باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٢٧-١٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/٠٦ - ١٨:٢٦ تاران
باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: کاک "ئیسماعیل مەنگووڕی" باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پێرانشار ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، کاک "ئیسماعیل مەنگووڕی" باوکی کاک "ڕەحیم مەنگووڕی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و فەرماندەی هێزی تایبەت له چیاکانی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

کاک ئیسماعیل پیاوێکی خۆشناو و و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و هەر دەم شانازی بەوە دەکرد کە کوڕەکەی لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا خەبات دەکات.
تەرمی کاک ئیسماعیل لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەداخ بونی خۆی بۆ کۆچی دوایی کاک ئیسماعیل ڕادەگەیەنێت و وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو خۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێت.