دروشمی تایبەت بە خۆپیشاندانەکان بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات

زایینی: ٠٢-٠١-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/١٢ - ١٢:٢٧ تاران
دروشمی تایبەت بە خۆپیشاندانەکان بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات
کوردستان میدیا: حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە پێوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانی جەماوەری ئێران و ئەو بەشەی کە پێوەندی بە کوردستانەوە هەیە، کۆمەڵێک دروشمیان دیاری کردووە.

زۆربەی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە پێوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانی جەماوەری ئێران و ئەو بەشەی کە پێوەندی بە کوردستانەوە هەیە، لە سەر ئەم دروشمانەی خوارەوە ڕێککەوتوون.

دروشمەکان بەم چەشنەیە:

سۆرانی


"بژی خەباتی شاران"، "چل ساڵ جورم و جینایەت بەسیەتی بێ کیفایەت"، "خرۆشانی ئەمجارە ڕاسانی شاخ و شارە"، "تا نەگەینە ئازادی نە نان ھەیە نە شادی"، "بڕووخێ، بڕووخێ کۆماری زوڵمی ئێران"، "کوردستان ، کوردستان قەڵای خەبات وھەستان".

کەلهۆڕی

"دەسه دەسه، تەک وه تەک سوران و کەڵهۆڕ و لەک
تا ئازادیی کوردستان دەس خەیمه ناودەس یەک"، "باینه نوا، نەترسین تاوه ئازادی ڕەسین"، " یه ڕووژ ئاڵای کوردسان کوتیمه بان تاقوەسان"، "کورد هەر مردن داشتیه ترس مەرگ نیاشتیه"،" جایی ک کورد ووسیایه ڕی زوڵم و زوور بەسیایه"، "دەس بیەیمه یەک، بەسەدی ڕیمان کردیمەسە دی"، "پێکه وه گشت له سەنگەرین قەڵای ترسی داگیرکەرین"، " تا نە گەینه ئازادی نه نان هەیه، نه شادی"، " بڕووخێ، بڕووخێ کۆماری زوڵمی ئێران".

هەورامی

"دژ بە رژیم جە تاران بژی خەبات جە شاران"، "چڵ ساڵ جۆرم و خیانەت
وەسێن ، وەسێن جەنایەت"، خروشانوو ئی جاریه ڕاسانو شاخ و شاریه"، "هەورام و جاف و گوران هاوار کەران کوردستان"، "تا نەیاومێ ئازادی نە نانـما هەن، نە شادی".