|
07-01-1386
له به‌ره‌به‌ری به‌هارێكی
دیكه‌دا، هه‌ر رۆژێكتان نه‌ورۆز
گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران!
هاتنی ساڵی نوێی هه‌تاوی له گشت لایه‌ك پیرۆز بێ‌و هیوادارین نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ
لێواولێو له هیواو شادی‌و سه‌ربه‌رزی بێ، بۆتان. دیسان به‌هارێكی دیكه به
پێچانه‌وه‌ی ، باروبنه‌ی زستانی سارد‌و سه‌هۆڵ‌به‌ندان ده‌ستی پێ‌كرد. نه‌ورۆزێكی
دیكه گه‌یشته رێ‌و سروشت به‌رگێكی دی‌و گیانێكی نوێی به‌خۆوه گرت. چرۆی
دار‌و ده‌وه‌ن‌و سه‌رهه‌ڵدانی سه‌وزه له دڵی خاك، دیمه‌نێكی دیكه‌ی به سروشت
به‌خشیوه. سه‌رفه‌سڵێكی نوێ له سووڕی وه‌رزه‌كان‌دا پێی نایه گۆڕه‌پانه‌وه.
ده‌ست پێ‌كردنی وه‌رزی به‌هار،
بۆ ئێمه ئێرانییه‌كان ته‌نیا نوێ بوونه‌وه‌ی ساڵ نیه، ئه‌م سه‌ره‌تا‌و ده‌ست
پێكردن‌و نوێ‌بوونه‌وه به تێپه‌ڕبوونی كات‌و زه‌مه‌ن مانای مه‌زنتری به‌خۆوه
گرتوه. نه‌ورۆزی ئێمه ته‌نیا ئه‌وه‌ڵی به‌هار نیه. رۆژی جێژن‌و خۆشی‌و شادی،
رۆژی سه‌ردان‌و دیدار نوێ‌كردنه‌وه‌و رۆژی ماڵ خاوێن كردنه‌وه‌و ته‌كه‌زر‌و
لابردنی ئه‌و تۆز‌و خاكه‌ی كه له زستانی رابردووه نیشتۆته ناوماڵ‌و ده‌رو
دیواره‌كانیشه. له وڵاتی ئێمه‌دا (ئێران) هه‌ر له كۆنه‌وه‌و تا ئه‌م جێگه‌ی
كه مێژوو له بیریه‌تی، هاوكات ده‌گه‌ڵ به‌هار، له ئاڵ‌وگۆڕی سروشت پێشوازی
كراوه. باب‌و كاڵانی ئێمه جێژنی نه‌ورۆز، یه‌كه‌مین رۆژی به‌هاریان وه‌ك
دابونه‌ریتێكی پاوه‌جێ به درێژایی ته‌مه‌نی مێژوو زیندوو راگرتوه‌و هه‌موو
ساڵیش، له‌و رۆژه‌دا ژیانێكی نوێ‌و لاپه‌ڕیه‌كی دیكه له ژیان هه‌ڵ‌ده‌ده‌نه‌وه‌و
هیواو ئاره‌زوو‌و ئاڵووگۆڕ‌و نوێ‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تیش له
رۆخساری به‌هاردا به زیندوویی راگیراوه. له باوه‌ش ئامێزی سروشت‌دا ده‌ستیان
داوه‌ته شایی‌و هه‌ڵپه‌ڕكێ‌و لۆغان‌و ده‌گه‌ڵ سروشت ده‌ستیان له‌نێو ده‌ستی یه‌كتری
ناوه‌و هه‌نگاوه‌كانی به‌هاریان به هیوا به داهاتوویه‌كی روون‌و باشتر هه‌ڵێناوه‌ته‌وه.
ئه‌مساڵیش له كاتێك‌دا به‌هار ده‌ست پێدكه‌ین كه په‌ڵه هه‌وره ره‌شه‌كانی
زبروزه‌نگ‌و سه‌ركوت هه‌روا سێبه‌ریان خستۆته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان. ژیان‌و ئاسایش‌و
ئه‌منییه‌ت گشتی رۆژ ده‌گه‌ڵ رۆژ زیاتر ده‌كه‌وێته ژێر پێی ده‌سه‌ڵاتدارانی
رێژیم. 28 ساڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامی، 28 ساڵ سه‌ره‌رۆیی‌و تیرۆر هه‌ڕه‌شه،
28 ساڵ پێشێلكاری‌و پێشێلكردن‌و نه‌دانی سه‌ره‌رتاییترین مافه مرۆییه‌كانمان،
وه‌پشت سه‌ر ناوه. هه‌نووكه‌ش حكوومه‌تێك له‌سه‌ر كاره كه كاربه‌ده‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی
له جینایه‌تكارانێكی ناسراو‌و ناوبه ده‌ره‌وه‌ی له ساڵه‌كانی ره‌شی سه‌ركوت‌و
ئێعدام‌و تیرۆر پێك هاتووه. لێپرسه‌ران (بازجوویان)و پشكێنه‌ران، ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران‌و
مه‌ئموورانی سانسۆڕ له پله‌كانی وه‌زاره‌ت‌و وه‌كاله‌تدا جێگیر بوون‌و مه‌یدانی
ژیانیان رۆژ ده‌گه‌ڵ رۆژ زیاتر به‌سه‌ر چالاكانی بزووتنه‌وه‌گه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی
وه‌ك، كرێكاران، ژنان، خوێندكاران، توێژی فه‌رهه‌نگیان‌و گرووپگه‌لی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌رته‌سك‌و به‌رته‌سكتر ده‌كه‌نه‌وه. بنیاته مه‌ده‌نییه‌كان داده‌خه‌ن‌و هه‌ڵسووراوانی
بزووتنه‌وه مه‌ده‌نییه‌كان دهستبهسهرو ئه‌شكه‌نجه ده‌كه‌ن! رێپێوانه هێمن‌و
ئارامه‌كانی ناڕازیان ده‌گه‌ڵ هێرشی هێزه دژی شۆڕشه‌كان‌و زیندان‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه
رووبه‌روو ده‌بنه‌وه. به‌سیج، هێزی سه‌ركوتكه‌ر، ئازادییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
به ته‌واوی له‌ژێر پێ‌ناوه. چالاكانی ته‌ڤگه‌ری ژنان، به تاوانی پێداگرتن له‌سه‌ر
مافی یه‌كسانی‌و ئینسانی خۆیان، هه‌وڵ‌دان بۆ له‌نێوبردنی یاسای هه‌ڵاواردن‌و
هاوێركردنی كۆماری ئیسلامی پۆل پۆل راپێچی سیاچاڵه‌كانی جه‌هل‌و نه‌زانی ده‌كرێن.
ده‌یان هه‌زار مامۆستای ناڕازی له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا به جێگه‌ی ئه‌وه‌یكه
وڵامی ویست‌و داخوازییه سینفیه‌كانیان بدرێته‌وه، ده‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌و سه‌ركوت‌و
زیندان رووبه‌روو بوونه‌وه. هه‌ڵسووراوانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له درێژه‌دان
به خوێندن بێ‌به‌ش كراون‌و په‌لكێشی دادگا فه‌رمایشییه‌كانی رێژیمی ئاخوندی ده‌كرێن.
له هه‌لوومه‌رجێك‌دا به پێشوازی ساڵی نوێ ده‌چین كه خه‌بات‌و به‌رخۆدانی سه‌ر
به نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له كوردستان، خوزستان، ئازه‌ربایجان‌و...هتد ساڵێكی
دژواریان وه‌پشت سه‌رناوه. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا خه‌باتی مافخوازانه‌ی
گه‌لانی ئێران له‌و ناوچانه‌دا به شێوه‌یه‌كی دڕندانه سه‌ركوت كراون. كۆماری
ئیسلامی به‌ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ئێعدامه سیاسییه‌كان له كوردستان‌و خوزستان‌دا،
ده‌سته‌به‌سه‌ركردنی كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان،
به‌و خیاڵه بووه كه، باوه‌ڕ‌و ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌ڵكی ئێران له‌مه‌ڕ ویست‌و
داخوازه ره‌واكانیان‌و مافه دێموكراتیكه‌كانیان تێك بشكێنن.
له كاتێك‌دا به‌ره‌وپیری به‌هار‌و ساڵی نوێ ده‌چین كه قووڵ‌بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی
پرۆژه‌ی ناوكی رۆژ ده‌گه‌ڵ رۆژ، مه‌ترسی هێرشی نیزامی بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌مان زه‌قتر
ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆكه زیاتر له هه‌میشه، په‌روه‌نده‌ی ناوكی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی
بۆته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر داهاتووی وڵات‌و ئاڵۆزی‌و كێشه له‌سه‌ر ئه‌و په‌ره‌وه‌نده‌یه
گه‌یشتۆته قۆناخێكی هه‌ستیار‌و مه‌ترسیدار. له لایه‌كی دیكه‌وه، رێبه‌رانی
رێژیم به بێ گوێ‌پێدان‌و سه‌رنجدان به ئاكام‌و ده‌ره‌نجامی سیاسه‌ته‌كانیان
بۆسه‌ر خه‌ڵكی ئێران، هه‌روا ته‌پڵی ده‌رگیری ده‌گه‌ڵ بنیاته نێونه‌ته‌وه‌یی‌و
وڵاته زلهێزه‌كان ده‌كوتن‌و له هاوكاری كردن ده‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ناوكی، و
قبووڵ‌كردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی بڕیارنامه په‌سندكراوه‌كانی شورای ئاسایش نێونه‌ته‌وه‌یی
خۆ ده‌بوێرن. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كۆبوونه‌وه‌گه‌لێك به تایبه‌ت له ئه‌مریكادا،
كه گرینگی به هێرشی نیزامی بۆسه‌ر ئێران ده‌ده‌ن‌و به به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌و
پێداگرتنی كۆماری ئیسلامی به درێژه‌دانی پیتاندنی ئورانیۆم‌و بیروڕای هێندێك
له رێبه‌رانی رێژیم له‌مه‌ڕ له ناوچوونی ئیسرائیل‌و حاشا له كوشتاری یه‌هوودییه‌كان
له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی، رێگه بۆ راكێشانی بیروڕای گشتی جیهان دژی وڵاته‌كه‌مان‌و
به‌كارهێنانی هێرشی نیزامی خۆشتر ده‌كه‌ن.
هه‌موو خاڵه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه درێژه‌دان به هه‌لوومه‌رجی هه‌نووكه‌و
پێداگری و كه‌ڵه‌وكێشی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی سوور بوون له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی
ئێستایان، ئاكامێكی جگه له شه‌ڕ‌و ماڵوێرانی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی بۆسه‌ر داهاتووی
وڵات لێ‌ناكه‌وێته‌وه. هه‌ر ئێستا له دووهه‌مین بڕیارنامه‌ی شورای ئاسایش له‌هه‌مبه‌ر
وڵاته‌كه‌ماندا له حاڵی ته‌واوبووندایه‌و پرژاندنی ئه‌و ته‌حریمه ئابوورییانه
زیاتر باروودۆخی وڵاته‌كه‌مان قه‌یراناوی ده‌كا.
ره‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌ری ئه‌و قه‌یران‌و ئابڵۆقانه له‌سه‌ر ژیان‌و گوزه‌رانی
رۆژانه‌ی خه‌ڵك‌و، له‌پاڵ ئه‌وانیشه‌وه سیاسه‌ته ماڵوێرانكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی
كۆماری ئیسلامی، شه‌پۆلێكی دیكه ده‌گه‌ڵ هه‌ڵاوسانی ئابووریی رۆژانه‌و گرانی
سه‌رسوڕهێنه‌ر پێك هێناوه.
كه‌سانێك كه به قه‌ول‌و به‌ڵێنی هێنانی پووڵی نه‌وت بۆ سه‌ر سفره‌كانی خه‌ڵك،
خۆیان به كورسی ده‌سه‌ڵات چه‌سپاندوه، به سیاسه‌ته چه‌وت‌و هه‌ڵه‌كانیان ته‌نانه‌ت
نانی ویشكی‌و نان‌و دۆی خه‌ڵكیشیان له‌سه‌ر سفره‌كان بڕی.
كه‌م نین ئه‌و كه‌س‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه له‌و به‌هاره‌ش‌دا هه‌روا ره‌شپۆش‌و تازییه‌باری
خۆشه‌ویستانیانن. به‌شێك له‌وانه رۆژی هه‌ینی ئاخری ساڵیان له "خاوه‌رانی
تاران"و خاوه‌رانه‌كانی دیكه‌ی سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا، له‌سه‌ر خاك‌و گۆڕی خۆشه‌ویسترین‌و
ئازیزترین كه‌س یان خۆ كه‌سانێان تێپه‌ڕكرد. دایكانێك كه له خه‌می له‌ده‌ست‌دانی
جگه‌رگۆشه‌كانیان‌دا، ده‌سته‌وئه‌ژنۆ ساڵ‌و مانگ‌و رۆژان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن.
كه‌م‌نین ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی كه دڵیان له خه‌می له‌ده‌ستچوونی خۆشه‌ویسته‌كانیان
هه‌ڵقرچاوه‌و، یان ئه‌و كۆرپانه‌ی كه به هیوای تامه‌زرۆیی باوك، دایك یان خۆ
هه‌ردوكیان رێگه‌ی ژیانیان گرتۆته‌به‌ر‌و ... جێژنی نه‌ورۆز به‌یاد‌و بیره‌وه‌ری
ئازیزانی له‌ده‌ستچوو، به‌ناوی ئه‌وانه‌ی كه جیهانێكی دیكه‌یان ده‌ویست ده‌ست
پێده‌كه‌ن.
له‌و جێژن‌و به‌هاره‌ش‌دا كه‌م‌نین ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه به‌هۆی بێكاری‌و یان ته‌نانه‌ت
به هه‌بوونی كاریش، به هۆی داهاتی زۆر كه‌م‌و گرانی له راده‌به‌ده‌ر رووبه‌ڕوونه.
به تایبه‌ت ئه‌و ده‌سته له‌و كرێكارانه‌ی كه به مانگ‌و به‌ساڵ حه‌ق‌ده‌ستی
كاره‌كه‌شیان پێنه‌دراوه.
كرێكارانێك كه له كار وه‌لانراون‌و ده‌ستیان به هیچ كوێ راناگات، وه‌كوو
كرێكارانی "نه‌ساجی مازنده‌ران"، یان كرێكاران‌و چالاكانی هه‌ڵپه‌سێراوی سه‌ندیكای
شیركه‌تی واحیدی تاران ده‌گه‌ڵ سه‌ختی‌و ئاسته‌نگێكی زۆرتر ساڵی نوێ ده‌ست پێده‌كه‌ن.
جیژن‌و بۆنه‌و سه‌ردان‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی نه‌ورۆزی هه‌لێكی باش‌و به جێی بۆ
راگه‌یاندنی یه‌كیه‌تی‌و هاوده‌ردی ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی‌و "عه‌قیده‌تی"و
قوربانییه‌كانی ده‌ستی رێژیم‌و دهستبهسهرو له كاركراوه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی
ئێرانه.
خه‌ڵكی خه‌باتگێڕ‌و تێكۆشه‌ری ئێران!
ساڵی رابردوو له هه‌مان كات‌دا ساڵێكی لێواولێوه له خه‌بات‌و به‌رخۆدان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی
سه‌ره‌تایی‌ترین ئازادییه‌كان وه‌ك: ئازادی هه‌ڵبژاردن هه‌تا ده‌گاته ئازادی
رێكخراو‌و ئازادی جڵ‌وبه‌رگ پۆشین‌و، له‌یه‌ك په‌یڤ‌دا گۆڕینی هه‌لومه‌رجی زاڵ
به‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ره‌ڕای ته‌واوی گیروگرفته‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو
له‌و رێژیمه‌و سنوورداركردنی زۆر شتی دیكه، تێكۆشه‌رانی ژن‌و پیاو ده‌ستیان له
خه‌بات هه‌ڵ‌نه‌گرت. ساڵێك كه: ژنان ـ كرێكاران ـ خوێندكاران‌و مامۆستایان سه‌ره‌ڕای
به‌ئاگابوون له ده‌سته‌به‌سه‌ركردن‌و زیندان‌و ده‌ركردن له كار‌و زانستگه، هه‌روا
درێژه‌یان به خه‌بات‌و تێكۆشاندا‌و سبه‌ینێی ئازادی له زیندان، دووباره له
ریزی رێپێوان بۆ درێژه‌دان به خه‌باتی خۆیان به‌شداربوون، هه‌تاكوو نیشان بده‌ن
كه، گۆڕینی بارودۆخ ته‌نیا به به‌شداری‌و خه‌بات‌و تێكۆشانی به‌رده‌وامی ئه‌وان،
ته‌نیا بۆ پێكهێنانی رێكخراو و بنیاته مه‌ده‌نییه‌كان بۆ به‌رگری له مافه‌كانیان
چاره‌سه‌ر ده‌بێ.
له ماوه‌ی ساڵی رابردوو، ته‌واوی ساڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی كۆماری ئیسلامی
ئێران خه‌بات‌و تێكۆشان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه دێموكراتیك‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
له كوردستان، ئازه‌ربایجان‌و خوزستان‌و ...هتد هه‌روا درێژه‌ی هه‌بوه‌و، ده‌ستبه‌سه‌ر
كردن، زیندان، ئه‌شكه‌نجه‌و ته‌نانه‌ت ئێعدامه‌كانیش له ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌باتگێڕانی
مافه دێموكراتیكه‌كانی نه‌ته‌وه‌و ئیتنیكییه‌كانی ئێرانی بۆ هه‌بوونی مافی
ره‌واو مرۆییه‌كانیان كه‌لێنی تێنه‌كه‌وتووه. به پێچه‌وانه مۆری ته‌ئیدی له‌سه‌ر
ئه‌و راستییه حاشا هه‌ڵ‌نه‌گره داوه كه ته‌نیا رێگه‌چاڕه‌ی كێشه نه‌ته‌وه‌یی‌و
ئیتنیكییه‌كانی ئێران، به فه‌رمی ناسینی مافه، فه‌رهه‌نگی‌و سیاسیی‌یه‌كانی
خه‌ڵكی، كورد ـ ئازه‌ری ـ توركمه‌ن ـ عه‌ره‌ب‌و به‌لووچه له‌سه‌رانسه‌ری ئێرانه‌و،
گرینگ‌تر له‌وانه‌ش، دامه‌زرانی ئێرانێكی ئازاد‌و دێموكراتیك، ته‌نیا به وه‌دیهاتنی
ویست‌و داخوازییه دێموكراتیكه‌كانی گه‌لانی ئێران ده‌لوێ.
دیسان ساڵی نوێ به به‌رده‌وامبوونی خه‌بات بۆ رزگاری كۆمه‌ڵگاكه‌مان له ده‌ستی
سه‌ره‌ڕۆیی زاڵ‌و له‌به‌رچاوگرتنی ماف‌و ئازادییه سه‌ره‌تایی‌و ئینسانییه‌كان،
بۆ گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد‌و تژی له دادپه‌روه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌دوور
له هه‌رجۆره هه‌ڵاواردنێكی ـ نه‌ته‌وه‌یی، ئایین‌و مه‌زهه‌بی‌و ره‌گه‌زی ده‌ست
پێده‌كه‌ین. له ده‌ستپێكی ساڵی نوێ‌دا هه‌موو هه‌وڵی ئێمه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه
له‌گه‌ڵ رێژیمی سه‌ركوت، پاراستنی مافی مرۆڤ، قبووڵكردنی بڕیارنامه‌ی 1737و
راگرتنی پیتاندنی ئوران‌یۆم، كۆتایی هێنان به قه‌یران له مه‌ڕ پرۆژه‌ی ناوكی،
گۆڕینی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان‌و دووری له‌شه‌ڕ‌و ماڵوێرانی، یه‌كه‌مین
پێكۆڵ‌گه‌لێكن كه له پێشی هه‌ر هه‌موویی ئێمه‌دان:
به هیوای داهاتوویه‌كی روونتر، داهاتوویه‌كی بێ سه‌ره‌ڕۆیی‌و تێرۆر‌و هه‌ڕه‌شه،
به بێ ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و دادگایی له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ‌و ئارمان، به بێ سانسۆڕ‌و
سه‌ركوت، داهاتوویه‌ك كه له‌ودا له مافی ژیان‌و كاری باش‌و مرۆییانه، كه
مافێكی روون‌و ئاشكرای به پیربه‌هاره‌وه بچین.
به هیوای به‌هاری ئازادی، به‌هارێكی نوێ له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیمان، هه‌ر
رۆژێكتان نه‌ورۆز‌و، نه‌ورۆزتان پیرۆز!
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
رێكخراوی یه‌كیه‌تیی فیدائییانی خه‌ڵكی ئێران
رێكخراوی فیدائییانی خه‌ڵكی ئێران (اكثریت)
كۆمه‌ڵه ـ رێكخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
نه‌ورۆزی 1386ی هه‌تاوی |