|
ده‌گێڕێته‌وه كه گوایه
حیزبی دێموكرات ئه‌و رێكخراوه مه‌حكووم ده‌كا‌و خوازیاری ده‌ركردنی له
كوردستانی عێراقه.
له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا پێویسته
سیاسه‌تی له‌مێژینه‌ی حیزبی دێموكرات سه‌باره‌ت به P.K.K جارێكی دیكه روون
بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه دروست كردنی حیزب له لایه‌ن P.K.K ـه‌وه بۆ
به‌شه جیاجیاكانی كوردستان به سیاسه‌تێكی دروست نازانین. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین
كه كورده‌كانی هه‌ركام له به‌شه‌كان باشتر ده‌توانن بڕیار له سه‌ر چاره‌نووسی
خۆیان بده‌ن‌و شێوازی گه‌یشتن به‌و ئامانجه دیاری بكه‌ن.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌م به‌شه له نووسراوه‌ی رۆژنامه‌ی "لوموند" كه له زمانی
سكرتێری حیزب ڕا ده‌ڵێ: "پژاك نابێ له كوردستانی عێراق بمێنێته‌وه‌و ...." ئه‌و
قسه‌یه به‌ته‌واوی هه‌ڵبه‌ستراوو ناڕاسته. چونكه كوردستانی عێراق به‌خۆشیه‌وه
حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی خۆی هه‌یه‌و به‌رپرسی ئاسایشی سنووره‌كانیه‌تی‌و،
به‌پێی مه‌سڵه‌حه‌تی خۆی‌و چۆنیه‌تیی پێوه‌ندییه‌كانی جێگا‌و رێگا بۆ رێكخراوه
سیاسییه‌كان دیاری ده‌كا. حیزبی دێموكرات پێشنیاری ده‌ركردنی هیچ رێكخراوێك له
سنووره‌كانی كوردستانی عێراق ناكا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتاریا
20/12/1385
11/3/2007 |