دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات ماڵئاوایی لە ژیان کرد

زایینی: ٠٣-٠١-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١٠/١٣ - ١٧:١٩ تاران
دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، دایه "فاتمه عەبدۆڵڵاهی" دایکی شەهید "عومەر ڕەحمانی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له تەمەنی ٧٠ ساڵیدا لە شارەدێی "ڕەحیم خان" سەر بە شاری بۆکان به هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

دایه فاتمه کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر وەفادار به ڕێبازی کوڕه شەهیدەکەی بوو و هەر کات شانازیی بەوە دەکرد کە کوڕەکەی لە ڕێبازی نیشتمانیدا گیانی فیدا کردووە.

تەرمی دایە فاتمە لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

شەهید عومەر ڕەحمانی ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە شاردەێی "ڕەحیم خان" سەر بە شاری بۆکان لەدایک بوو ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازا و قارەمان بوو.

شەهید عومەر بە هۆی لێهاتوویی لە کاروباری حیزبیدا توانی ببێتە کادری دەرەجه ٣ی کە بەداخەوە ناوبراو ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕی ١٣٧٠ی هەتاوی لە وڵاتی سوئید بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی فیدای نیشتمانی کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی خۆی له بنەماڵه و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.