|
ئه‌م كێشانه به‌ته‌واوی
بده‌نه پاڵ پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و خۆیان بێ‌خه‌تا
نیشان بده‌ن.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی
كه ئه‌و هه‌له‌شیان به‌باشی قۆزتبێته‌وه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌و هه‌ڵكه‌وته زێڕینه
بووبن، جارێكی دیكه چوونه‌ته سه‌ر رووداوه‌كانی پێشووو چه‌واشه‌كارییه‌كانیان
دووپات كردۆته‌وه. وادیاره رێبه‌رایه‌تیی ئه‌و لایه‌نه باوه‌ڕیان به‌م وته‌یه
هێناوه كه "درۆ تا گه‌وره‌تر بێ خه‌ڵك زیاتر باوه‌ڕی پێ‌ده‌كا".
به پێچه‌وانه‌ی چه‌واشه‌كارییه‌كانی ئه‌و تاقمه، ئێمه وێڕای به‌داخبوون له‌و
تێكهه‌ڵچوونانه، راده‌گه‌یه‌نین كه له سه‌رجه‌می ئه‌و كێشانه‌دا هۆیه‌كان زۆرتر
ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئه‌وان، چوونكه ئه‌م تاقمه پێ‌یان ناخۆش نیه به‌م هۆیه‌وه
له ناو خه‌ڵكدا خۆیان بنوێنن، له ژماره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش كه له‌و ماوه‌یه‌دا
برینداربوون یان لێیان دراوه، زۆربه‌یان پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران بوون، به‌لاَم ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌دا نین كه ئه‌و مه‌سه‌لانه له راگه‌یه‌نه‌كاندا
بڵاوبكه‌ینه‌وه‌و هۆی نیگه‌رانیی زیاتری خه‌ڵك فه‌راهه‌م بكه‌ین.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه باس له پێشوازی له داوای سه‌رۆكایه‌تیی
هه‌رێمی كوردستان ده‌كا بۆ "پێكه‌وه كاركردن له چوارچێوه‌ی یه‌ك حیزب‌دا". ئه‌و
ئیددیعایه‌ی تاقمی كاك مه‌لا حه‌سه‌نیش ناڕاسته چوونكه له لایه‌كه‌وه له‌جیاتی
خۆشكردنی هه‌لومه‌رج بۆ پێكه‌وه كار كردن، كێشه‌ی دوو پێشمه‌رگه گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه‌و
ده‌یكه‌نه خۆراكی ته‌بلیغاتی‌و له‌شكركێشی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزب‌و، له كرده‌وه‌دا
ئاڵۆزكردنی ڕه‌وشی ئێستای بنكه‌كان له لایه‌كی دیكه‌وه ئاگاداركردنه‌وه‌ی
لایه‌نگرانی خۆیان‌و باسی ورده‌كارییه‌كانی دانیشتنی هه‌یئه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی
هه‌رێم به شێوه‌ی نووسراوو، باقی ناوه‌رۆكی بڵاوكراوه‌كه له سه‌ر ئینتێرنێت
لایه‌نی ته‌بلیغاتی چه‌واشه‌كارانه‌ی ئه‌و بلاَوكراوانه به باشی ده‌رده‌خا.
له‌و ئاگاداركردنه‌وه‌دا ئه‌و هه‌موو مه‌رج‌و شه‌رتانه‌ی كه بۆ "كاركردن له یه‌ك
حیزب‌دا" هێناویانه، بۆ هه‌موو خوێنه‌رێكی بڵاوكراوه‌كه به روونی نیشان ده‌دا
كه ئه‌و مه‌رجانه وه‌ك داوا بیست خاڵییه‌كه‌ی پێش جودابوونه‌وه‌یان له حیزب، نه‌ك
هیچ زه‌مینه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه كاركردن نایه‌ڵێته‌وه به‌ڵكوو كه‌لێنه‌كه گه‌وره‌تر
ده‌كا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا خوازیاری یه‌كگرتوویی
حیزب بووه‌و هه‌یه، له‌و باوه‌ڕه دایه كه پێویسته كێشه ورده‌كان له جیاتی
گه‌وره‌كردنه‌وه رێگاچاره‌ی گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه‌و به كرده‌وه ـ نه‌ك به
هات‌و هاوار ـ زه‌مینه بۆ دۆستایه‌تی‌و یه‌كگرتوویی ئاماده بكرێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتاریا
2007-04-07
18/1/1386 |