بەشداری شاندێکی حیزبی دێموکرات لە سەرەخۆشیی حاجی فازڵ ئاغا

زایینی: ٢٧-٠١-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١١/٠٧ - ١٠:٥٢ تاران
بەشداری شاندێکی حیزبی دێموکرات لە سەرەخۆشیی حاجی فازڵ ئاغا
کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "محەممەد نەزیف قادری" ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی "حاجی فازڵ ئاغا"دا بەشداریان کرد.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦ ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "محەممەد نەزیف قادری" ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی کەسایەتی ناسراوی عەشیرەتی گەردی، "حاجی فازڵ ئاغا" بەشداریان کرد.

شاندی حیزبی دێموکرات لەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی هاودەردی و سەرەخۆشیی "مستەفای هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو گەیاند و هاودەردی لەگەڵ کردن.

حاج فازڵ ئاغا کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و نەتەوەیی بوو و لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیوەندییەکی دۆستانە و لەمێژینەی هەبوو.