|
20-02-1386
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانه:
له‌ژێر ئاڵای به‌رزی کوردستان ورێزگرتن له‌خوێنی پاکی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی
کوردستان، ئه‌و پارت و رێکخراوه‌سیاسییه کوردستانییانه‌ی له‌خواره‌وه‌ناویان
نووسراوه، دوای بانگ کردنیان له‌لایه‌ن پارتی دێموکراتی کوردستان/ لێژنه‌ی ناوچه‌ی
هۆڵه‌نداو یارمه‌تیی هه‌مو لایه‌نێک به‌سوپاسه‌وه، پاش دوو کۆبوونه‌وه له‌باره‌گای
پارتی دێموکراتی کوردستان له شاری ئه‌مستردام‌له‌رۆژانی 7-4-2007 وه29-4-2007 دا
توانیان سه‌رکه‌وتووانه دامه‌زراندنی هه‌ڤکاری پارت و رێکخراوه سیاسییه‌کانی
کوردستانی رابگه‌یه‌نن، به ئامانجی زیاتر له‌یه‌ک نزیکبوونه‌وه‌و به‌یه‌که‌وه‌کارکردن
و یه‌کریزیی گه‌له‌کمان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی
دۆزی گه‌له‌که‌مان له‌ئه‌ورووپا به‌گشتی و وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌تایبه‌تی‌و له‌یه‌ك
نزیككردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کورد له‌م وڵاته‌دا.
چێگای ئاماژه پێ کردنه‌پاش دانوساندنێکی تێروته‌سه‌ل و بیروڕا گۆڕینه‌وه به شێوه‌یه‌کی
دێموکراسی، په‌یڕه‌وی ناوخۆی هه‌ڤکاری دارێژرا، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو
په‌یمانیان دا به‌هه‌موو هێزو توانایان کار بۆ سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ڤکاری
بکه‌ن.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی کورد و کوردستان
هه‌ر شه‌کاوه‌بێت ئاڵای به‌رزی کوردستان
ئیتر بۆ پێشه‌وه‌تا سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری
بژی کورد، بژی کوردستان
ناوی پارت و رێکخراوه‌کان:
1- حزبی شیوعیی کوردستان
2- یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان
3- یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان
4- یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان
5- پارتی دێموکراتی کوردستان
6- پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
7- حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
8- پارتی سۆسیالستی کورستان
9- پارتیا دێموکراتا کوردستان/ باکور
10- پارتیا ئازادیا دێموکراتا کوردستان دێموکراتێن شۆرشگێر
11- ته‌ڤگه‌را دێموکراتیکا کوردستان ( ته‌ڤگه‌ر)
12- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران
13- پارتی ئازادیی کوردستان
14- كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
15- پارتی دێموکراتی کورد له سووریا/ الپارتی
16- یه‌کێتیا دێموکراتا کورد له سووریا/ یه‌كیه‌تیی
17- پارتیا ئازادیا کورد له‌سووریا
18- پارتی دێموکراتی کورد له‌سووریا
هه‌ڤکاری
پارت و رێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستانی له هۆڵه‌ندا
|