|
پێـك هێنا‌و پاش چوار رۆژ
كاری به‌رده‌وام ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممۆ، 14ی رێبه‌ندان، 3ی فوریه‌ی 2007،
كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
پلینۆم سه‌ره‌تا به راگه‌یاندنی ده‌قیقه‌یه‌ك بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی
پاكی شه‌هیدان‌و په‌سند كردنی ده‌ستووری كار‌و به‌رنامه‌ی زه‌مانی كۆبوونه‌وه‌كان،
ده‌ستی پێ‌كرد.پاشان هاوڕێی به‌ڕێزو تێكۆشه‌ر، كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری
گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی‌یه‌وه
لێكدانه‌وه‌یه‌كی سیاسیی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زعی ناوچه، ئێران، كوردستان‌و
رووداوه گرینگه‌كانی نێوان دوو پلینۆمی هه‌شته‌م‌و نۆهه‌می حیزبی پێشكێش به
به‌شداربووانی پلینۆم كرد. له‌و لێكدانه‌وه‌یه‌دا به‌تایبه‌ت تیشك خرایه سه‌ر "ده‌خاڵه‌ت"و
ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كاروباری نێوخۆیی وڵاتان به‌تایبه‌ت
لوبنان‌و عێراق‌و فه‌له‌ستین‌و دنه‌دانی تاقمه توندڕه‌وه‌كان بۆ تێكدانی ئارامی‌و
نائه‌من كردنی ئه‌م شوێنانه كه ئاكامی ئه‌و "ده‌خاڵه‌ت"و ده‌ستتێوه‌ردانه خه‌ڵكی
لوبنانی له‌گه‌ڵ خه‌ساره‌تێكی زۆری ماڵیی‌و زیانێكی به‌رچاوی گیانی به‌ره‌وڕووكرد‌و
لایه‌نه‌كانی فه‌له‌ستینی به‌گژ یه‌كدا كرد‌و گرژی‌و ئاڵۆزیی له‌و ناوچه‌یه
زیاتر‌و ئاگری شه‌ڕی له نێوانیاندا هه‌ڵایساندن. له عێراق به ده‌ستتێوه‌ردان‌و
پشتیوانی‌كردن له ده‌سته‌و تاقمه توندڕه‌وه‌كان، نائه‌منی‌و كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه‌و
خراپكارانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌پێ‌دا‌و زیاتر نیشانی دا كه چ
رێژیمێكی دژی ئاشتی‌و، ماكه‌ی خه‌راپكاری‌و شه‌ڕهه‌ڵایساندنه. هه‌ر بۆیه‌ش
كۆمه‌ڵگای جیهانی‌و وڵاتانی ناوچه زیاتر هه‌ستیان به مه‌ترسی‌یه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو
له نێوه‌رۆكی ئه‌و رێژیمه‌و سیاسه‌ت‌و كرده‌وه‌ی خراپكارانه‌ی كردوه‌و به‌ره‌و
یه‌كگرتوویی‌و گرتنه‌پێشی سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش له دژی ئه‌م رێژیمه هه‌نگاویان
ناوه.
سیاسه‌تی پێ‌داگرتنی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سه‌ر پیتاندنی ئۆرانیۆم‌و
خۆبواردنی له داواكاریی كۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و رێژیمه
له ده‌ستوێڕاگه‌یشتنی به چه‌كی ناوكی سه‌ره‌نجام بڕیاری 1737ی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی لێ‌كه‌وته‌وه كه هێندێ سزای بۆ
كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌خۆگرتووه‌و له‌وانه‌یه به درێژه‌كێشانی سیاسه‌تی
تائێستای ئه‌و رێژیمه له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا، سزای توندتر‌و هه‌نگاوی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای
جیهانیشی به‌دواوه بێ‌و ئێران به‌ره‌و وه‌زعێكی ناله‌بارو ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ
چاره‌نووسێكی ره‌شتر به‌ره‌وڕوو بكا.
له‌و لێكدانه‌وه‌یه‌دا ئاماژه به توندتر بوونی ره‌فتاری سه‌ره‌ڕۆیانه‌و سه‌ركوتكه‌رانه‌ی
رێژیم ده‌رحه‌ق به هه‌موو خه‌ڵكی ئێران به‌تایبه‌ت گه‌لانی ژێر سته‌می وڵات‌و
كوشتن‌و گرتن‌و فشار بۆ سه‌ر ئازادیخوازان كرابوو، هه‌روه‌ها قامك له سه‌ر بێزاریی
زیاتر‌و ئێعتیرازی به‌ربڵاوتری خه‌ڵك دانرابوو كه ئه‌وه‌ش كۆماری ئیسلامیی
ئێرانی له نێوخۆی وڵات‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زعێكی تازه به‌ره‌وڕووكردوه. به‌مجۆره
كۆماری ئیسلامی پتر كه‌وتۆته ژێر فشاری ده‌ره‌كی‌و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌ریك
كه‌وتنه‌وه له كۆمه‌ڵگای جیهانی‌و وڵاتانی ناوچه‌دا له وه‌زعێكی خراپتر كه‌وتوه‌و
هه‌م له نێوخۆی وڵات‌دا له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی زیاتری خه‌ڵك به‌ره‌وڕووبووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌ی پلینۆم‌دا راپۆرتێك له لایه‌ن كومیسیۆنی سیاسی
ـ نیزامی‌یه‌وه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دابڕانی ژماره‌یه‌ك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كان‌و
جیاكردنه‌وه‌ی ریزی خۆیان له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێشكێش كرا. له‌و
راپۆرته‌دا ئاماژه به هه‌وڵه‌كانی رێبه‌رایه‌تیی حیزب بۆ پێش‌گرتن به‌م دابڕانه‌و
كاری هه‌یئه‌تی دیاری‌كراو بۆ دیالۆگ به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی
گیروگرفته نێوخۆیی‌یه‌كان، هۆیه‌كانی ئه‌م دابڕانه، هه‌ڵوێست‌و هه‌نگاوه‌كانی
حیزب، دوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌و كاری هه‌یئه‌تی هێور راگرتنی وه‌زعه‌كه،
هه‌ڵوێست‌و هه‌ڵسوكه‌وتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌رانبه‌ر به‌م جه‌معه
له داهاتوودا، هه‌ڵوێستی رێكخراوه سیاسی‌یه‌كان به‌رانبه‌ر به‌م دابڕانه‌و هه‌ڵوێست‌و
پشتیوانیی ده‌ربڕینی به‌ربڵاوی ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزب‌و پشتیوانیی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی كوردستان، به وردی كه‌وتنه به‌ر باس. به‌شدارانی پلینۆم له‌و به‌شه‌شدا
چالاكانه به‌شداری باس له سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بوون‌و
وێڕای به‌داخبوون له‌و دابڕانه‌و مه‌حكووم كردنی، هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه
ئه‌م دابڕانه هۆی سیاسیی نه‌بوو. هه‌روه‌ها پلینۆم پێی له سه‌ر ئه‌وه داگرت
كه ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌معه ناوێكی دیكه جیا له ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستان،
بۆخۆیان دیاری بكه‌ن ده‌ره‌تانی جۆرێك هاوكاری ده‌ڕه‌خسێ‌و ئیمكانی بوون له
ئێئتیلاف یا ته‌شه‌كوللی به‌رینتردا پێك دێ.
له‌و به‌شه له باسه‌كانی پلینۆم‌دا كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران به‌چاوی رێزه‌وه روانیه هه‌ڵوێست‌و هه‌وڵه‌كانی هه‌موو هێزه
سیاسی‌یه‌كانی دۆست‌و دڵسۆزی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به‌تایبه‌تی
دوو هێزی سه‌ره‌كیی كوردستانی عێراق، پارتی دێموكراتی كوردستان‌و یه‌كیه‌تیی
نیشتمانیی كوردستان. هه‌روه‌ها پلینۆم سپاسی پشتیوانیی گه‌رم‌و په‌یمان نوێ‌كردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی كرد كه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا له حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانیان كرد. پلینۆم به چاوی رێزه‌وه روانیه هه‌ڵوێستی لێبڕاوانه‌و
وه‌فاداریی نیشاندانی دووباره‌ی ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزب به‌رانبه‌ر به
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و فداكاری‌و زه‌حمه‌ت‌و كاری به‌رچاوی كادر‌و
پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی به‌رزو پڕبایه‌خ نرخاند‌و سپاسی كردن.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كاری پلینۆم‌دا راپۆرتی كومیته‌ی كاروباری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات له بواره‌كانی ته‌شكیلاتی، پێوه‌ندی‌یه‌كان‌و راگه‌یاندندا به‌هۆی به‌رپرسانی
ئه‌و به‌شانه‌وه پێشكێش كرا. به‌شدارانی پلینۆم راوبۆچوونی خۆیان به‌رانبه‌ر به
كار‌و چالاكی‌یه‌كانی حیزب له دره‌وه‌ی وڵات به ره‌زامه‌ندی‌یه‌وه ده‌ربڕی‌و
گه‌ڵاڵه‌و به‌رنامه‌ی پێشنیاركراوی ئه‌و كومیته‌یه‌ی بۆ كاروباری داهاتوو به
هێندێ تێ‌بینی‌یه‌وه به "موناسب" زانی‌و ده‌فته‌ری سیاسیی راسپارد كه به
گوێره‌ی ئیمكان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م به‌رنامانه هه‌نگاو بنێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی كاری پلینۆم‌دا ئه‌ركه‌كان‌و روانگه‌كانی حیزب شی كرانه‌وه‌و
پلینۆم پێی له سه‌ر ئه‌وه داگرته‌وه كه به‌رنامه‌و پرۆژه‌و هه‌ده‌فه دیاری‌كراوه‌كانی
كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزب له چوارچێوه‌ی سیستمێكی نوێ‌و ئه‌مڕۆیی‌دا بێنێته
دی.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كاری پلینۆم‌دا به‌رپرسانی به‌شێك له ئۆرگانه‌كان دیاری
كران‌و هاوڕێیان مه‌جید حه‌ققی، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی كومیته‌ی كاروباری
حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌ك ئه‌ندامی جیگری كومیته‌ی ناوه‌ندی‌و خۆشكه
شكۆفه قوبادی، خۆشكه مریه‌م عه‌لیپوور، كاك عه‌بدولره‌زا كه‌ریمی‌و كاك سادق زه‌رزا
وه‌ك ئه‌ندامی موشاویری كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردران.
له كۆتایی كاره‌كانی پلینۆم‌دا كومیته‌ی ناوه‌ندی ئاگادار كرا كه حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌دوای هه‌وڵێكی به‌رچاوو به‌رده‌وامدا رۆژی 13ی
رێبه‌ندان وه‌ك نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران به ئه‌ندامی
رێكخراوی نه‌ته‌وه بێ‌ده‌وڵه‌ته‌كان "UNPO" سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
وه‌رگیراوه. پلینۆم ئه‌وه‌ی به هه‌نگاوێكی‌تر له به‌ره‌وپێـشچوون‌و ده‌سكه‌وتێكی
به‌رچاو بۆ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی
كورد له كوردستانی ئێران دانا‌و خۆشحاڵیی خۆی له‌و باره‌وه ده‌ربڕی‌و
پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان كرد.
به‌شدارانی پلینۆم پاش به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركه دیاری‌كراوه‌كانی پلینۆم به
هه‌ستێكی پڕ له گیانی هاوكاری‌و هیوا به سه‌ركه‌وتن، سه‌عات 6ی ئێواره‌ی
رۆژی شه‌ممۆ، 14ی رێبه‌ندان كۆتایی‌یان به كاره‌كانیان هێنا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
15/11/1385
4/2/2007 |