|
نه‌ته‌وه خه‌باتگێڕه‌كانی
ئێران!
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه
زۆرلێكراوه‌كان، له بزاڤی ئێعتێرازییه‌كانه‌وه بۆ بزاڤه خۆڕاگرییه‌كان له دژی
سیاسه‌تی دژه نه‌ته‌وه‌یی‌و خه‌ڵكیی رێژیمی ئیسلامی گۆڕدراوه، بۆ گه‌یاندنه
به‌رهه‌می ئه‌م بزاڤانه، نه‌ته‌وه زۆرلێكراوه‌كان درووست به پێچه‌وانه‌ی
رابردوو، هاوشانی یه‌ك‌و له پاڵ یه‌ك دا خه‌بات له دژی رێژیم درێژه ده‌ده‌ن.
له ئیمڕۆدا ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه له هه‌ر سووچێكی وڵاته‌كه‌مان دا جۆرێك
سه‌ركوت‌و زه‌برو زه‌نگ به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك دا بسه‌پێ، بێ‌گومان شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی‌و
پشتیوانی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی نیشته‌جێی ئێرانه‌وه له ناوچه‌كانی
تردا، ده‌رده‌بڕدرێ.
به‌ڵێ له وه‌ها رۆژێك دا به ئاگاداریی گشتیی راده‌گه‌یه‌نین كه پاش چه‌ندین
دانیشتن‌و باس‌و وتووێژ له‌سه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له شاری گوتنبێرگی
سوئێد دا، ئه‌ندامانی دانیشتنه‌كان كه له نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان پێك
هاتبوون، بڕیاری دامه‌زرانی لقی گوتنبێرگی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
فێدراڵیان دا‌و له ئیمڕۆوه له رێڕه‌وی بردنه‌پێشی ئامانجه‌كانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فێدراڵ‌دا درێژه به خه‌باتی خۆیان دژی رێژیمی دژه خه‌ڵكی‌و دژه نه‌ته‌وه‌یی
كۆماری ئیسلامی بۆ پێكهێنانی گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی‌و ئێرانێكی ئازاد‌و
دێموكراتیك كه نه‌ته‌وه‌كان تێیدا له‌سه‌ر بنه‌مای مافی وه‌ك یه‌ك‌و یه‌كسان
بژین، ده‌ده‌ن.
كومیته‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ
ـ لقی گوتنبێرگ
26ی مارسی 2007
ته‌له‌فوونی پێوه‌ندی:
0708271516 ـ 0735342069 ـ 0736434132 |