کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر ماڵاوایی لە ژیان کرد

زایینی: ٠٣-٠٢-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٦/١١/١٤ - ١١:٠٩ تاران
کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر ماڵاوایی لە ژیان کرد
کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی ناسراو و نیشتمانپەروەر، لە ناوچەی "زەهاو" سەر بە پارێزگای کرماشان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، "حەسەن محەممەدی"، کوڕی کوێخا "لەتیف"، خەڵکی گوندی "کویک حەسەن"، لە ناوچەی زەهاو سەر بە پارێزگای کرمشان، له تەمەنی ٩١ ساڵیدا، به هۆی پیری کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و به نفووزی ناوچە و هەروەها کەسێکی دڵسۆز و لایەنگرێکی بەوەفای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

تەرمی کوێخا حەسەن لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

کوڕێکی کوێخا حەسەن، به ناوی "عەلیشا"، مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی، بە دەستی هێزە خوێنڕێژەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کوژراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سەرەخۆشی خۆی له بنەماڵه، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.