باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٠٣-٠١-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/١٣ - ١٢:٣٤ تاران
باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی ڕێگای رزگاری کوردستان، لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانبار، "ڕەسووڵ حەسەن‌نژاد" باوکی شەهید "حەسەن حەسەن‌نژاد"، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بە هۆی پیری و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

ڕەسووڵ حەسەن‌نژاد پیاوێكی نیشتمانپەرەوەر و خۆشەویستی ناو خەڵک بووە، تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای ناوچەکە لە گوندی "نەڵاس" بە خاک ئەسپێردرا.

شەهید حەسەن‌نژاد ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی، لە گوندی "نێژاوێ" سەر بە شاری سەردەشت لەدایک بووە و لە ڕێکەوتی ٢٣-٦-١٣٧٠ لە دۆڵە کۆکێ شەهید بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.