|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: به‌ڵگه‌نامه‌کان ::. |
|
په‌یامی ده‌فته‌ری ساسیی PDKI، به بۆنه‌ی 12ی بانه‌مه‌ڕ،
رۆژی خوێندكاری كورد | |
12-02-1386
هاوڕێیانی به‌ڕێز!
خوێندكارانی ئازیز!
لێره‌دا كۆبووینه‌ته‌وه تا یادی تێكۆشه‌رێكی به‌وه‌جی گه‌له‌كه‌مان كاك "ئیسماییل
شه‌ریفزاده" بكه‌ینه‌وه. بۆ رێزگرتن له خه‌باتی ئه‌م تێكۆشه‌ره زۆر له جێگای
خۆیه‌تی كه یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكرات له‌ماوه‌ی رابردوودا، رۆژی شه‌هیدبوونی
ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ی وه‌ك رۆژی خوێندكار ناودێر كردوه‌و ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌مه‌گ‌و وه‌فایه
بۆ خه‌باتی كاك ئیسماییل‌و هه‌روه‌ها خه‌باتی رۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی حیزبه‌كه‌مان له
جووڵانه‌وه‌ی ساڵه‌كانی 46 ـ 47دا. |
| |
ده‌زانن له ساڵه‌كانی 46 ـ
47دا تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات له شه‌وه‌زه‌نگی ئیستبداد‌و ملهوڕی رێژیمی
پاشایه‌تی‌دا، له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا كه ئێران به دوورگه‌ی ئاسایش ناوی لێی ده‌برا،
دروشمی "دیوار موش دارد، موش گوش دارد"ی ساواك گوێی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێرانی پڕ
كردبوو، بێده‌نگی باڵی به سه‌ر وڵات‌دا كێشابوو، و رێژیمی پاشایه‌تی له
رێژیمه قایم‌و له‌شكان نه‌هاتووه‌كان ده‌هاته ئه‌ژمار، راست له‌و كاته‌دا جووڵانه‌وه‌ی
46 ـ 47 ده‌ستی پێ كرد‌و بۆ ماوه‌ی 18 مانگ درێژه‌ی كێشا، ئه‌م بێده‌نگییه‌ی
شكاند‌و نیشانی دا به‌هێزی‌و له‌شكان نه‌هاتوویی رێژیمی پاشایه‌تی ئه‌فسانه‌یه‌ك
زیاتر نیه‌و ده‌كرێ‌و ده‌توانرێ له‌دژی رێژیمێكی تا ددان موسه‌له‌ح ده‌ست
بدرێته خه‌بات‌و له‌و خه‌باته‌شدا سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ربكرێ‌و ئه‌وه ده‌رسێك
بوو كه دواتر له شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا كه‌ڵكی لـێ وه‌رگیرا.
ئه‌گه‌رچی لێكدانه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی ده‌ست پێ‌كردن‌و كۆتایی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه
جۆراوجۆرن‌و جێگای باسی ئه‌م وتاره نیه، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێ، جووڵانه‌وه‌ی
46 ـ 47، یه‌كێك له لاپه‌ڕه پرشنگداره‌كانی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌و نه‌سڵه‌كانی
دوایی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه فیداكاری‌و ئازایه‌تیی تێكۆشه‌رانی ئه‌م جووڵانه‌وه
ره‌وایه به‌رز ده‌نرخێنن‌و به خه‌تی زێڕین له مێژووی خه‌باتی گه‌لدا تۆماری
ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌و تێكۆشه‌رانه كه رێبه‌ریی ئه‌م خه‌باته‌ی له ئه‌ستۆ بوو، رۆڵه‌ی
شۆڕشگێڕ‌و هه‌ڵكه‌وتووی گه‌ل، شه‌هید "ئیسماعیل شه‌ریفزاده" بوو كه 39 ساڵ پێش
ئێستا، له رۆژی 12ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی 1347ی هه‌تاوی له‌گه‌ڵ 3 پێشمه‌رگه‌ی
هاوڕێی به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د شادمانی، حسێن ره‌حمانی‌و عه‌لی عه‌وڵاكۆڵ له
"دارێنه"ی بانه له لایه‌ن هێزێكی نزیك به 500 كه‌سی رێژیمی پاشایه‌تیه‌وه
گه‌مارۆ ده‌درێن‌و پاش شه‌ش كاتژمێژ به‌ربه‌ره‌كانێی قاره‌مانانه له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی
شاهه‌نشاهی، شه‌هید بوون.
ئیسماییل شه‌ریفزاده تا پله‌ی موهه‌ندیسی ئه‌لكترۆنیك ده‌رسی خوێند‌و پاش ته‌واوكردنی
خوێندن به هه‌ست كردن به چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی له هه‌موو خێر‌و خۆشی‌یه‌ك
كه چاوه‌ڕوانی ده‌كرد چاوی پۆشی‌و رووی كرده ریزی تێكۆشه‌رانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری‌و توانای خۆی بخاته خزمه‌ت
ئامانجی رزگاریی گه‌ل.
شه‌ریفزاده‌ی تێكۆشه‌ر له‌نامه‌یه‌كدا كه بۆ د. قاسملووی ناردوه، نووسیویه‌تی:
"ئه‌وڕۆ تۆفانێكی به‌ته‌وژم سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌مانی داگرتووه‌و هه‌موو لایه‌ك
به ئومێدێكی بێ‌پایانه‌وه ده‌ڕواننه خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و ئه‌گه‌ر بێت‌و
به شێوه‌یه‌كی عیلمی‌و دڵسۆزانه به‌ڕێوه ببرێت‌و دڵسۆز‌و تێگه‌یشتوو‌و پێگه‌یشتوه‌كانی
سیاسی، رووناكبیره شۆڕشگێڕه‌كان بێنه كایه‌وه‌و جڵه‌وی كاره‌كان به ده‌سته‌وه
بگرن، ئه‌وده‌م داری هومێدی هه‌موو لایه‌ك وه‌به‌ردێ‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان به
ئامانجی خۆی ده‌گا".
ده‌بینن ئیسماعیل شه‌ریفزاده چه‌نده دروست‌و به‌جێ ئه‌ركی رووناكبیران‌و تێگه‌یشتوو‌و
پێگه‌یشتوه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌ست نیشان دهكاو خۆی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێته
پێشڕه‌و. له روانگه‌ی شه‌ریفزاده‌ی رووناكبیر‌و شۆڕشگێڕه‌وه، خوێندكاری كورد
له هه‌لومه‌رجی بنده‌ستی نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌دا بێجگه له فێربوونی بواری خوێندن‌و
لێكۆڵینه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانست‌و زانیاری، ئه‌ركی خه‌بات له پێناوی
چاره‌سه‌ریی كێشه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و خه‌بات له پێناوی رزگاریی نه‌ته‌وه‌كه‌ی
له سه‌ر شانه‌و ده‌بێ له‌م بواره‌دا فیداكاری بكا.
هاوڕێیان!
نزیك به چوار ده‌یه به سه‌ر شه‌هیدبوونی ئیسماعیل شه‌ریفزاده‌دا تێ‌ده‌په‌ڕێ‌و
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی كورد له‌م ماوه‌یه‌دا به سێ قۆناغدا تێ‌په‌ڕیوه.
له قۆناخی یه‌كه‌م دا، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رێژیمی پاشایه‌تی، به
هۆی راده‌ی كه‌میی خوێندكاری كورد‌و له تاراوگه بوونی رێبه‌ریی
بزووتنه‌وه‌ی كورد، بیری چه‌پ به سه‌ر فه‌زای زانستگه‌كاندا زاڵه‌و به‌هۆی
ئه‌وه‌ی خوێندكاره چه‌په‌كان چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك ئه‌سڵێكی
ماركسیستی دێننه به‌رباس، خوێندكاره كورده‌كان به‌لای خۆیاندا راده‌كێشن‌و به
هۆی ئه‌م خوێندكاره كوردانه‌وه بیری چه‌پ له زانستگه‌كانه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه
بۆ كۆمه‌ڵگای كوردستان‌و كۆمه‌ڵگای كوردستان له رۆژه‌كانی كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی
پاشایه‌تی‌دا تا راده‌یه‌ك ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی بیر‌وباوه‌ڕی چه‌په‌وه.
له قۆناغی دووهه‌م دا كه له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامیی
ئێرانه‌وه ده‌ست پێ دهكاو به هۆی بوونی بزووه‌تنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌و
پێشكه‌وتوو له كوردستان، خوێندكارانی كورد ده‌كه‌ونه به‌ر ته‌سفیه‌كرانی
به‌رپرسانی زانكۆكان‌و رێگایان پێ نادرێ له زانستگه‌كاندا درێژه به خوێندن
بده‌ن‌و ژماره‌ی خوێندكارانی كورد له‌م ده‌وره‌یه‌دا زۆر كه‌مه.
له قۆناغی سێهه‌م دا كه له ساڵی 68و پاش كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌ست پێ
ده‌كا، به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی راده‌ی له سافی‌دانه‌كان ژماره‌ی خوێندكارانی
كورد له زانكۆكاندا روو له زیادبوون ده‌كا. جیاوازیی ئه‌م قۆناغه له‌گه‌ڵ
قۆناغی یه‌كه‌م له‌وه‌دایه كه ئه‌م جاره‌یان به هۆی بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كی
شۆڕشگێڕانه له كوردستاندا‌و وه‌رگرتنی بیر‌وباوه‌ڕی سیاسیی لاوی كورد له
بزووتنه‌وه‌ی دێموكراسی‌و نه‌ته‌وه‌خوازیی كوردستان، بیر‌وباوه‌ڕ له
كوردستانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ زانكۆكانی ئێران، به‌ڵام له زانكۆكاندا به‌هۆی
نه‌بوونی رێكخراوی یاسایی، خوێندكارانی كورد ئیمكانی كۆبوونه‌وه له ده‌وری
یه‌كیان نیه‌و، ده‌ربڕینی ئه‌م بیر‌وباوه‌ڕه ته‌نیا له سه‌تحی وتووێژی
تاكه‌كاندایه، بۆیه له داهێنانێكی نوێ‌دا خوێندكارانی كورد، هه‌م بۆ رێزگرتن
له قوربانییانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌روه‌ها بۆ كۆبوونه‌وه له ده‌وری یه‌ك‌و
به‌ڕێوه‌بردنی یادمانی كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه سه‌ره‌تا له تاران‌و پاشان
به‌ره‌به‌ره له ته‌واوی زانكۆكانی ئێران‌دا وه‌ك سوننه‌تێكی لـێ دێ‌و هه‌موو
ساڵێك به‌ڕێوه ده‌چێ. له‌م یادمانه‌دا ده‌ست ده‌كه‌نه بیر‌و ڕا گۆڕینه‌وه‌و
دیتنه‌وه‌ی رێگاچاره‌و باس كردن له چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و هه‌ر
خوێندكارێكی كورد ده‌بێته نوێنه‌رێكی بزووتنه‌وه‌و، ده‌نگی حه‌قخوازانه‌ی
گه‌له‌كه‌ی به گوێی خوێندكارانی زانكۆكانی ئێران، دانیشتوو له
ناوچه‌كانی‌تری وڵات ده‌گه‌یه‌نن.
خوێندكاری كورد به ئێلهام وه‌رگرتن له بیری مامۆستای دێموكراسی، د. قاسملووی
رێبه‌ر‌و تێكۆشه‌ری گه‌ل، ئیسماعیل شه‌ریفزاده له‌و راستی‌یه گه‌یشتوون كه شۆڕش
پێویستی به رۆڵه‌ی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوو هه‌یه تا بتوانێ سه‌ركه‌وتن
ده‌سته‌به‌ر بكا‌و به تێگه‌یشتن له‌م راستی‌یه كه خوێندكارانی كورد له پێناوی
ئازادی نه‌ته‌وه‌كه‌یان له زیندان‌و ئه‌شكه‌نجه‌و شه‌هید بوونیش سڵ ناكه‌ن‌و
له دژی سته‌م‌و نابه‌رابه‌ری خه‌بات ده‌كه‌ن.
هاوڕێیانی به‌رێز!
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌ی ئیسماعیل شه‌ریفزاده دا بۆ د. قاسملووی هاتووه:
"ئێمه هیچ رێگایه‌كمان نه‌ماوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ ده‌ست بده‌ینه چه‌ك‌و
وه‌شاخ بكه‌وین، ئه‌مه بیروڕای هه‌موو لایه‌كمانه، جا نازانم ئێوه له‌م
باره‌وه بیر‌و ڕاتان چ بێ"؟
وه‌ك ده‌بینین شه‌هید ئیسماعیل شه‌ریفزاده‌ش خه‌باتی چه‌كداری به رێگای
ناچاری‌و ته‌نیا رێگای له به‌رده‌ست نا‌و ده‌با‌و ئه‌مه نیشان ده‌دا كه له
هه‌موو مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی كورددا، خه‌باتی چه‌كداری ته‌نیا
رێگایه‌ك بووه كه ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به سه‌ر كوردستاندا به سه‌ر خه‌ڵكی‌دا
سه‌پاندوه‌و ده‌ره‌تانی شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌خه‌بات بۆ خه‌ڵك نه‌هێشتۆته‌وه. هه‌ر
بۆیه رۆڵه خه‌باتكارێكی وه‌ك شه‌ریفزاده‌و زۆر رۆڵه‌ی به‌وه‌جی دیكه‌ش به
قبووڵ كردنی باری دژواری ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی روو له چیاكان ده‌كه‌ن‌و به
سه‌خاوه‌ته گیانیان له پێناوی رزگاریی گه‌له‌كه‌یاندا ده‌به‌خشن.
له ساڵیادی شه‌هیدبوونی ئیسماعیل شه‌ریفزاده‌و هاوڕێیانی‌دا له لایه‌ن
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه وێڕای په‌یمان نوێ
كردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌هیدانه‌و هه‌موو شه‌هیدانی گه‌ل، به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه
تا سه‌ركه‌وتن رێگایان بپێوین‌و تاوێك له خه‌بات رانه‌وه‌ستین.
سڵاو له یادی شه‌ریفزاده‌و هاوڕێیانی!
سڵاو له شه‌هیدانی رێگای رزگاریی كوردستان!
رێكه‌وتی 12/2/86 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |