" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٠٢ی مەیی ٢٠١٦ی زایینی - ١٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی  

کۆنسێرتێکی مووزیک و گۆرانیی کوردی لە شاری تاران لەلایەن گرووپی"تورەنگ"ـەوە بەڕێوە دەچێت

زایینی: ٣٠-٠١-٢٠١٣ - هەتاوی: ١٣٩١/١١/١١ - ٠٩:٢٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کۆنسێرتێکی مووزیک و گۆرانیی کوردی لە شاری تاران لەلایەن گرووپی
کوردستان میدیا: گرووپی "تورەنگ" بە سەرەپەرستی و ئاوازدانەریی برزوو ئەمیری، لە شاری تاران "ئەیوانی کۆنسێرتێکی گۆرانی و مووزیکی کوردی" پێشکەش دەکەن.


ئەو کۆنسێرتە رێکەوتی ١١‌ی رەشەمە دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی ٢ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە دوو بەشی گۆرانی کوردی و فارسیدا بەڕێوە دەچێت.


گۆرانییەکانی بەشی کوردی بە دەنگی فوئاد حوسێنی و هەروەها گۆرانییەکانی بەشی فارسییش بە دەنگی حەمید خەزاعی پێشکەش دەکرێت.


ئەو پارچە مووزیک و گۆرانییانەی کەلە بەشی یەکەمدا پێشکەش دەکرێن، لە چەندین گۆرانی ناوچەی خوراسان و مووزیکی فۆلکلۆری کوردی و گۆرانیی کۆنی مووزیکی رەسەنی ئێرانی پێکهاتووە.


گرووپی "تورەنگ"ساڵی ١٣٨٣ لەلایەن "برزوو ئەمیری"یەوە دامەزراوە و ماوەی چەندین ساڵە چالاکیی ئەو گرووپە بە شێوەی کۆنسێرت بەردەوامە.


گرووپی "تورەنگ" هەتا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆی ئێران لەوانە، فێستیڤاڵی ناوچەیی مووزیکی گەلانی ئێران بە سەرکەوتوویی بەشداریی کردووە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

هەواڵی گشتی
هەواڵی حیزبی
رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٧٥ لەم ژمارەیەدا:

ــ گێژاوی وێنای ئۆتۆپیا و تیشكی هیوا
ــ لە پەراوێزی سەفەرەکەی ڕێنتسی بۆ تاران
ــ لە بنارەکانی شاهۆوە ژیانەوە چرۆ دەکات
ــ به هاییه‌كان له مافه‌مرۆیی و مه‌ده‌نییەكانیان بێبه‌شن
  • لەگەڵ خانماندا لەگەڵ خانماندا
    ژنبوون لەم دەڤەرە پڕ مەرگەساتەدا ڕەنج و ئازارێکە کە ڕۆژانە حەز دەکەی نەیبینی، بەڵام بە سیمایەکی زۆر جەرگبڕترەوە دووبارە و سەدبارە خۆیت پێ نیشان دەداتەوە.
  • دیپلۆماسیی \ دیپلۆماسیی "حکوومەتی ناوچەیی کوردستان" لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران
    بیچم‌نەگرتنی جۆرێک باوەربەخۆبوون و پێناسەکردن لە شوناسی نەتەوەیی
  • گەوەزنی زەرد و کرانەوەی گرێ دەرونیەکانی شۆڤێنیزمی ئێرانی گەوەزنی زەرد و کرانەوەی گرێ دەرونیەکانی شۆڤێنیزمی ئێرانی
    فاشیزمی ئێرانی لە ماوەی یەک سەدەی ڕابردوودا بە کەڵک‌وەرگرتن لە پاوانی میدیایی-پڕوپاگەندەیی که به هۆی بوونی حکوومەتێکی ناوەندی و قۆڕغ کردنی دەسەڵات پێک هاتووه، توانیویەتی به سازکردنی پێشگر و پاشگر دژ به نەتەوه زوڵم‏لێ‏کراوەکانی ئێران ببێته یەکێک له جێبەجێ کەرەکانی سەرەکیی پیلانه داڕێژراوەکانی "ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" نەتەوەکانی ئێران.
  • لە بنارەکانی شاهۆوە ژیانەوە چرۆ دەکات لە بنارەکانی شاهۆوە ژیانەوە چرۆ دەکات
    چاندنی نەمام، پاراستنی دارستان و لەوەڕگەکان، ئازاد کردنی باڵندە و ئاژەڵەکان و جێخستنی فەرهەنگی پاراستنی ژینگە، ئاژەڵان و باڵندەکان و كوژاندنه‌وه‌ی ئەو ئاگرانەی کە زۆرجار هێزەکانی ڕێژیم لە جەستەی سروشتی کوردستانی بەرده‌ده‌ن، بەشێک بوون لەو چالاکیانە کە لە کوردستان به‌ڕێوه‌ براون و هه‌روا به‌رده‌وامه‌.
  • کوردستانی ڕۆژئاڤا بەرەو چ ئاقارێک دەڕوات کوردستانی ڕۆژئاڤا بەرەو چ ئاقارێک دەڕوات
    ئەوەی ساڵانی ڕابردوو دەگووترا سەدەی بیست و یەکەم، سەدەی کوردە، خەیاڵ و خەون نەبوو، بەرە بەرە خەریکە دەبێتە ڕاستییەکی مێژوویی. بە سەدان ساڵە نەتەوەی کورد لەپێناو بەدەستهێنانی مافی نەتەوەیی و مافی چارەی خۆنووسین خەبات دەکات، بەڵام لە ڕابردوودا هەڵکەوتووی جوغرافیایی کوردستان وای لێ‏کرد، کورد نەگاتە ئەو مافەی خۆی. دوای ساڵی ١٩٩١ی زایینی ئەو خەونەی کورد لە کوردستانی باشوور هاتە دی و ئێستا بەرەو قۆناغێکی چارەنووسسازتر دەڕوات.
  • فه‌رهاد سابتان: به‌هاییه‌كان له‌ مافه‌ مرۆیی و مه‌ده‌نییەكانیان بێبه‌شن فه‌رهاد سابتان: به‌هاییه‌كان له‌ مافه‌ مرۆیی و مه‌ده‌نییەكانیان بێبه‌شن
    ئاژانسی كوردپا: دوکتور فه‌رهاد سابتان، وته‌بێژی كۆمه‌ڵگای جیهانیی به‌هاییەکان، بێ‏به‌شبوونی خوێندكارانی به‌هاییی به‌ بێ‏به‌شبوونێكی به‌ته‌واوی ئاگادارانه‌ و پلان‏بۆداڕێژراو ده‌ستنیشان كرد و ئه‌م هاڵاواردنه‌ی به‌ كرده‌یه‌كی چه‌سپاو له‌قه‌ڵه‌م دا.
  • لە پەراوێزی سەفەرەکەی ڕێنتسی بۆ تاران لە پەراوێزی سەفەرەکەی ڕێنتسی بۆ تاران
    ڕۆژی سێ‏شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوە ماتێئۆ ڕێنتسی، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە وڵاتی ئێران و لەگەڵ سەرکۆمار و ڕێبەری کۆماری ئیسلامی کۆبوویەوە، کە واژۆکردنی چەندین ڕێککەوتنی ئابووریی بەدواوە بوو.
  • ڕۆڵی ئێران و وڵاتانی دراوسێ لە قووڵتركردنی قەیرانی قەرەباغدا ڕۆڵی ئێران و وڵاتانی دراوسێ لە قووڵتركردنی قەیرانی قەرەباغدا
    قەرەباغ كە زۆرینەی دانیشتوانی لە ئەرمەنییەكان پێك دێت، لە لایەن یەكێتیی سۆڤێتی جارانەوە خراوەتە سر ئازەربایجان و ئەوە تەنیا نموونەیەك لەو دابەشكارییە نادادپەروەرانەیەیە كە ناتەبایی و ناكۆكیی لێ كەوتۆتەوە.
  • ٣١ی خەکەلێوە و ژینۆسایدی کورد لە نەغەدە ٣١ی خەکەلێوە و ژینۆسایدی کورد لە نەغەدە
    له‌و (٢٤٢) که‌سه(١٠٥) که‌س خه‌ڵکی گونده‌کانی ناوچه‌ی نه‌غه‌ده‌ن. ناوچه‌ی ‌نه‌غه‌ده ‌هه‌م لە ڕووی کۆمه‌ڵکوژییه‌کان و هه‌م له‌ ڕووی ژمارەی قوربانیان، یه‌کێک له ‌ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو که ‌زیاترین زیانی به‌رکه‌وت. له ‌ناوچه‌ی مه‌هابادیش (٧٢) که‌س له‌کۆمه‌ڵکوژییه‌کاندا گیانیان له‌ده‌ست دا و کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی دیکه ‌له ‌ناوچه‌کانی شنۆ، بۆکان، پیرانشار و ورمێ ئەنجام دران .
  • گێژاوی وێنای ئۆتۆپیا و تیشكی هیوا گێژاوی وێنای ئۆتۆپیا و تیشكی هیوا
    كاتێك باس له‌ خه‌بات ده‌كرێ، كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ و ئاكاری گرێدراوی هه‌رجۆره‌ خه‌باتێك له‌م بازنه‌یه‌دا ده‌سووڕێته‌وه‌. شۆڕشگێڕ، خه‌باتگێڕ، (له‌ نێو كورددا) پێشمه‌رگه‌، ڕووناكبیر، خائین، به‌زیو، گه‌مژه‌ی سیاسی و چه‌ندین ئاوه‌ڵناو و نازناوی دیكه‌. له‌ خه‌بات و بزووتنه‌وه‌ ڕزگاریخوازانه‌كانی كورددا، گه‌لێك مرۆڤ بوون و هه‌ن كه‌ هه‌ڵگری ئه‌م نازناو و ئاوه‌ڵناوانه‌ن‌.
  • دەرفەت خولقاندن دەرفەت خولقاندن
    لە پێناوی دەستەبەربوون و سەلماندنی وەها بوون و مافێکدا هەر کۆمەڵگایەک و یەک لەوان کوردستان، دەبێ خەباتی بۆ بکا و نرخی ئەو خەبات و داواکاری و ئازادییەش بدا.
  • دیپلۆماسیی \ دیپلۆماسیی "حکوومەتی ناوچەیی کوردستان" لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران
    ئەمانە دوکتورینی سیاسەتی دەرەوەی نیزامی ئیسلامیی ئێرانە کە لە بەشی دیپلۆماسی، تەواوی ئیمکاناتی مادی و غەیره مادیی خۆی بۆ بەرەوپێشبردنی وەگەڕ دەخات. لەو پێوەندییەدا لە هەموو بوارەکانی فەرهەنگی، ئامووزشی، تەبلیغی، دینی، ئاوەدان‏کردنەوە، خزمەتگوزاری و دەرمانی تێچووی سەرسووڕ‌هێنەر لە بوودجەی دەوڵەتی و سەرچاوەکانی ناڕوون و ناوەندەکانی نادیار دابین دەکرێت.
  • د. گوڵموراد مورادی: یەکگرتوویی ڕەمزی سەرکەوتنە / د. ئاوات ساروج: بێ‏ڕێزی کردن بە یارسانەکان ئامانجدار بووە د. گوڵموراد مورادی: یەکگرتوویی ڕەمزی سەرکەوتنە / د. ئاوات ساروج: بێ‏ڕێزی کردن بە یارسانەکان ئامانجدار بووە
    ڕووداوەکانی شائابادی غەرب و وێرانکردنی جەمخانەی ئەو شارە، بە هەوڵی خەڵک بووتە ڕۆژەڤی هەواڵی گەرموگوڕی ڕۆژ و هەموو مرۆڤە دێموکراتەکان ئەو کردەوە ساویلکانەیە مەحکووم دەکەن و بێ‏دەنگیی مەئموورانی ڕێژیمیش سەرباری هەموو شتێک، ئابڕووی ئیسلامی بردووە.
  • یاریی و باوەڕێكی پیرۆز یاریی و باوەڕێكی پیرۆز
    بنەمای ئەم باوەڕە لە چوار خاڵی "ڕاستی، پاكی، نیستی و ڕەدا" ساز كراوە كە باوەڕێكی پڕ لە هەستی مرۆڤایەتی، خۆشەویستی، هەقخوازی، ڕاستی، ڕێز، هەبوون، ژیان، زات و گۆڕانكاری و پاكبوونەوە و دووركەوتنەوە لە هەر چەشنە خراپەیەكە بەرەو پیرۆزییەك كە دەتوانێت خۆی بە زانابوون و تێگەیشتنی مرۆڤەكان دوور لە هەر چەشنە خراپە، درۆ، شەڕ و كوشتار، دەركردن و لەپەراوێزخستن