هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٢٣-٠١-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١١/٠٣ - ١٦:٥٤ تاران
هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: هاوسەری شەهید سەید "عومەر عەنایەتی" لە شاری مەهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، دایه سەیدزاده "سێوه ئابڕاهه" خێزانی شەهید سەید "عومەر عەنایەتی" کۆچی دوایی کرد.

دایە سێوە ئابڕاهە، له تەمەنی ٢٥ساڵیدا کاتێک سەید عومەر شەهید دەبێ سەپەرەستی ٣ کچ و ٢ کوڕی سەید عومەر به ئەستۆ دەگرێ و بەو پەڕی وەفاداری به ڕێبازی هاوسەرە شەهیدەکەی منداڵەکانی سەپەرەستی دەکات.

شەهید سەید عومەر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی له شەڕێکی قارەمانانەدا دژی داگیرکەرانی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.