|
19-12-1385
تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار‌و
یه‌ك له‌وان مه‌لاعه‌وڵای حه‌سه‌نزاده، چ پێش له دابڕانه‌كه‌یان له حیزبی
دێموكراتی كوردستان‌و چ پاش ئه‌و دابڕانه، به شێوه‌ی جۆراوجۆر كه‌وتنه
داتاشینی تۆمه‌تی نابه‌جێ‌و نه‌شیاوو نه‌سه‌لمێنراو، دژی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران‌و رێبه‌رایه‌تی‌یه هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌ی.
نوێ‌ترین هه‌وڵی نه‌زۆكی تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگار له‌و پێوه‌ندییه‌دا،
وتووێژی كاك مه‌لا عه‌وڵڵای حه‌سه‌نزاده‌یه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی 49ی گۆڤاری "لڤین"دا
كه ده‌ڵێ"ده‌ڵێن له مه‌نتیقه‌ی یه‌كیه‌تی 300 كه‌س كوژراوه به ده‌ستووری جه‌لال
تاڵه‌بانی‌و به ده‌سیسه‌ی عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده".
سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه كه كاك مه‌لا عه‌وڵای حه‌سه‌نزاده له‌و تۆمه‌ته هه‌ڵبه‌ستراوه‌دا
ناڵێت كه ئه‌و قسه‌یه له كوێ كراوه‌و چ به‌رپرسێكی حیزبی وه‌ها شتێكی ده‌ربڕیوه‌و
له كام بڵاوكراوه‌ی حیزبی‌دا وه‌ها وته‌یه‌ك ره‌نگی داوه‌ته‌وه!!! ئادره‌س نه‌دانی
كاك مه‌لا عه‌وڵا حه‌سه‌نزاده بۆ ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی خستونیه‌ته پاڵ حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و رێبه‌رایه‌تی‌یه‌كه‌ی، له‌جێ‌دا، ناڕاستبوون‌و چه‌واشه‌كاریی
ئه‌و تاقمه ده‌رده‌خات‌و له‌گه‌ڵ
هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، نیشانه‌یه‌كه له‌و واقعییه‌ته كه تاقمی ناوبراو، ته‌نانه‌ت
ئاماده‌ن بۆ تاوانبار كردنی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، تۆمه‌ت بده‌نه
پاڵ خۆشیان.
ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سه‌رتاپای ئه‌و وتووێژه به چه‌واشه‌كاری
ده‌زانین‌و وشه به وشه‌ی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
جێی خۆیه‌تی كه یه‌كیه‌تی نیشتمانیی كوردستان ئیزن نه‌دا كه ئه‌و تاقمه، به‌تایبه‌ت
وته‌بێژه‌كه‌یان، له‌وه زیاتر یه‌كیه‌تی نیشتمانی‌و به‌ڕێز مام جه‌لال سكرتێری
ئه‌و حیزبه بكه‌ن قه‌ڵغانی دابڕان‌و هه‌ره‌س‌و سیاسه‌تی چه‌واشه‌كارانه‌ی خۆیان.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری پێوه‌ندییه‌كانی سلێمانی
عیرفان ره‌هنموون
1385/12/13
2007/03/04 |