدیا: چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامه.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە "شوێشە و ناوچەی کەڵاتەرزان سەربە شاری سنە" وێنە و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە کە بریتین لە: "شوێشە، شەقامی دوکتور قاسملوو، ساڵۆنی وەرزشی، کانی وا، تازاوای خەسراوا ناسراو بە حاجی کەیە و جاددەی دادانە کەمانگەر".

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد دوای بەڕێوەچوونی ئەو چالاکییانە، ڕوژی هەینی کاتژمیر ۹ تا ۱۲ جاش و خۆفرۆش و پاسدارەکانی ڕێژیم لە شوێشە کەوتنە جموجۆڵ و ئەو شوێنانەیان میلیتاریزە کرد کە چالاکیی تەبلیغی تێدا بەڕێوە چبوو.