• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی  

گەلۆ رێژیمی کۆماری ئیسلامی بەرەو گۆڕان هەنگاو هەڵدەگرێ؟ (مستەفا هیجری)

زایینی: ١٤-١٠-٢٠١٣ - هەتاوی: ١٣٩٢/٠٧/١٦ - ١١:٢٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
گەلۆ رێژیمی کۆماری ئیسلامی بەرەو گۆڕان هەنگاو هەڵدەگرێ؟ (مستەفا هیجری)
مستەفا هیجری

وەڵامدانەوەی ورد بەم پرسیارە کلیلی کرانەوەی کۆمەڵێک وەڵامی دیکەیە کەلە دوای بەناو هەڵبژاردنەکانی ئەم ‎دواییانەی سەرکۆماری لە جۆزەردانی ئەمساڵ تا ئێستا لە نێوان رۆژئاواییەکان و هاونیشتمانەکانماندا لە ئارادایە، سەفەری "رووحانی" بۆ نیۆیۆرک، قسەکانی ناوبراو لە کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتووێژەکانی ناوبراو لە درێژەی ئەم سەفەرەدا و لە کۆتاییدا وتووێژی تەلەفوونیی ئەو لەگەڵ "باراک ئۆباما" سەرکۆماری ئامریکا ئەم پرسیارانەی جیدیتر کردووە و بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ئاستی نێونەتەوەییدا پەرەی پێ دراوە، لە نێتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسراییلەوە بگرە تا وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە و کاربەدەستانی باڵای وڵاتانی رۆژئاوایی و بەتایبەتی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران بێ‎سەبرانە لە بیری دۆزینەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە گرینگانەن.


بەڵام راستیی ئەم پرسە چییە و بۆچی لەناکاو رێژیمێک کە ئاڵاهەڵگری هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی بووە و لەم رێگەیەدا تێچووی لەڕادەبەدەری لە سروەت و سامانی خەڵکی ئێرانەوە بگرە تا ئابڕووی خۆی خەرج کردووە، ئێستا لەپڕێکدا لە هەوڵدایە بۆ پیشاندانی سیمایەکی نوێ لە خۆی؟


بۆ دۆزینەوەی وەڵامی دروستی ئەم پرسیارانە پێویستە چەند خاڵ روون بکەینەوە:


١ ــ بۆ کەس شاراوە نییە کە بۆ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتاوە تا ئێستا پاراستن و مانەوەی رێژیمەکەیان لە سەرووی هەموو شتێکەوە بووە، خومەینی دامەزرێنەری رێژیم لەم بڕوایەدا بوو کە بە مەبەستی پاراستنی رێژیم ئەگەر پێویست بێت، حوکمی راگرتنی حوکمە ئیسلامییەکانیش دەر دەکات، پێکهێنانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هەر لەم روانگەیەوە سەرچاوەی گرت، سوپایەک کە پارێزەری شۆڕشی ئیسلامییە، نەک پارێزەری ئێران و تا ئێستا بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە رێژیم و پەرەپێدان و هەناردەکردنی شۆڕش دەستی لە هیچ تاوانێک نەپاراستووە. کۆماری ئیسلامی لە درێژەی دەیەکانی رابردوودا بەردەوام سەلماندوویەتی کە بۆ پاراستنی ئەم رێژیمە لە ئەنجامدانی هیچ تاوانێک سڵ ناکات. لە سەرەتادا، خومەینی کە رێژیمی بەعسی عێراقی وەک مەترسییەک بۆ مانەوەی رێژیمەکەی خۆی پێناسە دەکرد، بە دنەدان و دەستێوەردانەکانی ئەملاوئەولا بواری شەڕێکی خۆش کرد کە هەشت ساڵ درێژەی کێشا و لە کۆتاییدا کاتێک کە تێیان گەیاند کە درێژەکێشانی شەڕ دەبێتە هۆی رووخانی رێژیم، پاش ئەو هەموو ماڵوێرانی و قوربانییە، لە ساڵی ١٩٨٨دا سەرشۆڕانە بڕیارنامەی ئاشتی (٥٩٨)ی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی قەبووڵ کرد و جامی ژەهری شکستی هەڵقۆڕاند.


٢ ــ ئێستا ئەم سیناریۆیە بە شێوەیەکی دیکە خەریکە دووبارە دەبێتەوە، دانانی گەمارۆ ئابوورییەکان بۆسەر رێژیم لەلایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە لە پێوەندی لەگەڵ پرۆژەی گوماناویی ناوکیی ئێران و توندتربوونەوەی بەردەوامی ئەم گەمارۆیانە لە سەرەتادا بە کۆمەڵێک دروشمی خەڵک پەسەند و خەڵک فریودەر لەلایەن ئێرانەوە دژکردەوەی پێ پیشان درا. کاربەدەستانی رێژیم راگەیەندراو و بڕیارەکانی رۆژئاوایان وەک دەرفەتێکی زێڕین دەرخواردی خەڵکی ئێران دەدا کە دەبێ کەڵکیان لێ وەربگیردرێ و بە خۆبژیوی بگەیەن، یان ئەوانیان وەک لەتکە کاغەزێکی بێ‎بەها لە قەڵەم دەدا کە ناتوانێ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئابووریی ئێران هەبێت، بەڵام پاش تێپەڕبوونی چەندین ساڵ دەرکەوت کە دروشمەکانی کاربەدەستانی رێژیم خەزێنەی بەتاڵی پڕ نەکرد و کەوگیرەکەیان داویەتی لە بنی قابلەمەکە و ئەگەر رێژیم دەست هەڵنەگرێ، گەڵاڵەی گەمارۆی هەناردەکردنی یەک میلیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەیی ئێران کە ئێستا دەتوانێ هەناردەی بکات، لەلایەن ئەمریکاوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و دوایین هەناسەکانی ئابووریی داڕماو و نالەباری رێژیم دەچنێ. بەم شێوەیە نە تەنیا ئێران توانای نامێنێ تێچووی درێژەکێشانی شەڕی حکوومەتی بەشار ئەسەد بە دژی خەڵکی ئەم وڵاتە و تێچووەکانی حیزبۆڵڵا و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە لە ناوچەکە و شوێنە جیاجیاکانی جیهان دابین بکات، بەڵکوو لە نێوخۆی وڵاتیشدا ناتوانێ تێچووە سەرسوڕهێنەرەکانی سوپای پاسداران و ناوەندەکانی هێز و دەسەڵات دابین بکات و لە ئاکامدا رێژیم بە شێوەیەکی جیددی دەکەوێتە بەردەم هەڵدێڕی رووخانەوە.


٣ ــ لە لایەکی دیکەوە لە بیرمان بێت کە ئامانجی هەوڵەکانی رێژیم لە پیتاندنی ئورانیۆمدا دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکییە. چون رێژیمی کۆماری ئیسلامی لە هەمان سەرەتاوە بە بەڕێوەبردنی تیۆرییەکانی هەناردەکردنی شۆڕش، دژایەتی لەگەڵ رۆژئاوا و خۆناساندنی وەک رێبەری موسڵمانەکانی جیهان، لەگەڵ رۆژئاوا و زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەتی وڵاتانی موسڵمانی سوننە‎نشین خۆی لە نێوان کۆمەڵێک لە دوژمنی دەسکردی دوور و نزیکدا هەست پێکرد کە گوایە هەموویان لە بیری رووخاندنی ئەم رێژیمەدان. کەواتە، دەبوا لە بەرامبەر ئەم هەموو دوژمنە هێزەکی و کردەکییەدا رابوەستێ و رێژیم بپارێزێ و تەنیا چەکێک کە دەتوانێ ئەم ئامانجە بپێکێ (بە بڕوای رێژیم) دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکییە. چونکوو تەنیا لەو حاڵەتەدایە کە کەس توانای هێرش و دەستدرێژی بۆ سەر رێژیمی نابێت و جیهان بە تایبەتی وڵاتانی موسڵمانی ناوچەکە لە بەرامبەر ئێراندا سەری کڕنۆش و تەسلیم‎بوون دادەنوێنن. هەر بۆیە پڕۆگرامی پیتاندنی ئورانیۆم سەرەڕای ناڕەزایەتیی گشتی و بیستنی دەنگی ئەم ناڕەزایەتییە جیددییانە، درێژەی کێشا و ئێستاکە گوایە رێژیم تێگەیشتووە کە نەتەنیا بە چەکی ناوکی دەستی رانەگەیشتووە تا بە یارمەتیی ئەو چەکە رێژیمی ئیمامی زەمان لە ئاژاوەی دوژمنان بپارێزێ، بەڵکوو درێژەکێشانی پڕۆگرامی پیتاندنی ئورانیۆم لێکەوتە و ئاکامی نەخوازراوی هەیە بۆیان و خەریکە بۆ خۆی دەبێتە هۆکاری رووخانی رێژیم. لەو لاشەوە چونکە بنەما، پاراستنی رێژیم بە هەر قیمەتێکە، کەواتە دەبێ تەسلیمی داخوازییەکانی رۆژئاوا بن و پێداچوونەوەیەک بەسەر درێژەکێشانی پیتاندنی ئورانیۆمدا بکەن تا رێژیم بەردەوام بێت. ئاکامەکەی دەبێتە ئەوەی ‎کە پاش ساڵانێک دروشمدان بە دژی رۆژئاوا و بە فیڕۆدانی سەروەت و سامانی وڵات و بە هەژار و چارەڕەشکردنی خەڵکی ئەم نیشتمانە بە مەبەستی دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی، لە بادانەوەیەکی ١٨٠ پلەییدا، باس لە راستبوونی هۆلۆکاست، دۆستایەتی لەگەڵ خەڵکی ئیسراییل، وتووێژی تەلەفوونیی ١٥خولەکیی رووحانی لەگەڵ ئۆباما، سەرکۆماری ''شەیتانی گەورە'' دێتە گۆڕێ و راگەیەنەکانی رێژیم لە هەوڵی ئەوەدان ئەم بادانەوە بە بایی سەرترۆپکی سەرکەوتنەکانی رێژیم (نرمی نواندنی قارەمانانە) بە خەڵک بفرۆشن، لە کاتێکدا "نەرمی نواندنی قارەمانانە"ی رێبەر جامی ژەهرێکی دیکەیە کە سەرشۆڕانە دەبێ بینۆشێ تا رێژیم لە مەترسیی رووخان رزگار بکات و بۆ ماوەیەکی دیکە وەک ئۆختاپووسێک زاڵ بێ بەسەر شان و ملی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێراندا.


٤ ــ جێگەی هیچ گومانێک نییە کە جەنابی رێبەر و پەیغامبەرەکەی "رووحانی" لەم بڕگە زەمەنییەدا بۆ پێشکەوتنی پڕۆگرامەکانیان تا شوێنێ کە بۆیان بلوێ مانۆڕ دەدەن، درۆ و چەواشەکاری دەکەن تا بە شێوەیەک لە شێوەکان رۆژئاوا رازی بکەن کە تا رادەیەک لە گەمارۆ ئابوورییەکانیان کەم کاتەوە بە بێ ئەوەی کە مل بۆ داخوازییەکانی ئەوان کەچ بکەن. بەڵام ئەوەی کە روون و ئاشکرایە رۆژئاوا و بە تایبەتی ئامریکا فێڵ و تەڵەکەکانی رێژیمیان بە باشی ناسیوە و ناکەونە ژێر کاریگەریی بزە و دروشمەکانیان و بەو شێوەی کە رایانگەیاندووە، ئەوان چاوەڕوانی هەنگاوە کردەکییەکانی رێژیمن لە چوارچێوەی قەبووڵکردنی داخوازییەکانیاندا. کەواتە ئەگەر لە ئەگەری سووربوونی رۆژئاوا بۆ توندترکردنەوەی گەمارۆکان و درێژەدانیان "کە بە رواڵەت وا وێدەچێ" رێژیم سەرشۆڕانە لە بەرامبەر داخوازییەکانی رۆژئاوا و کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا سەری دانەواند و ئەوەی وەک سەرکەوتنی گەورەی رێبەر پێناسە کرد "هەروەک چۆن پاش شکستی ئێران لە بەرامبەر حکوومەتی عێراقدا تا بە ئێستاش خۆی بە براوە دەزانێ" نابێ سەرمان سووڕ بمێنێ. ئەڵبەت پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە بە ئاکام گەیشتنی ئەم سیناریۆیە بە بوونی دژبەران و ئەو گیروگرفتانەی کەلە نێوخۆی ئێران و ئامریکا لەسەر رێگەدان، پلانێکی کاتگر و دژوارە بەڵام بەم حاڵەشەوە وەدیهاتنی دوور لە باوەڕ نییە.


بەڵام ئەم هەموو پڕوپاگەندە چ قازانجێک بە خەڵکی ئێران دەگات؟


بۆ وەڵامدانەوە بەم پرسیارە دەگەڕێینەوە بۆ سەر بنەمای پاراستنی رێژیم و ئەوەی کە وەلانانی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران لەلایەن رۆژئاواوە، دەبێتە هۆی ئەوەی کە بۆ ماوەیەکی دیکە تەمەنی رێژیم درێژ بێتەوە و دەلاقەیەکی چووکەش لە باری ئابوورییەوە بۆ خەڵک بکرێتەوە. بەڵام ئەگەر وا بیر بکرێتەوە کە رێژیم لەگەڵ خەڵکی ئێراندا ئاشت دەبێتەوە و لە ئاکامدا کەشی زاڵی ئەمنیەتی بەسەر ئێراندا لا دەبرێت و دەکرێتەوە و ئەو ئازادییانەی کەلە سەرەتای هاتنەسەرکاری کاربەدەستانی ئەم رێژیمەوە لە خەڵکی ئێران و بە تایبەتی ئازادیخوازان زەوت کراوە بۆیان دەگەڕێتەوە، هەڵەیەکی گەورەیە. چونکە ئازادییەکانی خەڵک هۆکارێکن بۆ رووخانی رێژیم، نەک پاراستن و راگرتنی. خەڵکی ئێران لە دەیەکانی رابردووەوە وەها قین و تووڕەییەکیان لە رێژیم لە دڵ دایە کە کاتێک قورسایی سەرەنێزەی سەرکوت دەرفەتێکی هەناسەکێشانیان پێ بدات، یەکگرتوو و یەکپارچە هەڵدەستن و رادەبن و باروبنەی سوواوی ئەوان کۆ دەکەنەوە، هەروەها کە لە ماوەی ٣٧ ساڵی رابردوودا هەرکات بە هەر هۆکارێکەوە ئەم دەرفەتەیان بۆ رەخسابێت، هاتوونەتە نێو گۆڕەپانەکە و کۆڵەکەکانی ئەم رێژیمەیان خستووەتە لەرزە و رێژیمیش بە باشی ئاگاداری ئەم راستییەیە. جگە لە کۆماری ئیسلامی، مێژووی دەیەکانی رابردوو لە وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین و ئافریقا ئەم راستییەی سەلماندووە کە ئەو رێژیمە توتالیتێر و دواکەوتنخوازانە کەلە نێو کۆمەڵگاکەی خۆیان پێگەیەکیان نییە، تەنیا پشت بە هێزە سەرکوتکەرەکانیان دەبەستن. ئەم جۆرە رێژیمانە بەردەوام لە خەڵکەکەی خۆیان دەترسن و لەم راستییە نیگەرانن کە خەڵک هاوکات لەگەڵ ئەوەیکە دەستیان بە ئازادی بگات، بوونی پڕشوورەیی ئەوان لەسەر گۆی زەوی دەسڕنەوە. بەم شێوەیە کە ئەم رێژیمانە تا دوایین چرکەکانی تەمەنیان بە زەبری سەرەنێزە حکوومەت دەکەن و دەرەتانێک بۆ ئازادی خەڵک ناهێڵنەوە. ئێمە ئەم ئەزموونەمان لە رێژیمە پاشایەتییەکانی ئێران، حکوومەتی بەعسی سەدام حوسێن و ئەم وڵاتانەی کە لەم دواییانە و لە شۆڕشگەلێکدا کەلە ژێر ناوی بەهاری عەرەبی حکوومەتەکانیان رووخاندووە، بینیوە. رێژیمی کۆماری ئیسلامیش ئەم راستییانەی بینیوە و وانەی لێ وەرگرتوون تا ئەو شوێنەی کە رێژیم نە تەنیا ئازادیی بۆ خەڵکی ئێران بە ڕەوا نابینێ، بەڵکوو سەرەڕای رۆژڕەشیی بارودۆخی ئابووری و سیاسیی خەڵکی وڵاتەکەی خۆی، تێچووی پێشڤەچوونی شەڕی بەشار ئەسەدیشی لەگەڵ خەڵکەکەی وە ئەستۆی خۆی گرتووە کە نەبا لەگەڵ رووخانی رێژیمی سووریە خەڵکی ئەم وڵاتە بە ئازادی بگەن، ئازادی جیددیترین خەسار و دوژمنی ئەم چەشنە رێژیمانەیە، هەر بۆیە تا دوایین چرکە لەگەڵیدا دژایەتی دەکەن.

ئەنجامگیری:

سەر دانەواندنی رێژیمی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر داخوازییەکانی رۆژئاوا لە رووی لاوازی و ناچارییەوە لەم قۆناغەدا کە ئەگەری رووخانی رێژیم لە بەرامبەر توندتربوونەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان بە خاڵێکی هەستیار گەیشتووە، شتێک نییە کە دوور لە چاوەڕوانی بێت. بەڵام بەو هۆکارانەی کە دەستنیشان کران، نابێ چاوەڕوان بین کە رێژیم لە بەرامبەر ویست و داخوازی خەڵکی ئێراندا کە گەیشتن بە ئازادییە ملکەچ بکات، بەڵکوو هیچ دوور نییە بە دانی بۆڵ و پووان بە رۆژئاوا، سەرکوتەکان لە نێوخۆدا توندتر و کەشی کۆمەڵگا داخراوتر بکا، لەم حاڵەتە دایە کە خەڵک بۆ دەربازبوون لە چنگاڵی سەرەڕۆیی رێگەیەک جگە لە یەکیەتی و بەرەنگارییان لە بەرامبەر رێژیمدا نادۆزنەوە.


لەم قۆناغەدا بڵاوکردنەوەی هەرچەشنە وەهم و دڵخۆشییەک لە پێوەندی لەگەڵ چاکسازی لە رێژیمدا، دڵخۆش کردنی خەڵک بە بزەکان و وادە درۆیینەکانی مۆرە ورد و درشتەکانی لە پێناو پتەوتر کردنی کۆڵەکەکانی سەرەڕۆییدا دێتە ئەژمار، خەڵکی وەزاڵە هاتووی ئێران بۆ گەیشتن بە ئازادی هیچ رێگەیەکی دیکەیان جگە لە رووخانی ئەم رێژیمە نییە و لەم رێگەیەدا پێویستە بە بێ هیچ گومانێک هەنگاو هەڵبگرن و بەهەمان شێوە دەبێ نرخی ئەم کارەش بدەن و بەم جۆرە سەرکەوتووی کۆتایی، خەڵک دەبن نەک رێژیمی دژی‎گەلیی کۆماری ئیسلامیی ئێران.


مستەفا هیجری
١٦/٠٧/١٣٩٢
٠٨/١٠/٢٠١٣
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ دەنگی راسانی گەلان نابیستن
ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
ــ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".
  • خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
    لەو قۆناغەدا کە هێزەکانی رێژیم باوەڕیان بە خۆیان نەماوە و ترسی رووخان هێزی سەرکووتکەری بێ هیوا کردووە، راسانی شارەکانی کوردستان دەتوانێ زۆرترین دەسکەوت و کاریگەریی هەبێ. ئەوە دەرفەتێکە کە گەلی کورد دەتوانێ بۆ پێشخستن و نزیک بوونەوە لە ئامانجەکانی، کەڵکی شیاوی لێ وەربگرێ؛ بە تایبەتی کە لە قۆناغی نوێی خەباتدا، هۆشیاری نەتەوەیی و بەرینایی خەبات لە جاران بەرزتر و بەربڵاوترە.
  • پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا
    لەم نێوانەدا، بەسیج، وەکوو ئامرازی سیخوڕیی حکومەت بەکار براون. بەسیج لە هەموو فەرمانگەیەکی حکومەتی و ناحکومەتی و لە واتایەکی بەربڵاوتر: لە هەموو شوێنێکدا وەکوو ڤایرۆسێک بڵاوبووەتەوە. قوتابخانەکان و زانکۆکانیش لە فیلترینی ئەم شوێنانەن. بەسیجی کوردیش، یان خۆماڵیتر بڵێم: جاشە کوردەکان، وەک باقی بەسیجییەکانی ئێران، ئەرکی تایبەتیان پێ ڕادەسپێردرێت کە بەرچاوترینیان، فرۆشتنی نیشتمان و هاوزمانەکانیانە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    زلهێزەکان هاتن و بێ لەبەرچاوگرتنی مافی گەلان، نەخشەی ناوچەکەیان گۆڕی؛ لە ئاکامی ئەم داڕشتنە نوێیە یەکلایەنە و نادادپەروەرانەشدا، هەندێک لە نەتەوەکان لە مافی دامەزرانی دەوڵەتی خۆیان بێبەش کران کە بەرچاوترینیان نەتەوەی کورد بوو. کورد بوو بە یەکەم قوربانی ڕەوتی نوێی نادادپەروەرانەی مێژوو، تەنیا لەبەر ئەوەیکە دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی لەگەڵ بەرژەوەندی ئەم زلهێزانە یەکی نەدەگرتەوە.
  • دەنگی راسانی گەلان نابیستن دەنگی راسانی گەلان نابیستن
    لە رۆژی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی و لە دوایین رۆژەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زانییندا، بزاڤی مافخوازیی نەتەوەکان و خەڵکانی ئێران دوای چەندین و چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین، وەکوو ڕووبارێکی بەلرفە، بەنداوی کۆت و بەندی هەمەڕەنگی ڕێژیمی رووخاند و لافاوێکی سەرتاسەریی لە ئێراندا وەڕی خست.
  • لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی
    زلهێزەکانی جیهان، بە تایبەت ڕوسیە و ئامریکا دەیانهەوێ پارسەنگێکی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێکبهێنن کە سەقامگیر بێ و تێیدا بەرژەوەندی و نفوزی خۆیان پارێزراو بێ. رۆڵی ئامریکا و روسیە چارەنووسساز دەبێ بۆ بارودۆخی داهاتووی ناوچەکە، ئەگەر یەک یان هەردوو لەم وڵاتانە گەرەنتی سەقامگیری و پارسەنگی هێز بدەن بە هاوپەیمان و دۆستەکانی خۆیان لە ناوچەکە ئەو کات ئیمکانی هەیە شێوەیەک لە سەقامگیری دروست بێ.
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    بنەمای گەشەی ئێران لە ڕووی جوغرافییەوە، لەسەر دوو پاژی ناوەندی _فارس و قەراغی _نافارس داندراوە، چون دەوڵەتی مۆدێڕن پێی وابوو تەنیا رێگەی مانەوەی، خوڵقاندنی یەک نەتەوەیە و لە پێناو ئەو ئامانجەش جوغرافیای پاشکەوتوو و پێشکەوتووی خوڵقاند.
  • کرماشان له پەنای بێپەناییدا کرماشان له پەنای بێپەناییدا
    ئەم دۆخە نالەبارە لەپاش زیاتر لە یەک مانگ، هاوکاتە لەگەڵ دەسپێکی سەرما و سۆڵە و بارینی بەفر؛ لەمبارەوە "ئەکبەر سەنجابی" فەرمانداری سەرپێڵی زەهاو باسی لە دۆخی نەشیاوی ژیانی هاووڵاتییان لە نێو خێوەتەکاندا کردووە و وتوویەتی: بەرپرسان دەبێ درک بە بارودۆخی لێقەوماوان بکەن؛ خەڵک بە دژوارییەوە لە ژێر خێوەتی ١٠ میتریدا دەژین!
  • دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا
    ئەو تایبەتمەندییەی هزری سیاسی کە لە بۆڵەبۆڵ و تەنانەت خواستی سیاسیش جیای دەکاتەوە ئەوەیە کە سیستمێکی واتادارمان پێ دەبەخشێت کە کێشەی کورد لە پێوەندی لەگەڵ کێشەکانی دنیای مودێڕن و لە چوارچێوەی چەمک و دەستەواژەکانی تایبەت بەو دنیایە دووبارە پێناسە دەکاتەوە.
  • داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا
    ئەگەر ئەرکی سپای قودس بە دەرکەوتنەکانی قاسم سلێمانی لە ناوچەدا هەژمار بکەین ڕوون و ئاشکرایە کە لە هەر کوێ شەڕ و نائارامی هەبێت، ناوبراویش لەوێیە؛ واتە سامانی وڵاتێکی وەک ئێران و کوردستان بۆ شەڕئەنگێزی و تیرۆر کەڵکی لێوەردەگیرێت و ئەوەش بەئاشکرا و بەیاسا دەیکەن.