.:: هه‌واڵ و
راپۆرتی نوێ
::. |
|
به‌بۆنه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی قاڕنێ‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك
له‌به‌ر دادگای لاهه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ |
|
كوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی
29هه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی قاڕنێ‌و هه‌روه‌ها مه‌حكوومكردنی گرتن، ئه‌شكه‌نجه‌دان‌و
ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام بۆ رووناكبیران، نووسه‌ران، رۆژنامه‌ڤانان‌و مامۆستایان
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌به‌ر دادگای نێوده‌وڵه‌تیی لاهه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك
به‌ڕێوه ده‌چێ. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا له به‌رپرسانی دادگای ناوبراو ده‌كرێ
كه تاوانبارانی كۆمه‌ڵكوژیی قاڕنێ له‌م دادگایه‌دا سزا بدرێن... |
|
|
بارودۆخی
شاره كوردنشینه‌كان پاش راگه‌یاندنی مانگرتنی چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی
كورد ئاڵۆزه
|
|
كوردستان میدیا: رایه‌ڵه‌ی
مافه‌كانی مرۆڤی كورد رایگه‌یاند، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له خواردنی چالاكانی
سیاسی‌و مه‌ده‌نیی به‌ندكراوی كورد، سێهه‌مین رۆژی خۆی تێپه‌ڕ كرد. به‌پێی هه‌واڵی
رایه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كورد تا رۆژی سێ‌شه‌ممه، زیاتر له 80 كه‌س له به‌ندكراوانی
سیاسی‌و مه‌ده‌نیی كورد له خواردن مانیان گرتبوو. به‌ڵام به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان،
تا رۆژی چوارشه‌ممه، ژماره‌ی مانگرتووان گه‌یشته 100 كه‌س... |
|
|
|
|
پێنج كه‌س له ئاوایی ته‌نگی‌سه‌ردا بۆ ئیداره‌ی
ئیتلاعاتی سنه بانگ كران |
|
به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی
خه‌به‌ریی PDKI، پێنج كه‌س له دانیشتووانی گوندی ته‌نگی‌سه‌ری سنه چه‌ند رۆژ
له‌مه‌وبه‌ر بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره بانگ كران. ئه‌و پێنج كه‌سه كه
ناوه‌كانیان بریتین له "عێزه‌دین عه‌یوه‌زی"، "ره‌مه‌زان عه‌بباسی"، "غه‌فار
چووپانی"، "شه‌هرزاد لوتفی"و واحد دووستی" پاش رۆژێك مانه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌دا
ئازاد كراون... |
|
|
ئه‌ندامێكی رێبه‌رایه‌تیی رێكه‌وتنی دێموكراتیكی
كوردی سووریه گیرا
|
|
كوردستان میدیا: رۆژی
3/6/1387، به‌ڕێز ته‌لال محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی رێبه‌رایه‌تیی رێكه‌وتنی
دێموكراتیكی كوردی سووریه له شاری قامیشلوودا گیرا. ناوبراو له لایه‌ن به‌شی
سیاسیی هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی سووریه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و پاشان ته‌سلیمی
هێزه‌كانی ئاسایشی شاری حه‌سه‌ك‌و له‌وێشه‌وه بۆ شاری شام (دیمه‌شق) ره‌وانه
كراوه. |
|
|
چاوپێكه‌وتنی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی قه‌ده‌غه كرا |
|
ناوه‌ندی خه‌به‌ریی
PDKI: حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی، خوێندكاری به ئێعدام مه‌حكووم كرا‌و، له به‌ندیخانه‌ی
شاری سنه‌دا چاوپێكه‌وتنی لێ قه‌ده‌غه كرا. بنه‌ماڵه‌ی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی كه
رۆژی دووشه‌ممه بۆ چاوپێكه‌وتنی ناوبراو چووبوونه به‌ندیخانه‌ی شاری |
 |
|
سنه، ئاگادار بوون كه
چاوپێكه‌وتنی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوان له‌وانه حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی یاساغ
كراوه... | |
|
باوكی ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی له ویژدانه
وشیاره‌كان داوای یارمه‌تیی كرد |
|
كوردستان میدیا: كۆمه‌ڵه‌ی
چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤـ له ئێران‌دا رایگه‌یاند، "محه‌ممه‌د حوسێن په‌ناهی"،
باوكی به‌ندكراوی سیاسیی به ئێعدام مه‌حكووم كرا‌و، ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی، له
نامه‌یه‌كی كورتدا داوای یارمه‌تی له ویژدانه وشیاره‌كان بۆ رزگاری گیانی
كوڕه‌كه‌ی كرد. له‌و نامه‌یه‌دا باوكی ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی... |
|
|
دوو چالاكی سیاسیی كورد له لایه‌ن رێژیمی
سووریه‌وه گیراون |
|
كوردستان میدیا: هێزه
ئه‌منییه‌تییه‌كانی رێژیمی به‌عسی سووریه، حه‌وتوویه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سیاسه‌تڤانی
كورد نه‌هایه‌ت ته‌مۆیان رفاند. ته‌مۆ ده‌یهه‌ویست به ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه بچێته
سه‌ردانی پڕۆفیسۆر عارف دالیلاه له شاری لاتكێێ. عارف دالیلاه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر
له زیندان ئازاد كرابوو. نه‌هایه‌ت ته‌مۆ، دژبه‌ری رێژیمی سووریه... |
|
|
هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور ده‌ركردرنی حوكمی زیندانی
بۆ به‌نی تۆرۆف مه‌حكووم كرد |
|
كوردستان میدیا:
رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور له به‌یانیه‌یه‌كدا ده‌ركردنی حوكمی زیندانی
بۆ رۆژنامه‌ڤان‌و نووسه‌ری ناسراوی عه‌ره‌بی ئێرانی، یووسێف عه‌زیزی به‌نی‌تۆرۆف
مه‌حكووم كرد. ئه‌م نووسه‌ره به تۆمه‌تی "چالاكی دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی‌و
شێواندنی بیروڕای گشتی" به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه... |
|
|
بڵاوكه‌ره‌وه‌یه‌كی مادده سڕكه‌ره‌كان له شاری سنه‌دا
كوژرا |
|
كوردستان میدیا ـ ناوه‌ندی
خه‌به‌ریی PDKI: شه‌وی چوارشه‌ممه، رێكه‌وتی 6/6/1387، چه‌ند چه‌كداری نه‌ناسراو
كه‌سێكیان به‌ناوی "ره‌زا گه‌نجی" كه مادده سڕكه‌ره‌كانی بڵاو ده‌كرده‌وه، له
مه‌یدانی ئێقباڵی شاری سنه‌دا، دایه به‌ر ده‌ستڕێژ‌و ناوبراو له جێ‌دا گیانی
له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها كه‌سێكی مه‌ده‌نی كه له‌و ده‌وروبه‌ردا بوو، بریندار بوو‌و
بۆ نه‌خۆشخانه به‌ڕێ كرا. |
|
|
|
|
زیاتر له 80 كه‌س له به‌ندكراوانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی
كورد مانیان له خواردن گرتووه |
|
كوردستان میدیا: رایه‌ڵه‌ی
مافه‌كانی مرۆڤی كورد رایگه‌یاند، زیاتر له 80 كه‌س له به‌ندكراوانی سیاسی‌و
مه‌ده‌نیی كورد تێكه‌ڵ به مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له خواردن بوون. به وته‌ی
بنه‌ماڵه‌كانی به‌ندكراوانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی كورد‌و هه‌روه‌ها ئه‌و
زانیارییانه‌ی كه له نێو به‌ندیخانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوون... |
|
|
شاندێكی كۆمیته‌ی سوئێدی حیزب له رێوڕه‌سمی 62هه‌مین
ساڵیادی دامه‌زرانی پارتی دێموكراتی كوردستاندا به‌شداری كرد |
|
كوردستان میدیا:
شاندێكی نوێنه‌رایه‌تیی كۆمیته‌ی سوئێدی PDKI رۆژی 1ی خه‌رمانانی 1387، به‌شداری
له رێوڕه‌سمێكدا كه به بۆنه‌ی 62یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی پارتی دێموكراتی
كوردستان له ستۆكهۆڵمدا به‌ڕێوه چوو، كرد. له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا شاندی حیزب به‌م
بۆنه‌وه په‌یامی پیرۆزبایی PDKIی به هاوڕێیانی پارتی دێموكراتی كوردستان
پێشكه‌ش كرد. |
|
|
دوو كه‌س له ناوچه‌ی شاماتی مه‌هاباددا ده‌ستبه‌سه‌ر كران |
|
كوردستان میدیا ـ ناوه‌ندی
خه‌به‌ریی PDKI: رۆژی سێ‌شه‌ممه، 5ی خه‌رمانانی 1387، ژماره‌یه‌ك له به‌كرێگیراوان‌و
هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی رێژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی كه‌سێك به‌ناوی "میرزا
قادر ملاك"و دوو كوڕی ناوبراویان به نێوه‌كانی"شێرزاد‌و شۆڕش"، ده‌ستبه‌سه‌ر
كرد. پاش چه‌ندین كاتژمێر شێرزاد ئازاد كرا‌و تا كاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه،
شۆڕش له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدایه. |
|
|
چالاكیی ته‌بلیغی له نه‌غه‌ده‌دا به‌ڕێوه چوو |
|
كوردستان میدیا ـ ناوه‌ندی
خه‌به‌ریی PDKI: ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی نهێنیی حیزب له ناوچه‌ی سندووسی نه‌غه‌ده‌دا،
رێكه‌وتی 4ی خه‌رمانانی 1387 له گونده‌كانی خه‌لیفه‌لیان، مه‌مه‌لیان، قه‌ره‌قه‌ساب‌و
له گڵكۆی شه‌هیدان له گوندی دایماو، به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت‌و وێنه‌ی رێبه‌رانی
شه‌هیدی حیزب، چالاكیی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه برد. |
|
|
رێوڕه‌سمی 25ی گه‌لاویژ، له رۆژهه‌ڵاتی كانه‌دادا
به‌ڕێوه چوو |
|
كوردستان میدیا: له
رێكه‌وتی 23ی ئاگۆستی 2008دا له سه‌ر بریارو ئاماده‌كاریی كۆمیته‌ی حیزب له رۆژهه‌لاتی
كانادا شه‌وئاهه‌نگێك بۆ رێز گرتن له 63هه‌مین ساڵڤه‌گه‌ری دامه‌زرانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌ڕیوه چوو. ئه‌م یاده |
 |
|
پیرۆزه له شاری
هامیلتۆندا به به‌شداری ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزب‌و خه‌ڵكی دانیشتووی ئه‌م
ناوچه‌یه‌و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی حیزب‌و رێكخراوه سیاسیه‌كان به‌ریوه چوو... | |