|
ده‌هه‌مین كۆنگره‌ی رێكخراوه‌كه‌تان
له هه‌لومه‌رجێك دا ده‌به‌سرێ كه ئێران‌و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین بوونه‌ته
ئاوسانی ئاڵوگۆڕه بنه‌ڕه‌تییه‌كان. كۆماری ئیسلامیی ئێران به سیاسه‌ته گێچه‌ڵخوازانه‌كانی
خۆی ده‌یهه‌وێ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران ده‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی قووڵ رووبه‌ڕوو
بكاته‌وه‌و وڵاته‌كه‌مان بكاته دووڕگه‌یه‌كی جیا له ره‌وتی به جیهانی‌بوون،
پێشێلكردنی مافه مرۆڤانییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆدارێژراو
بۆته به‌شێك له سیاسه‌ت‌و كرده‌وه‌كانی رۆژانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران.
خوێندكاران، جیابیران، رۆژنامه‌ڤانان‌و وێبلاگ نووسان له‌ژێر ماشینی سه‌ركوتی
رێژیم دا له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ستی
ئه‌و رێژیمه‌دان. گه‌لانی ئێران، به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد، له یه‌كه‌م رۆژه‌كانی
ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی شۆڕشی ساڵی 1357ی گه‌لانی ئێران له‌لایه‌ن ئاخونده ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه
به توندترین شێوه زوڵمی دووبه‌رابه‌ریان لێ‌ده‌كرێ‌و له كرده‌وه‌دا له مافی
هاووڵاتیبوونیش بێ‌به‌شن. رۆژ نیه كه هه‌واڵی كوژران، برینداربوون یان ده‌ستبه‌سه‌ركردنی
كوردێك نه‌بیسرێ.
هاوڕێیانی هێژا!
خه‌باتی خه‌ڵًكی ئێران بۆ دامه‌زرانی سیستمێكی دێموكراتیك‌و بۆ گه‌یشتن به
مافه ئینسانییه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو‌و قوربانیی‌دانه، ئێستاش وه‌به‌ر نه‌هاتوه.
له روانگه‌ی ئێمه‌وه خه‌بات‌و تێكۆشان بۆ دێموكراسی به بێ قبووڵ‌كردنی "فره
نه‌ته‌وه بوون"ی ئێران‌و دابین‌كردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌لانی
پێكهێنه‌ری ئێران، هه‌وڵێكی ناته‌واوه‌و ده‌ره‌نجامێكی باشی نابێ. رێكخراوی
ئێوه، ئێران به وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه ده‌زانێ، ئه‌مه به بێ گرتنه‌پێشی
ئیستراتێژیی به‌شداركردنی گه‌لانی ئێران له نیزامی داهاتوودا، ته‌نیا له
ئاستی دروشم‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه ساواكه‌بوونی
دێموكراسی، سه‌قامگیری‌و مافه‌كانی مرۆڤـ له ئێران دا له گرێوی چاره‌سه‌ركردنی
سیاسی‌و دادوه‌رارنه‌ی كیچشه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران دایه.
هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه هێزه شۆڕشگێڕ‌و خه‌باتگێڕه سه‌رتاسه‌رییه‌كان
بۆ پێكهێنانی ئاڵترناتیڤێكی دێموكراتیك بۆ دواڕۆژی پاش كۆماری ئیسلامیی ئێران،
له گه‌لان‌و نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئێران نزیكتر
ببنه‌وه. له وه‌ها ئێئتیلافێك دا ته‌نیا رووخانی كۆماری ئیسلامی به‌س نیه، به‌ڵكوو
به سه‌رنجدان به مێژووی 27 ساڵه‌ی خه‌باتی گه‌لانی ئێران، به تایبه‌تی گه‌لی
كورد، دیاریكردنی شێوه‌ی حكوومه‌تی داهاتوودا جێگه‌و پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی پێك
هێنه‌ری ئێران، پێویستترین "نیاز"ی هاوكارییه‌كانی نێوان ئه‌و گه‌لانه‌یه.
پێكهاتنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانه، هه‌نگاوێكی به‌كرده‌وه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه هاوبه‌شه‌كانی هه‌موو
گه‌لانی ئێران.
حیزبی ئێمه له كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می خۆیدا، دابین‌كردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی
گه‌لی كورد له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دێموكراتیكی فێدراڵ‌دا، وه‌ك دروشمی
ئیستراتێژیی خۆی هه‌ڵ‌بژاردوه. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه پاراستنی یه‌كیه‌تیی
دڵخوازانه، په‌ره‌دان به دێموكراسی، به‌رابه‌ریی ژن‌و پیاو‌و دادپه‌روه‌ریی
كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ره‌كیترین به‌هاكانی خه‌باتی ئه‌مڕۆی خه‌ڵكی ئێرانن. هه‌ر
بۆیه له ئێوه هاوڕێیانی به‌شداری كۆنگره چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه، بۆ پێكهێنانی
ئێئتێلافێكی دێموكراتیك بۆ پشتیوانی له خه‌باتی مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران‌و پێكهێنانی ئاڵترناتیڤێكی دێموكراتیك بڕیارێكی شیاو بده‌ن.
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌كه‌تان.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
20/11/1385
9/2/2007 |