|
به ده‌یان ساڵ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی
كورد بۆ وه‌دیهێنانی ئازادی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی هاوكات بووه له‌گه‌ڵ سه‌ركوت‌و
داپڵۆسینی ئه‌و نه‌ته‌وه مافخوازه له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه‌و له‌و
پێوه‌ندییه‌دا دوژمنانی ماف‌و ئازادیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له هیچ كرده‌وه‌یه‌كی
نامرۆڤانه به مه‌به‌ستی سه‌ركوت‌و داپڵۆسین‌و ئاسیمیلاسیۆنی كه‌لتووری‌و
پاكتاوی ره‌گه‌زی نه‌پرینگاونه‌ته‌وه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا گه‌لی
رۆژئاوای كوردستان به شێویه‌كی سیستماتیك ده‌یان ساڵه كه‌وتۆته به‌ر سیاسه‌تی
نامرۆڤانه‌ی پاكتاوی ره‌گه‌زی‌و ئاسیمیلاسیۆنی كه‌لتووری، به‌ڵام ئه‌وه كه
بۆ هه‌ر كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ر جێگای شانازییه، ئه‌و راستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌یه
كه گه‌لی رۆژئاوای كوردستان نه‌ك هه‌ر نه‌تواوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو زیاتر له جاران
ئاشنا بووه به ماف‌و ئازادییه‌كانی‌و راپه‌ڕینی به‌شكۆی شاری بزاڤـ‌و راپه‌ڕین
ـ قامیشلووی سه‌ربه‌رز ـ سه‌لماندی كه نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌و به‌شه ئازیزه‌ی
كوردستان دا، نه‌ك هه‌ر زیندووه، به‌ڵكوو ده‌خروشێ بۆ وه‌دیهێنانی ماف‌و
ئازادییه‌كانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كه‌مان له رۆژئاوای كوردستان دا.
لێره كۆبووینه‌ته‌وه یادی یه‌كێك له رۆژه مێژوویی‌یه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی
رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌ی كورد بكه‌ینه‌وه. یادی راپه‌ڕینی 6 رۆژه‌ی ساڵی
2004و فیداكاریی رۆڵه‌كانی كورد له شاری قامیشلوو له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
داپڵۆسێنه‌ری رێژیمی دیكتاتۆری به‌عسی سووریه بكه‌ینه‌وه‌و سڵاوی وه‌فاداری‌و
ئه‌مه‌گناسی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی راپه‌ڕینی 12ی ئازاری 2004ی زایینی
شاری قامیشلوو بنێرین‌و له به‌رانبه‌ر هه‌ستی گه‌لدۆستی‌و نیشتمانپه‌روه‌رییان
دا سه‌ری رێز‌و نه‌وازش دانه‌وێنین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رزنرخاندنی ئه‌م راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌و
ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی، جارێكی‌تر له خه‌بات‌و تێكۆشانی رۆڵه‌كانی كورد
له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان‌و به‌تایبه‌ت رۆڵه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی كورد
له سووریه له‌پێناوی وه‌دیهێنانی مافه سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانیان
پشتیوانی ده‌كا‌و خه‌باته‌كه‌یان به‌رزده‌نرخێنێ‌و شانازیی پێوه ده‌كا‌و له‌سه‌ر
پێوه‌ندیی دۆستانه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته سیاسییه‌كانی كوردی
سووریه‌ش پێ داده‌گرێته‌وه‌و بۆ به‌رین تركردنی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ش ئاماده‌ی
هاوكاری‌و هاوخه‌باتییه.
به‌رز‌و پیرۆز بی یادی راپه‌ڕینی 21ی ئازاری 2004ی قامیشلوو
سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی كوردستان
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان له پێناوی دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌دا
مردن‌و نه‌مان بۆ نه‌یاران‌و دوژمنانی كورد‌و كوردستان
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
12/3/2007 |