|
بۆچی و به چ هۆ یه‌ک حیزبی
ئێمه داوایه‌کی له‌و چه‌شنه‌ی هێناوه‌ته گۆڕێ. رێگام بده‌ن له‌و باره‌وه قسه‌کانم
به پێداگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ست پێ‌بکه‌م که پێوه‌ندیی نێوان حیزبی د‌ێموکراتی
کوردستانی ئێران‌و داخوازه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی گه‌لی کورد له ئێران‌دا چه‌نده پته‌وه‌و
هه‌ر ئه‌و یه‌کانگیرییه‌ش وامان لێ ده‌کا که له سه‌ر ناوی ئه‌و گه‌له داوای ئه‌ندامه‌تی
بکه‌ین. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه پێوه‌ندی‌و گرینگیی رۆڵی گه‌لی کورد‌و حیزبی
دێموکرات له رووداوه ناوچه‌یی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و
هه‌رێمی ئێمه‌دا پتر رووناکایی ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و داخوازه. ده‌توانین گه‌لێک
هۆکاری دیکه‌ش بۆ داخوازه‌که‌مان ده‌سنیشان بکه‌ین. به‌بڕوای ئێمه دروستکردنی
پردێکی سیاسی بۆ لێک گرێدانی نه‌ته‌وه‌کان‌و دامه‌زراندنی پێوه‌ندیی له نێوانیاندا
پێویستیه‌کی هه‌نووکه‌یی‌و حاشاهه‌ڵنه‌گره. له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه چاره‌نووسی
وه‌ک یه‌کمان هه‌یه، پێویسته له ئه‌زموون‌و ده‌رسه مێژوویی‌یه هاوبه‌شه‌کانمان
به باشترین شێوه که‌ڵک وه‌ر‌گرین. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین که لایه‌ن‌و بواره
جۆراوجۆره‌کانی خه‌باتی ئێمه به شێوه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه پێکه‌وه گرێ دراون و
کاریگه‌ریی به‌رچاوی له‌سه‌ر کێشه و مه‌سه‌له‌کانمان داده‌نێن، به شێوه‌یه‌ک که
ئه‌ندامه‌تیی ئێمه له‌و بنه‌ماڵه‌یه دا پێویستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره.
روانگه‌و بۆچوونه‌کانی حیزبی د‌ێموکراتی کوردستانی ئێران:
بۆ باسی روانگه‌و بۆچوونه‌کانی حیزبی د‌ێموکراتی کوردستانی ئێران وا باشه سه‌رنج
بده‌ینه پرۆگرامی حیزب که له دواکۆنگره‌ی‌دا، له مانگی ژوولای 2004، په‌سند
کراوه. ئه‌و پرۆگرامه، حیزبی دیموکراتی کورستانی ئیران وه‌ک حیزبی پێشڕه‌وی
خه‌باتی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران ده‌ناسێنی که شانبه‌شانی هێزه
پێشکه‌وتنخوازه‌کانی سه‌رانسه‌ری ئێران بۆ دامه‌زراندنی رێژیمێکی د‌ێموکراتی له
ئێران‌دا و ده‌سته‌به‌رکردنی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لی کورد له کوردستانی
ئیران‌دا تێ‌ده‌کۆشێ. دروشمی ئێستراتیَژیی حیزبی د‌ێموکراتی کوردستانی ئێران بریتی‌یه
له دامه‌زراندنی سیستمێکی دێـموکراتیکی فیدرالی له ئێران که له‌ودا مافه
نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی گه‌لی کورد دابین کرابن. له‌وه‌ش زیاتر ح. د. ک. ئێران گه‌لانی
ژێرسته‌م و چه‌وساوه‌ی ئێران به هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانێ و له خه‌باتی ئه‌وان بۆ
وه‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانیان پشتیوانی ده‌کا. هه‌روه‌ها حیزبی ئێمه
پشتیوانی له خه‌باتی گه‌لی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان،
جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لانی ژێرسته‌می دنیا‌و ئاشتی و دۆستایه‌تیی نێو
گه‌لان و وه‌ڵاتان ده‌کا.
حیزبی د‌ێموکراتی کوردستانی ئێران و داخوازه نهتهوایهتییهکانی گه‌لی کورد
حیزبی د‌ێموکراتی کوردستانی ئێران له درێژایی خه‌باتی 61 ساله‌ی خۆیدا، ته‌نیا له
دوو ماوه‌ی کورت‌دا، له ساڵی 1946و له ژانویه تا ئاگۆ‌ستی 1979دا هه‌لی ئه‌وه‌ی
بۆ ره‌خساوه به شێوه‌یه‌کی قانوونی تێکۆشانی خۆی به‌ڕێوه به‌رێ. که‌چی سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش، حیزب توانیویه‌تی پێوه‌ندییه‌کی نزیک له گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌لکی
كوردستانی رۆژهه‌ڵات و کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دامه‌زرێنیَ. حیزبی د‌ێموکراتی
کوردستانی ئێران هێزی سیاسیی سه‌ره‌کیی کوردستانی ئێرانه که پشتیوانیی زۆربه‌ی
خه‌ڵکی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانی له گه‌ڵه. ئه‌وه به‌و مانایه نیه که ئه‌و
حیزبه تاقانه حیزبه‌و حیزبی دیکه له‌کوردستانی ئێران‌دا وجوودیان نیه. به
پێچه‌وانه‌وه، چه‌ند حیزبی سیاسیی دیکه‌ش هه‌ن که خاوه‌نی مێژوون و رابردووی
تێکۆشانیان هه‌یه. دیاره حیزبی واش هه‌ن که تازه دامه‌زراون. به‌ڵام حیزبی
د‌ێموکراتی کوردستانی ئێران گه‌وره‌ترین و جێ‌گرتووترین هێزی سیاسییه که هه‌روه‌ک
ئیشاره‌ی پێ کرا، خاوه‌نی پشتتیوانیی کۆمه‌لانی به‌ریینی خه‌ڵکه. حیزب مێژوویه‌کی
پڕ له هه‌ورازو نشێو‌و پڕله فیداکاری و گیانفیدایی هه‌یه. به‌مه‌ش حیزبی د‌ێموکراتی
کوردستانی ئێران له مه‌یدانی خه‌باتدا قاڵبۆته‌وه‌و به که‌ڵک وه‌رگرتن له
تاقیکردنه‌وه‌کانی مێژووی خه‌باتی گه‌لی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه، بۆته حیزبێکی
لێوه‌شاوه‌و کارای گۆڕه‌پانی تێکۆشان. حیزبی د‌ێموکراتی کوردستانی ئێران شانازیی
دامه‌زراندنی یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی کۆماری کوردستانی له ساڵی 1946دا هه‌یه. هه‌ر
ئێستاش ئه‌وه حیزبی دێموکراته که ئه‌رکی پڕِ له سه‌روه‌ریی رێبه‌رایه‌تی‌کردنی
خه‌باتی ئه‌مڕۆی گه‌لی کورد له کوردستانی رۆژهه‌ڵات بۆ گه‌یشتن به ئازادی به
ئه‌ستۆوه‌یه.
گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکرات، به شێوه‌یه‌کی چالاک له شۆڕشی
گه‌لانی ئێران له ساڵی 1979دا به‌شدارییان کرد. هه‌ر ته‌نیا چه‌ند مانگ پاش گۆڕانی
رێژیم، کاربه‌ده‌ستانی تازه به‌ده‌سته‌ڵات گه‌یشتوو کوردستانیان کرده مه‌یدانی
شه‌ڕێکی قورس و خوێناوی و به هه‌زاران که‌س له خه‌لکی سیڤیل و بێ‌دیفاع به تاوانی
داوای مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانیان له خوێندا شه‌ڵاڵ کران. دامه‌زرینه‌رو ڕێبه‌ری
روحانی رێژیم، ئایه‌توڵا خومه‌ینی، فه‌توای جیهادی به دژی خه‌ڵکی کوردستان
راگه‌یاند. هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی به چه‌شنێکی زۆر بێڕه‌حمانه
هێرشێکی به‌رینیان بۆ سه‌ر خه‌ڵک ده‌ست پێکردو شار‌و گونده‌کانی کوردستانیان دایه
به‌ر ره‌هێڵه‌ی بۆمباو بڵێسه‌ی ئاگر. به‌م جۆره شه‌ڕێکی نه‌خوازراو به‌سه‌ر خه‌ڵکی
کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران‌دا سه‌پێندرا. حیزبی ئێمه به ناچاری
به‌ربه‌ره‌کانی و مقاوه‌مه‌تی چه‌کدارانه‌ی بۆ دیفاع له مان و مه‌وجودیه‌تی خه‌ڵکی
کوردستان هه‌ڵ‌بژارد، خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێیه‌کی پڕِ له حه‌ماسه‌و
قاره‌مانیه‌تی و گیانبازی که تا ئاخرو ئۆخری ساڵانی 1990 درێژه‌ی کێشا.
له 13 ژووئیه‌ی 1989دا، دوکتۆر عبدولره‌حمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزب و دوو
که‌س له هاوڕێیانی، له کاتی دانیشتن و وتووێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێژیمی ئێران‌دا
له ڤیه‌نی پایته‌ختی ئوتریش تیرۆر کران. ئه‌وه له حاڵیکدا بوو که ئه‌و
دانیشتنه له سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌کی
ئاشتیخوازانه بۆ کێشه‌ی کورد له کوردستانی رۆژهه‌ڵات پێک هاتبوو. دوکتۆر سادق
شه‌ره‌فکه‌ندی که پاش تیرۆری دوکتۆر قاسملوو به سکرتێری گشتیی حیزب هه‌ڵ‌بژێردرا،
له 17 سپتامبری 1992دا له بێرلین، له کاتی به‌شداریکردن له کۆنگره‌ی
ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست‌دا، له گه‌ڵ هه‌مان چاره‌نووسی دکتۆر قاسملوو به‌ره‌وڕوو
بوو. له راستی‌دا ئه‌وان به قوربانیانی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی ئێران له قه‌ڵه‌م
ده‌درێن.
سه‌رۆکی به‌رێز!
سه‌رکوتی ئازادی بۆته رۆتینی کار و سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری
ئیسلامیی ئێران. هیچ حیزب و رێکخراو و سه‌ندیکایه‌کی سه‌ربه‌خۆ، یا نوێنه‌رانی
گه‌لانی ئاماده له‌م دانیشتنه‌دا، نه‌مازه گه‌لانی عه‌ره‌ب و ئازه‌ربایجانی،
رێگایان پێ نادرێ به ئازادی تێکۆشانیان هه‌بێ. ئازادییه فه‌ردی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به خراپترین شێوه‌ی مومکین سه‌رکوت ده‌کرێن. به‌مجۆره ئێران
بۆته زیندانێکی گه‌وره بۆ ئه‌و که‌سایه‌تی و نه‌ته‌وه‌و رێکخراوه سیاسییانه و
هه‌ر پارێزگارێکی مافی مرۆڤ، که ئازادیخواز بێ و به شێوه‌یه‌کی جیا له
ده‌سته‌ڵاتداران بیر بکاته‌وه.
له ماوه‌ی 27 ساڵ خه‌باتی بێ وچاندا، پتر له 6000 ئه‌ندامی حیزبی دێموکرات، به
هه‌زاران که‌س له ئه‌ندامانی حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی دیکه‌و نزیکه‌ی 50000
هه‌زار که‌س له‌خه‌لکی بیدیفاع، گیانیان له پێناوی ماف و ئازادی‌دا به‌خت کردوه.
به‌وحاڵه‌شه‌وه بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی کورد لێبڕاوه که هه‌روا به
شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه درێژه به به‌ربه‌ره‌کانی و مقاوه‌مه‌تی خۆی به‌دژی
سیاسه‌تی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامی بدا. دیاره ئه‌وه‌ش کارێکی گه‌وره،
به‌ڵام پڕِزه‌حمه‌ت و مه‌ترسییه. به‌ڵام ئێمه به بڕیارین که رێگایه‌کی دیکه‌ی
جیا له درێژه‌دان به‌و خه‌باته نه‌گرینه پێش.
وه‌ک ده‌زانین ئه‌مڕۆ رۆژهه‌لاتی نێوه‌ڕاست و ئێران، له به‌رده‌م ئاڵوگۆڕی
سیاسیدان. تاڕاده‌یه‌کی زۆر وه‌زعه‌که وه‌ک وه‌زعی سیاسیی عێڕاق پێش په‌لاماری
هاوپه‌یمانه‌کان بۆ سه‌ر دیکتاتۆری پێشووی ئه و‌ڵاته، دێته به‌رچاو. کۆماری
ئیسلامی هه‌روا درێژه به‌که‌ڵه‌وه‌کێشی خۆی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌یی
ده‌دا. دیاره سیاسه‌تێکی له‌و چه‌شنه‌ش مه‌ینه‌ت‌به‌شی و رۆژڕه‌شییه‌کی زۆری بۆ
وڵاته‌که‌مان به‌دواوه‌یه. حیزبی دێموکرات هیچ کاتێک لایه‌نگری ئه‌وه نیه که
وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌ست له کاروباری نێوخۆیی ئێران وه‌ربده‌ن. به‌ڵام نیگه‌رانی
ئه‌وه‌ین که سیاسه‌تی ئاژاوه‌گێڕانه و نابه‌رپرسانه‌ی رێژیم، زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ
وه‌زعێکی ئاوا بخوڵقێنی و سه‌ره‌نجام ئێران له‌گه‌ڵ شه‌ڕ ده‌سته‌و یه‌خه بکا.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له کوردستانیشدا شاهیدی بارودۆخێکی سیاسین که ده‌کرێ
وه‌کوو لێگه‌ر یا "چالش"ی نوێ بۆ گۆڕانکاری و دێمۆکراسی ناودێر بکرێ. نه‌بوونی
کرده‌وه‌ی هاوئاهه‌نگ له نێوان هێزه سیاسییه‌کاندا بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه
هاوبه‌شه‌کان، هه‌بوونی ناته‌بایی و ناکۆکی له نێوان هێزه سیاسیه‌کاندا،
نه‌بوونی ئۆرگان و دامه‌زراوه‌ی سیاسی به یه‌کگرتوویی پێویسته‌وه بۆ بردنه پێشی
کار‌و خه‌بات و له‌وه‌ش زیاتر، لێک‌دابڕان و جیابوونه‌وه له ریزی هێزه
سیاسیه‌کاندا، ده‌کرێ ته‌نیا به به‌شێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م وه‌زعه
سیاسییه‌ی دانێین که له کوردستاندا له گۆڕێدایه. روونه که به‌بێ بوونی
یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی و به بێ هاوکاری و هاوپێوه‌ندیی
نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و گیروگرفتانه به چاره‌سه‌رنه‌کراوی ده‌مێننه‌وه‌و گیروگرفتی
تازه‌تریشما‌ن بۆ دروست ده‌که‌ن.
به‌ڕێز سکرتێری گشتی!
ئه‌مڕۆ پتر له 10 میلیۆن کورد له کوردستانی رۆژهه‌ڵات چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئێوه‌ن.
وه‌رگیرانی حیزبی د‌ێموکراتی کوردستانی ئێران به ئه‌ندامی ته‌واوی رێکخراوی گه‌لان
و نه‌ته‌وه بێ نوێنه‌ره‌کان، به هه‌نگاوێکی گه‌وره بۆ کورده‌کانی ئێران به‌ره‌و
وه‌ده‌ستهێنانی هاوپێوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌یی و رکێشانی پشتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی
بۆلای داخوازییه ره‌واکانیان داده‌نرێ. دیاره بڕیارێکی له‌و چه‌شنه گوڕ‌و تینێکی
زۆریش به خه‌بات بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ له ئێران‌دا ده‌دا.
گه‌لی ئێمه له خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسدا، پێویستیی به
هاوکاری و هاوپێوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. له راستی‌دا ئێمه له خه‌باتی
خۆماندا ئه‌رکی گه‌وره‌مان له‌سه‌رشانه. دامه‌زراندنی ئێرانێکی دێمۆکرات و فیدرال
که له‌ودا رێز له مافه‌کانی گه‌لان و ماف و ئازادییه‌کانی مرۆڤ بگیرێ، ته‌نیا
به‌شێکی ئه‌و ئه‌رکه قورسه‌یه که که‌وتۆته سه‌رشانمان. بۆیه خستنه به‌رباسی
داخوازیی ئێمه له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، له لایه‌ن ئێوه‌ی هێژاوه، کارێکی
به‌که‌ڵک و به‌جی ده‌بێ و هێزو توانای زۆرترمان بۆ درێژه‌دان به‌و خه‌باته ده‌داتێ
که هه‌ر ئێستا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین.
بۆ گه‌یشتن به‌رێگاچاره‌یه‌کی ئاشتیخوازانه بۆ کێشه‌ی کورد له کوردستانی ئێران،
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له هه‌موو هێزو توانا و ئیمکاناتی خۆی که‌ڵک
وه‌رده‌گرێ. که‌وایه با رێگا بدرێ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ببێته ده‌رفه‌تێک بۆ کاری
پێکه‌وه‌مان له رێگای کار‌و خه‌باتماندا به‌ره‌و ئامانجه هاوبه‌شه‌کانمان. ئێمه
پێویستیمان به بڕیاری سازکه‌ر و ئه‌رێنیی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌م رێکخراوه له هه‌موو
ئه‌و بوارانه‌دا هه‌یه که ده‌که‌ونه چوارچێوه‌ی ئه‌رک و
به‌رپرسایه‌تییه‌کانیه‌وه. ئامانجه هاوبه‌شه‌کانمان برییتین له: مافی به‌رانبه‌ر و
وه‌ک یه‌ک بۆ هه‌مووان، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و مافی گه‌لان بۆ دیاریکردنی
چاره‌نووسی خۆیان. بۆیه به‌جێیه باشترین رێگا بۆ هاوکاری و هاوپێوه‌ندیی
دوولایه‌نه بدۆزینه‌وه. ئێمه له‌و بڕوایه داین که ئه‌وه به‌رپرسایه‌تیی
هاوبه‌شی ئێمه‌یه که تێ‌بکۆشین گه‌ل و نه‌ته‌وه بێ نوێنه‌ره‌کان ده‌نگی
یه‌کگرتوویان بگاته بیروڕای گشتی و ئۆرگانه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان.
دۆستانی به‌ڕێز!
له لایه‌ن حیزبی د‌ێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه داوا له سه‌رۆکی به‌ڕێز ده‌که‌م
که سه‌ردانی باره‌گاکانی رێبه‌رایه‌تی و بنکه‌کانی دیکه‌ی حیزب بکه‌ن که ئێستا له
کوردستانی عێراقدان. سوپاستان ده‌که‌م که رێگاتان دام له‌و کۆبوونه‌ویه‌دا
به‌شدار بم و له‌سه‌ر بۆچوونه‌کان، هۆی داوای ئه‌ندامه‌تی و ئه‌رک و رۆڵی حیزبی
د‌ێموکراتی کوردستانی ئێران بۆتان بدوێم. سوپاس بۆ ئه‌وه‌ش که به حه‌وسه‌له‌وه
گوێتان دا به قسه‌کانم. سپاس بۆ کار‌و ماندوبوونتان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خستنه
به‌رباسی داخوازییه‌که‌مان له درێژه‌ی کاری کۆبوونه‌وه‌که‌ماندا.
هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن.
|