|
بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك
راده‌گه‌یه‌نین كه كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌ڵبژێردراوی
كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزب، چواره‌مین پلینۆمی خۆی پێك هێنا. پلینۆمی چواره‌می
كومیته‌ی ناوه‌ندی سه‌عات 30/9ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێ‌شه‌ممۆ، یه‌كی به‌فرانباری
ساڵـی 1383ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 21ی دیسامری 2004ی زایینی به به‌شداریی
هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌سڵی، جێگران‌و موشاویرانی كومیته‌ی ناوه‌ندی، ده‌ستی به
كار كرد‌و پاش دوو رۆژ كاری به‌رده‌وام‌و باس‌و بڕیاردان، سه‌عات 8ی پاشنیوه‌ڕی
رۆژی چوارشه‌ممۆ 2ی به‌فرانبار سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
چواره‌مین پلینۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندی به‌پێی ده‌ستووری كاری دیاریكراو بۆ باس‌و
بڕیاردان له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی ئاییننامه‌كانی كومیسیۆن‌و كومیته جۆراوجۆره‌كانی
حیزب ته‌رخان كرابوو.
پلینۆم له دوو رۆژ كاری خۆی‌دا یه‌ك یه‌كی ئه‌و گه‌ڵاڵانه‌ی كه پێشتر ئاماده‌كرابوون
خسته به‌رباس‌و پاش ده‌ربڕانی راوبۆچوونی به‌شدارانی پلینۆم له‌سه‌ر هه‌ركام له
ئاییننامه‌كان، یه‌ك یه‌كی ئه‌و ئاییننامانه‌ی به هێندێ تێ‌بینی‌و ده‌ستكاری‌یه‌وه
په‌سند كردن.
ئه‌و ئاییننامانه له راستی‌دا ده‌بنه رێنوێنی شێوه‌ی كاری ئۆرگانه‌كان‌و ته‌نزیمی
پێوه‌ندیی نێوانیان‌و ئوسوولی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كان له هه‌ر ئۆرگانێكی
حیزبی ده‌ست نیشان ده‌كا.
پلینۆم له به‌شێكی دیكه‌ی كاره‌كانی خۆی‌دا باسێكی ته‌شكیلاتی سه‌باره‌ت به
پله‌ی كادر هێنایه گۆڕ‌و بڕیاری گونجاوی له‌سه‌ر دا.
پلینۆم پاش به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ده‌ستووری كاره‌كانی هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كرا،
سه‌عات 8ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممۆ، دووی به‌فرانبار كۆتایی به كاره‌كانی
خۆی هێنا.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
3ی به‌فرانباری 1383ی هه‌تاوی
23ی دیسامبری 2004ی زایینی |