پێشمەرگەیەکی دێرین کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٣١-١٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/١٠ - ١١:٠٠ تاران
پێشمەرگەیەکی دێرین کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری پاوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، کاک "کەماڵ ڕەحیمی" ناسراو به "کەماڵ تشاری" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد.

کاک کەماڵ ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی لە گوندی "تشار لەدایک بووە و لە سەرەتای خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتەوە پەیوەست بە ڕیزەکانی پێشمەرگە بوو و چەکی بەرگری لە نیشتمانی لە شان کردووە.

ناوبراو بە هۆی لێهاتوویی لە کاروباری پێشمەرگەیەتیدا توانی بە پلەی فەرماندەهی بگات و ئەرکی گرینگی خۆی بەجێ بگەیەنێت.

کاک کەماڵ ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی گەڕایەوە ڕۆژهەڵات و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە.

تەرمی ناوبرا لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا به خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەداخ بوونی خۆی بۆ کۆچی دوایی کاک کەماڵ ڕادەگەیەنێت و وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.