سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات لەگەڵ حیزبی "كۆنسێرڤاتیڤ"ی بریتانیا چاوپێكەوتنی پێك‌هێنا

زایینی: ٢٣-٠٣-٢٠١٣ - هەتاوی: ١٣٩٢/٠١/٠٣ - ١٣:٤٦ تاران
سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات لەگەڵ حیزبی
كوردستان میدیا: بەڕێز مستەفا هیجری لەگەڵ كاربەدەستانی حیزبی كۆنسێرڤاتیڤی بریتانیا و یەكێك لە حیزبە دەسەڵاتدارەكانی ئەو وڵاتە دیداری كرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، بەرنامەی ناوكیی، هەڵبژاردنەكانی خولی یازدەهەمی سەركۆماریی رێژیمی ئێران، دەستێوەردانی ئەو رێژیمە لەكاروباری وڵاتانی دراوسێ بە تایبەتی سووریە و گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان لەسەر ئێران و شوێندانەری لەسەر ژیانی رۆژانەی خەڵك تەوەری ئەو چاوپێكەتنانە بوون.


بەڕێز هیجری روونی كردەوە كە رێژیمی ئیسلامی ئێران دەست لە پیتاندنی ئورانیۆم بە ئامانجی دروست كردنی چەكی ناوكیی هەڵناگرێ‌و لەو پێوەندییەدا ئامادەیە زۆر زەخت و گوشاری تریش قبووڵ بكات.


سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات لە پێوەندیی شانۆگەری هەڵبژاردن لە ئێراندا وتی: كە لە رێژیمی ئیسلامیی ئێراندا هەڵبژاردن زۆرتر شانۆیێكە بۆ هەڵخەلەتاندنی خەڵك، چوونكە لەو سیستمەدا هەموو سیاسەتە گشتییەكان لەلایەن وەلی فەقیهەوە دیاری دەكرێ.