|
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی
هاوبه‌ش له نێوان حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و حیزبی پانئیرانیست بڵاو
بۆوه كه هه‌م له نێو ریزه‌كانی حیزبه‌كه‌ماندا‌و هه‌م له لایه‌ن هێندێك
رێكخراوی كوردستانی‌و ئێرانی‌و كه‌سایه‌تی‌و دۆستی حیزبه‌كه‌مانه‌وه به شێوه‌ی
جۆراوجۆر هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر كرا.
ئه‌وه راسته كه حیزبی پانئیرانیست له رابردوودا بیروبۆچوونێكی توندی
ناسیۆنالیستی هه‌بووه كه له روانگه‌ی ئێمه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج‌و ویستی
گه‌لانی سته‌ملێكراوی ئێران ناته‌با بووه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نیه كه
ئه‌و حیزبه بۆ هه‌میشه له‌و بڕوایه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و نابێ هیچ وتووێژ‌و
دیالۆگێكی له‌گه‌ڵ‌دا بكرێ، یان هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به هێندێ مه‌سه‌له‌ی
هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ‌دا بدرێ.
ئێمه پاكانه بۆ هیچ حیزب‌و رێكخراوێك ناكه‌ین كه چه‌نده باوه‌ڕی به دێموكراسی‌و
مافی گه‌لانی ئێران هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه كه حیزبی پانئیرانیست راده‌گه‌یه‌نێ
كه باوه‌ڕی به ئازادی، دادپه‌روه‌ری‌و دێموكراسی هه‌یه‌و به جۆرێك باس له
مافی گه‌لانی ئێران ده‌كا‌و لای وایه ده‌بێ رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی كۆماری
ئیسلامی ئێران نه‌مێنێ‌و جێگای بدا به رێژیمێكی دێموكراتیك‌و له دابه‌شبوونی
ده‌سه‌ڵات ده‌دوێ، خۆی له خۆی‌دا هه‌نگاوێكی به‌ره‌وپێش‌و شێوه‌یه‌كه له به‌خۆدا
چوونه‌وه.
به‌و حاڵه‌ش نابێ ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو نه‌بێ كه له داڕشتنی ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا‌و
به‌تایبه‌تی له ده‌قه فارسی‌یه‌كه‌دا ئه‌و دیقه‌ته‌ی كه بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و
جۆره مه‌تنانه پێویسته ره‌چاو بكرێ، ره‌چاو نه‌كراوه. بۆیه سوپاسی هه‌موو ئه‌و
كه‌س‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه به دڵسۆزی‌یه‌وه ره‌خنه‌مان لـێ‌ده‌گرن.
وته‌بێژیك له حێزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه
18/9/1383ی هه‌تاوی |