|
مافه‌كانی مرۆڤـ له ئێران
دا له ده‌ستووری كاری خۆی لاده‌با كه ته‌نیا چه‌ند مانگ زیاتر له بڕیاری
كۆڕی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ مه‌حكووم كردنی له‌ژێرپێنانی
له راده‌به‌ده‌ری مافه‌كانی مرۆڤـ له ئێران دا تێ‌ناپه‌ڕێ.
ئه‌م بڕیاره له كاتێك دا
گیراوه‌ته‌به‌ر كه رێژیمی دڕنده‌خووی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر ده‌نگێكی
ئازادیخوازانه‌ی له ئێران دا كپ كردوه‌و پێشێل كردنی سه‌ره‌تایی‌ترین مافه
مرۆڤییه‌كان له ته‌واوی ئێران دا‌و به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانیان تێدا نیشته‌جێن، به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو درێژه‌ی هه‌یه‌و
به توندی به‌رو خراپتربوون ده‌چێ.
رێژیمی ئاخوندی كه هه‌نووكه له‌دوای درێژه‌دان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كان له
جیهان دا به‌ته‌واوی ته‌ریك كه‌وتۆته‌وه، سیاسه‌تی ئاشكرای سه‌ركوت‌و كوشتاری
دژبه‌ران، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئاسایی له ده‌ستووری كاری خۆی‌دا داناوه تا به‌م
شێوه‌یه ترس‌و تۆقین له كۆمه‌ڵگادا پێك بێنێ‌و هه‌ر كه‌سێك به لێ‌دانی به‌رچه‌سبگه‌لی
وه‌ك "ستوون پێنجه‌می دوژمن‌و..." بێ‌سه‌روشوێن بكا. سه‌ركوت‌و كوشتار به تایبه‌تی
له ناوچه‌كانی نه‌ته‌وه زۆرلێكراوه‌كانی ئێران دا، ره‌هه‌ندگه‌لی به‌رینترو پڕ
له نیگه‌رانیی به‌خۆوه‌گرتوه. ئێعدامكردنی دژبه‌ران‌و ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و هه‌زاران لاوی به‌لووچ، عه‌ره‌ب،
كورد، تورك، توركمه‌ن‌و فارس له به‌ندیخانه‌كانی رێژیم له ژێر دڕندانه‌ترین ئه‌شكه‌نجه‌كان
دان‌و له چاره‌نووسی زۆربه‌یان ئاگادارییه‌ك نیه.
له ساڵی 2006دا، كاتێك ناوی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
بۆ شوورای مافه‌كانی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گۆڕدرا، زۆربه‌ی
چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤـ له جیهان دا ئه‌م كاره‌یان به هه‌نگاوێكی جێگای په‌سند
له قه‌ڵه‌م دا‌و به هه‌نگاوێكیان له رێڕه‌وی گرینگیی فره‌تردانی ئه‌م ئۆرگانه‌ی
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به مافه‌كانی مرۆڤـ زانی. به‌ڵام هه‌نووكه
سه‌ركوت‌و زه‌برو زه‌نگ له ئێران دا له‌و په‌ڕی خۆی‌دایه‌و نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی
ئێران پێویستییه‌كی زۆرتریان به یارمه‌تی‌و له‌قاودان له دژی نیزامی سه‌ره‌ڕۆی
زاڵ به‌سه‌ر ئێران دایه، به داخه‌وه ده‌بینین به‌رپرسانی ئه‌م شوورایه وه‌ها
بڕیارێكی هه‌ڵه ده‌ده‌ن.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ ناڕه‌زایه‌تیی توندی خۆی له بڕیاری
ئه‌م دواییانه‌ی شوورای مافه‌كانی مرۆڤـ بۆ كۆتایی‌هێنان به چاودێری له‌سه‌ر
ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤـ له ئێران دا، راده‌گه‌یه‌نی‌و ئه‌م بڕیاره به هانده‌رێك
بۆ رێژیمی كۆماری ئیسلامی له درێژه‌دان‌و توندتركردنی له‌ژێرپێنانی مافه‌كانی
مرۆڤـ له ئێران دا ده‌زانێ.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ داوا له كۆمه‌ڵ‌و ئۆرگانه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی
پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤـ ده‌كا كه ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌م هه‌نگاوه‌ی
شوورای مافه‌كانی مرۆڤـ كه به ئاشكرا به مه‌به‌ستی سیاسی گیراوه‌ته‌به‌ر، ده‌ربڕن‌و
مۆڵه‌ت نه‌ده‌ن پرسی مافه‌كانی مرۆڤـ به‌م سانایی‌یه فیداری سات‌و سه‌ودای
سیاسی‌و قازانجی ئابووری ببێ.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ
10ی خاكه‌لێوه‌ی 1386 |