هەیئەتێکی هاوبەشی حدک ئێران و پارتی سوسیالیستی کوردستان، سەردانی دەڤەری بادینانیان کرد

زایینی: ٢٠-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٢/٠١ - ١٤:٢٣ تاران
هەیئەتێکی هاوبەشی حدک ئێران و پارتی سوسیالیستی کوردستان، سەردانی دەڤەری بادینانیان کرد
کوردستان میدیا: هەیئەتێکی هاوبەشی حدک ئێران و پارتی سوسیالیستی کوردستان سەدرانی پارت و رێکخراوە سیاسییەکانی دەڤەری بادینانیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٩ و ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی، هەیئەتێکی هاوبەشی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و پارتی سوسیالیستی کوردستان، بە سەرپەرستیی بەڕێزان "مەسعوود تەک" سکرتێری گشتیی پارتی سوسیالیستی کوردستان، "رۆستەم جەهانگیری" ئەندامی دەفتەری سیاسیی حدک ئێران، سەردانی پارت و لایەنە سیاسی، جڤاکی، و کولتوورییەکانی دەڤەری بادینانی کرد.

هەیئەتی ناوبراو رێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی سەردانی لقی ٢٠ی پارتی دێمۆکراتی کوردستان لە دەڤەری شێخان کرد و لەلایەن بەڕێز "عەلی عەونی"، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. هەر لەو رۆەژەدا ئەو هەیئەتە لە فستیڤاڵی وەرزشیی قوتابخانەکاندا بەشدارییان کرد.

پاشان هەیئەتی هاوبەشی حدک ئێران و پارتی سوسیالیستی کوردستان سەردانی "لالەشا نوورانی" لە جێژنی "چارشەمما سۆر" جێژنی کوردە ئیزەدییەکاندا بەشداریان کرد و ئەو جێژنەیان لە "بابەشیخ"، شێخی ئیزەدییەکان پیرۆز کرد.

هەروەها لە رۆژی ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی، لە شاری دهۆک، لەمەڕ پیرۆزبایی جێژنی "چارشەمما سۆر"، سەردانی بنکەی لالەشیان کرد و لەلایەن بەڕێز "شێخ شەمۆ" سەرۆکی ئەو بنکەیە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

دوو هەیئەتی هاوبەشی حدک ئێران و پارتی سوسیالیستی کوردستان، لە کۆتایی سەردانەکەیاندا، سەردانی پارتی کلدانی ــ ئاشووری لقی دهۆک کرد و لەلایەن بەڕێز "ئالبێرت گیسۆ" ئەندامی سکرتاریەتی ئەو پارتە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

لەو چاوپێکەوتنەدا هەر کام لەو لایەنانە رەوشی کوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان هەڵسەنگاند و لەسەر پرسە جۆراوجۆرەکان رۆژ ئاڵوگۆری بیروڕایان کرد.

ئالبێرت گیسۆ، سپاسی هەیئەتی هاوبەشی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران و پارتی سوسیالیستی کوردستانیان کرد و خۆشحاڵیی خۆیان لەو پیوەندییەدا دەربڕی.