ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان بەردەوام بەرز ڕادەگیرێت

زایینی: ٢٤-٠١-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١١/٠٤ - ١١:٥٦ تاران
ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان بەردەوام بەرز ڕادەگیرێت
کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، درێژە بە کار و چالاکیی تەبلیغیی دەدەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات، بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە شاری مەریوان لە گوندی "نێ"ـی دێموکراتپەروەر ئاڵای کوردستانیان هەڵکردووە و پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەیان لە خەڵک کردووە.

هەروەها لە شاری سنە، لە گوندی تەنگیسەر چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە بردووە و تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردۆتەوە.

هاوکات قارەمانانی دێموکرات لە شاری مەهاباد لە گوندی "قزڵجە" تەقەی خۆشیان کردووە.