|
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان،
رێَگای شه‌ڕفرۆشی به پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتیان هه‌ڵ‌بژاردوه.
كه‌سانی سه‌ر به لایه‌نی ئه‌و
تاقمه به پێی ئه‌و سیاسه‌ته جارێكی دیكه رۆژانی جومعه‌و شه‌ممه
(11 و12ی ره‌شه‌ممه)
له بنكه‌كانی حیزب له دێگه‌ڵه‌و جێژنیكان دوای به‌هانه پێ‌گرتن‌و ته‌نانه‌ت ته‌قه‌كردن
به سه‌ر پێشمه‌رگه‌كاندا، بوونه هۆی شه‌ڕو پێكدادان‌و، به دوای ئه‌وه‌دا به
خێرایی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌لێكی زێرینیان بۆ ره‌خسابێ، جارێكی دیكه له سه‌ر
راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان ده‌ستیان به هات‌و هاوارو "مظلوم نمایی" كرد‌و بازاڕی
خۆیان پێ گه‌رم كرد.
جێگای سه‌رنجه كه زیاتر له دوو مانگه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێ‌بوونی
بنه‌ماڵه‌و كاری ئه‌وان له حیزبی دێموكرات، له لایه‌ن نوێنه‌رانی حكوومه‌تی
هه‌رێمه‌وه جێگایان بۆ دیاری كراوه، به‌ڵام هه‌موو رۆژێ به به‌هانه‌یه‌ك
دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌یان وه‌دره‌نگ ده‌خه‌ن‌و تا ئێستاش ملیان نه‌داوه بۆ به‌جێ‌هێشتنی
شوێنه‌كانیان، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌زانن دووركه‌وتنه‌وه‌یان له مه‌یدانی
شه‌ڕفرۆشی له ئاكامدا ته‌بلیغاته‌كانیان به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه.
ئێمه خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران به هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی ته‌واو له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كاو،
ئه‌گه‌ر تا ئێستا وڵامی شه‌ڕفرۆشییه‌كانی ئه‌م تاقمه‌ی داباوه له‌وانه‌بوو
رووداوی چاوه‌ڕواننه‌كراوی لـێ كه‌وتباوه.
بۆ به‌رگری له‌و چه‌شنه رووداوانه‌و، نه‌هێشتنی به‌هانه به ده‌ست تاقمی مه‌لا
حه‌سه‌ن، داوا ده‌كه‌ین حكوومه‌تی هه‌رێم جیددی‌ترو به‌رپرسانه‌تر ئیقدام بكه‌ن له
دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماعه‌ته.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتاریا
14/12/1385 (5/3/2007) |