|
به بیری دیفاع له
ئازادی‌و دێموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری‌و نیشتمانپه‌روه‌ری راهێناوه، به هه‌ستێكی
به‌رزه‌وه پیرۆزبایی بكه‌م‌و سه‌ربه‌ستی‌و به‌خته‌وه‌ری زیاتریش بۆ ژنانی خه‌باتگێڕ
به ئاوات بخوازم.
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز!
هه‌روه‌ك ئاگادارین یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان له 24ی ره‌شه‌مه‌ی
ساڵی 1324ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 16ی مارسی 1946ی زایینی له سه‌رده‌می
كۆماری كوردستان‌و له سێبه‌ری ئاڵای كوردستاندا دامه‌زرا‌و یه‌كێك له ده‌سكه‌وته
به نرخه‌كانی كۆماری كوردستانه. دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی
كوردستان به به‌رنامه‌یه‌كی پێشكه‌وتووانه‌و ئامانجێكی شۆڕشگێڕانه‌وه، گوڕ‌و
تینێكی تایبه‌تی به خه‌باتی ژنانی كوردستان‌دا‌و فه‌سڵێكی تازه‌ی بۆ خه‌باتی
ژنان كرده‌وه، یه‌كه‌م جاریش بوو ژنانی كورد له ده‌وری رێكخراوی سیاسی خۆیان
كۆبنه‌وه. پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌ركۆماری كوردستان كه نموونه‌ی ئینسانێكی
پێشكه‌وتوو‌و رۆشنبیر بوو ژن‌و كچه‌كانی خۆی هاندا پێوه‌ندیی به‌م یه‌كیه‌تییه‌وه
بكه‌ن‌و له ریزی یه‌كیه‌تیی ژناندا تێكۆشان بكه‌ن.
مینا خانمی قازی، خێزانی پێشه‌وای نه‌مر یه‌كێك له سیما ناسراوه‌كانی ژنی
كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو، خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به تێكۆشه‌رانی كورد‌و ئامانجه‌كانی
كۆماری كوردستان كرد‌و، وه‌ك نموونه‌ی ژنێكی شۆڕشگێڕی كورد چاوی لێ‌ده‌كرا. به
دوای رووخانی كۆماری كوردستان‌و گۆڕانی شێوه‌ی خه‌باتی یه‌كیه‌تیی ژنان،
ژنانی خه‌باتگێڕ‌و ئازادیخوازی كورد له كوردستانی ئێران پێوه‌ندی ته‌شكیلاتییان
له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌رده‌وام بوو.
له سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژی رێژیمی دیكتاتۆری حه‌مه ره‌زاشا، به
ده‌ست پێ‌كردنه‌وه‌ی خه‌باتی ئاشكرای حیزب، ژنانی شۆڕشگێڕی كوردیش ده‌ورێكی
كاریگه‌ریان له خۆیان نیشاندا‌و به ده‌یان ژن‌و كچ له پێناوی ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی‌دا
گیانیان پێشكه‌ش به ئازادی كرد. له قۆناغه‌كانی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌له‌كه‌شمان
له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه بگره، تا بواره‌كانی سیاسی‌و رۆشنبیری‌و
هونه‌ری‌دا، ژنانی كوردستان به‌و په‌ڕی لێهاتوویی‌یه‌وه بوونه نموونه‌ی
ئینسانی شۆڕشگێڕ. كه‌م نین ئه‌و شێره كچه پێشمه‌رگانه‌ی له‌و رێگایه‌دا گیانی
خۆیان فیدای گه‌له‌كه‌یان كرد‌و تێكه‌ڵ به كاروانی شه‌هیدان بوون.
ئه‌گه‌ر چاو له مێژووی ژنانی كورد‌و خه‌باتی پڕ له سه‌ربه‌رزییان بكه‌ین ده‌یان‌و
سه‌دان ژنی كورد شانازییان بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یان تۆمار كردووه‌ـ، ئه‌گه‌ر به كورتیش
بێ، جێی خۆیه‌تی ئاماژه به سه‌روه‌رییه‌كانی ئه‌م شۆڕه ژنانه بكه‌ین.
یه‌كێك له‌و ژنه ناودارانه‌ی كورد، "ماشه‌ره‌فخانی ئه‌رده‌ڵان"ه كه به مه‌ستووره‌ی
كوردستانی ناسراوه. ئه‌م ژنه لێهاتووه له سه‌رده‌می ئه‌ماره‌ته‌كانی ئه‌ده‌ڵان‌و
بابان‌دا، له بواری مێژوویی، ئه‌ده‌بی‌و فه‌رهه‌نگییه‌وه خزمه‌تی گه‌وره‌ی به
كورد كردووه‌و وه‌ك شاعیرێكی به ناوبانگ ناسراوه.
له ناوچه‌كانی لوڕستان‌و ئیلام ئێستاش نه‌سڵ له دوای نه‌سڵ باسی فیداكاری‌و
لێهاتوویی "قه‌ده‌م خه‌یر"" ده‌كه‌ن، كه چۆن له ماوه‌ی چه‌ند ساڵدا رێبه‌ریی
شۆڕشی ئه‌و ناوچه‌یه دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌جه‌ڕ‌و هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی كردووه.
"خانزادی سۆران" كه له مێژووی كورد‌و ئه‌ماره‌تی سۆراندا، نموونه‌ی شانازییه.
دوای سلێمان به‌گی برای میری سۆران له‌سه‌ر ته‌ختی ئه‌و دانیشت‌و زۆر به
لێهاتوویی‌و وریاییه‌وه، نیشانی‌دا ژنی كورد خاوه‌نی چ كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رزه.
"عادله‌خانی جاف"و "حه‌پسه‌خانی نه‌قیب"و "له‌یلا قاسم"و ده‌یان ژنی دیكه
نموونه‌ی هه‌ره زیندووی كه‌سایه‌تی به‌رزی ژنی كوردن‌و ئێستاش ژن‌و كچی كورد
به ئیلهام وه‌رگرتن له ره‌وشتی به‌رزی ئه‌وان له بواره‌كانی فه‌رهه‌نگی‌و ئه‌ده‌بی‌و
هونه‌ری‌دا به گه‌له‌كه‌یان خزمه‌ت ده‌كه‌ن‌و مێژووی شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وه‌كه‌یان
ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن‌و گه‌له‌كه‌یان به كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ناسێنن.
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز!
له وڵاتانی پێشكه‌وتوو و دێموكرات‌دا كه بایه‌خه ئینسانییه‌كان رێزیان لێ‌ده‌گیرێ‌و
یاسا‌و دێموكراسی سالاره، ژنان توانیویانه خۆیان به لووتكه‌ی پێشكه‌وتن‌و سه‌ركه‌وتن
بگه‌یه‌نن. ئێستا به ده‌یان ژن له پله‌ی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتان‌و سه‌رۆكی پارله‌مان‌و
سه‌رۆكی وه‌زیران‌و به‌رپرسانی ئۆرگانه گرینگه‌كاندان‌و به هه‌زاران ژن له
بواری زانستی‌دا به‌رزترین شانازییان تۆمار كردووه، گه‌وره‌ترین جایزه له بواره
جۆراوجۆره‌كاندا وه‌رده‌گرن.
به‌ڵام به داخه‌وه له وڵاتی به‌ڵا لێ‌دراوی ئێمه‌دا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ره‌وشه‌و
له سایه‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێراندا‌و به دانانی یاسا چه‌قبه‌ستووه‌كانی
ده‌ره‌تانی هیچ جۆره ئازادی‌و سه‌ربه‌ستییه‌كی بۆ ژنان نه‌هێشتۆته‌وه‌و به ده‌یان
مادده‌ی قانوونی ژنانی ئێرانی له مافه‌كانی مرۆڤ و ژیان بێ‌به‌ش كردووه.
ژن له ئێران ناتوانێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵات خۆی كاندیدا بكا. جیاوازی له نێوان
ژن‌و پیاودا به ئاشكرا هه‌یه‌و ئێستاش له بواری یاسایی‌دا 2 ژن له به‌رانبه‌ری
یه‌ك پیاودا داده‌نێن. بۆ سه‌فه‌ر كردنیان ئازادی عه‌مه‌لیان نیه. به‌و شێوه‌یه
پێویست بێ ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌یان پێ نادرێ له كۆڕكۆبوونه‌وه‌و كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
به‌شداری بكه‌ن. به‌گشتی له كاروانی پێشكه‌وتن‌و شارستانییه‌تیان وه‌دوا خستوون.
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز!
سه‌ره‌ڕای ته‌واوی ئه‌و زوڵم‌و زۆر‌و ماف پێشێل كردنه‌یان ژنانی ئازادیخواز‌و
شۆِڕشگێڕی ئێران‌و كوردستان بۆ گه‌یشتن به ئاوات‌و ئامانجه‌كانیان له به‌رانبه‌ر
سیاسه‌ته ناڕه‌واكانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران لێبڕاونه خه‌بات ده‌كه‌ن.
بۆ دابین‌كردنی مافه ره‌واكانیان داكۆكی ده‌كه‌ن، له زانكۆكان، له خیابانه‌كان‌و
له هه‌موو جێگه‌یه‌كدا بوونه‌ته ره‌مزی خۆڕاگری‌و شانازی.
خوشك‌و برایانی خۆشه‌ویست!
ئه‌م ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له هه‌لومه‌رجێكدا
ده‌كه‌ینه‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی وڵاته‌كه‌مان زیاتر له جاران له
بواری نێوخۆیی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا توانیویه‌تی ماهیه‌تی دژی ئینسانی رێژیمی
كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرا بكا‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سیاسه‌ته
پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ‌و ئازادییه دێموكراتیكه‌كان‌و حه‌مایه‌ت كردن له
تیرۆریزم بناسێنێ.
له لایه‌كی دیكه‌وه خه‌باتی گه‌لانی ئێران‌و هێزه سیاسییه‌كانی ئێران بۆ
دابین كردنی دێموكراسی‌و رووخانی رێژیمی كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و
گه‌یشتن به ئێرانێكی ئازاد‌و فیدراڵ شێلگیرانه خه‌بات ده‌كه‌ن‌و له‌م خه‌باته
پێرۆزه‌شدا به‌ره‌ی پێشكه‌وتوو دژی تیرۆریزمیش له گه‌ڵیه‌تی.
له كۆتایی‌دا جارێكی‌تر 61ه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی
دێموكراتی كوردستان له ئێوه‌ی به‌ڕێز‌و له هه‌موو ئۆگرانی ئازادی‌و
یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری پیرۆزبایی ده‌كه‌م‌و له لایه‌ن حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانیشه‌وه دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه هه‌روه‌ك له ماوه‌ی خه‌باتی 61
ساڵه‌ماندا نیشانمان داوه له مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌كانتان پشتیوانی
ده‌كه‌ین‌و له داهاتوویشدا له سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام ده‌بین‌و
خه‌باته‌كه‌تان به‌رز ده‌نرخێنین.
به‌رز‌و پیرۆز بێ 61هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
بڕوخێ رێژیمی دژی ئینسانی كۆماری ئیسلامی ئێران
بۆ پێشه‌وه بۆ پێكهێنانی ئێرانێكی فیدڕاڵ‌و دێموراتیك
هه‌ر شاد‌و سه‌ركه‌وتوو بن |