|
ئه‌لئه‌هوازدا روویاندا‌و
ته‌واوی شوێنه‌واره‌كان شوێن پێی كۆماری ئیسلامی له‌م بۆمبدانانه‌دا ده‌رده‌خه‌ن‌و
ئه‌مه له لایه‌ن عیماده‌دین باقی، به‌رپرسی كۆڕی داكۆكی له به‌ندكراوان له
ئێران، پشت راست كراوته‌وه‌و وتوویه كه به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ره‌كیی ته‌قینه‌وه‌كان
به ئازادی ده‌ژی‌و ئه‌و كه‌سێكه كه هه‌مووان ده‌یناسن!!!!!!
حكوومه‌تی ئێران ئه‌م حوكمانه‌ی
سه‌ره‌ڕای داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌و هه‌روه‌ها رێكخراوی
لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و رێكخراوه خۆجێییه‌كان به‌ڕێوه برد كه داوایان لێی
كردبوو له جێبه‌جێ‌كردنی ئه‌م حوكمانه چاوپۆشی بكا، چوونكه قۆناغه‌كانی پێ‌ڕاگه‌یشتنی
دادوه‌رانه ته‌واو نه‌بوون‌و تۆمه‌تباران له ماوه‌ی نزیك به ساڵێكدا له به‌ندی
تاكه‌كه‌سی‌داو بێ پێوه‌ندی له ته‌ك پارێزه‌رانی خۆیان دابوون‌و كاتێك كه
پارێزه‌ره‌كان خوازیاری به‌ڕێوه‌بردنی دادگایی‌كردنی دادوه‌رانه بۆ "موكلین"
بوون، به تۆمه‌تی هه‌نگاونان له دژی ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی لێكۆڵینه‌وه‌یان
لێ كرا.
هه‌روه‌ها حكوومه‌تی ئێران كه ئیددیعای ئیسلام ده‌كا، رێزی مانگی "مۆحه‌ڕڕه‌م"ی
كه یه‌كێك له مانگه حه‌رامه‌كانه شكاندوه‌و له رۆڵه‌كانی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌لئه‌هواز
بۆ خۆنیشاندان له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه
خراوه‌ته ژێر گوشار، كه‌ڵكی وه‌رگرتوه تا له‌م رێگه‌یه‌وه هێزی سه‌ركوتی خۆی
له نێوخۆدا بنوێنێ‌و ترس‌و تۆقین له نێو خه‌ڵكی عه‌ره‌بی ئه‌لئه‌هوازدا
بڵاوبكاته‌وه‌و هه‌روه‌ها له رێگه‌ی ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانی‌و نائه‌خلاقییه‌وه
ده‌یه‌وێ په‌یامێكی دیاریكراو بۆ نه‌ته‌وه‌كان‌و ئیتنیكه‌كانی ئێران كه زیاتر
له 60له سه‌دی حه‌شیمه‌تی ئێران پێك دێنن، بنێرێ.
هه‌روه‌ها ئه‌م حوكمانه له كاتێكدا جێبه‌جێ ده‌كرێن كه شه‌پۆلی ئێعدامه‌كانی
دیكه‌ش له 24/10/2006دا به‌ڕێوه‌چوون، كه كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌و دامه‌زراوه
جیهانییه‌كانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ رایانگه‌یاند ئه‌و ئێعدامانه‌و حوكمه ده‌ركراوه‌كان
نه‌ته‌نیا له گه‌ڵ پێوانه دادوه‌ری‌و ئیستاندارده نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كاندا نه‌گونجاون،
به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت له ته‌ك یاساكانی ئێرانیشدا دژایه‌تییان هه‌بوو.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدڕاڵ وێڕای مه‌حكوومكردنی ئه‌م ئێعدامه سته‌مكارانه‌یه
له دژی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌لئه‌هواز، داوا له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی
ده‌كا كه بۆ پرسه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ، به‌راده‌ی بابه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمیی
ئێران گرینگی دابنێ‌و به‌ر به سه‌ركوتی خه‌ڵكی عه‌ره‌بی ئه‌لئه‌هوازو نه‌ته‌وه‌و
ئیتنیكه چه‌وساوه‌كانی دیكه له ئێران‌دا بگرێ.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فێدراڵ
|