|
له کاتێکدا که خاتوو سێسیل
هانیۆن، به‌ر له هێنانه‌وه‌ی وته‌کانی کاک مسته‌فا هیجری، پێشه‌کیه‌کی کورتی
نووسیوه که به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه: "له خاکی عێراق، ته‌نیا پژاک نه‌گیرساوه‌ته‌وه.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی کمۆنیستی ئێران و رێکخراوی کوردستانی حیزبی
کۆمۆنیست، واته کۆمه‌ڵه‌ش له‌وێ نیشته‌جێن. ئه‌وان یه‌کتر به ئاڵه‌تی ده‌ستی ئه‌مریکا
و به‌و جۆره بوون به مه‌ترسی بۆ خودموختاری له‌رزۆکی خانه‌خوێه کورده عێراقییه‌کان
تاوانبار ده‌که‌ن. به‌ڵام له مه‌حکووم کردنی پژاکدا هه‌موویان هاوده‌نگن."
دوای ئه‌و پێشه‌کییه‌یه که رۆژنامه‌نووس وێڕای باس له دیداری خۆی له گه‌ڵ به‌ڕێز
کاک مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزب له سه‌ردانی له کۆیه ده‌نووسێ: " به‌ڕێز
مسته‌فا هیجری رێبه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاری پژاک به بێ قازانج و
بێ شوێنه‌وار لێک ده‌داته‌وه و ده‌ڵی من نازانم تا چ راده‌یه‌ک ئه‌مریکا هاوکاریی
ئه‌وان ده‌کات. به‌ڵام ئه‌وان خۆیان به پادشای کورده‌کان ده‌زانن. بۆ هه‌موومان
باشتر وایه که ئه‌وان له جیاتی که‌ڵک وه‌رگرتن له کوردستانی عێراق، له وڵاتی
خۆیاندا درێژه به خه‌باتی خۆیان بده‌ن."
لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند خاڵ به پێویست ده‌زانین:
یه‌که‌م: له‌و وتاره‌دا: "پژاک ده‌بێ باشووری کوردستان به جێ بێڵی" وته‌ی کاک مسته‌فا
هیجری نیه. چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وه وته‌ی به‌ڕێزیان بوایه رۆژانامه‌نووس وه‌ک له
رۆژنامه‌نووسیدا باوه، وته‌ی کاک مسته‌فایان له ناو گیومه " " داده‌نا.
دووه‌م: له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که گۆیا "کاک مسته‌فا هیجری، پژاک مه‌حكووم
ده‌کا" راست پێچه‌وانه‌که‌ی، هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه پێکرا رۆژنامه نووس
ده‌ڵێ: "به‌ڵام هه‌موویان له مه‌حکووم کردنی پژاک هاوده‌نگن". له راستیدا ئه‌و
وته‌یه له لایه‌ن هه‌موو حیزبه‌کانه‌وه ده‌ڵێ نه‌ک له لایه‌ن کاک مسته‌فاوه.
سێهه‌م: له‌و وتانه‌ی که رۆژنامه‌نووس وه‌ک قسه‌کانی به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری
دێنێته‌وه وته‌کانی ئه‌و له ناو "گیوومه" داده‌نێت و له‌و وتانه‌ش دا نه باسێک
له مه‌حکووم کردنی پژاک هه‌یه و نه‌ش ئه‌وه‌که ده‌بێ خاکی کوردستان به‌جێ بێڵی
هه‌یه. ته‌نیا شتێک که هه‌یه ئه‌وه‌یه که کاک مسته‌فا لێکدانه‌وه‌ی خۆی له‌و
باره‌دا وتووه و ده‌ڵی: بۆ هوموومان باشتره که ئه‌وان به جیاتی که‌ڵک وه‌رگرتن
له کوردستانی عێراق له خاکی خۆیان خه‌بات بکه‌ن. ئه‌مه‌ش راست به مه‌به‌ستی له
مه‌ترسیی نه‌خستنی ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد له کوردستانی عێراق دایه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه سایتی رێنێسانس نیوز فارس گوته‌نی: "چو قافیه به تنگ ێ‌ید،
شاعر به جفنگ ێ‌ید" ره‌ش و سپی تێکه‌ڵ ده‌کات و ده‌ست به هه‌ڵبه‌ستنی درۆ‌و به
شێوه‌یه‌کی نابه‌رپرسانه و دوور له ره‌وشتی رۆژنامه‌نووسیی به‌رپرس به جیاتی وته‌کانی
به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری به که‌یفی خۆی ئه‌و قسانه‌ی به‌ناوی ئه‌وه‌وه هه‌ڵبه‌ستووه.
ئه‌مه‌ش له راستیدا شێوه‌ی کاری ته‌واوی سایته‌کانی له‌و جۆره‌یه که به جیاتی
هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی و پاراستنی بێلایه‌نی و راستگۆیی ته‌نیا بۆ پشتیوانی له
هه‌ندێک شکست خواردووی سیاسی، روو له چه‌واشه‌کاری و وه‌شانی درۆ ده‌که‌ن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئه‌و مافه بۆ خۆی پارێزراو ده‌بینێ که له‌و باره‌دا
له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی لۆمۆند و به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌نووس سیسێل هانیۆن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
باس بکات تا ئه‌وان به پێی یاساکان له گه‌ڵ به‌رپرسانی سایته‌کانی چه‌واشه‌کار هه‌ڵس
و که‌وت بکه‌ن.
ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
پاریس 12/3/2007 |