|
به خوشحاڵی‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نین
كه كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هه‌ڵبژێردراوی
كونگره‌ی سیزده‌هه‌می حیزب سێهه‌مین پلینۆمی خۆی سه‌عات 30/9 پێش نیوه‌رۆی
رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 11ی ره‌زبه‌ری ساڵی 1383ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 2ی
ئۆكتۆبری 2004ی زایینی به به‌شداریی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌سڵی‌وجێگرانی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌ست پێ كرد.
پلێنوم له سه‌ره‌تادا به‌رنامه‌ی زه‌مانی و كاریی خۆی خسته به‌رباس و په‌سه‌ند
كردن. به دوای په‌سه‌ند كرانی به‌رنامه‌ی كاری پلینۆم, هاوڕیێ به‌رێز و
تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری سكرتیری گشتیی حیزب راپۆرتێكی تیروته‌سه‌لی له
دوو به‌ش دا پێشكێشی به‌شدارانی پلێنوم كرد.
له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و راپۆرته‌دا به وردی باس له كۆنگره‌ی سیزده‌هه‌می
حیزب و بڕیاره‌كانی و هه‌روه‌ها خاڵه به هیزه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه و شێوه‌ی
به‌رێوه‌چوونی كرابوو و له‌په‌نا ئه‌وه‌ش دا كه‌مو كووڕی‌یه‌كانی ده‌ست نیشان
كرابوون.
له‌و راپۆرته‌دا ئه‌و ئاڵوگۆڕه به تایبه‌تی ئاماژه‌ی پێ كرا بوو كه له
دروشمی ئیستراتیژیی حیزب دا پێك هاتوه.
به‌شی دووهه‌می راپۆرته‌كه ته‌رخان كرابوو بۆ باس‌وئاماژه پێ كردن به‌و كار‌و
ئه‌ركانه‌ی كه له ماوه‌ی سێ مانگی دوای كۆنگره دا به‌رێوه چوون و ئه‌و كار‌و
ئه‌ركانه‌ی پێویسته له داهاتوو دا به ئه‌نجام بگه‌ن.
راپورتی پێشكه‌ش كرا‌و له لایه‌ن سكرتیری گشتیی حیزبه‌وه له لایه‌ن به‌شدارانی
پلینۆمه‌وه به وردی كه‌وته به‌ر باس و نه‌زه‌ردان و به راپۆرتێكی به سوود
هه‌ڵ‌سه‌نگێندرا.
به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌ی پلینۆم بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری سكرتیری گشتیی حیزب
ته‌رخان كرابوو. له‌و به‌شه‌دا ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به زۆربه‌ی ده‌نگ
هاورێی به‌ڕێز حه‌سه‌نی شه‌ره‌فی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی‌یان وه‌ك جێگری
سكرتیری گشتیی حیزب هه‌ڵ‌بژارد.
له به‌شێكی دیكه‌ی كاری پلێنوم دا ژماره‌یه‌ك له هاوڕێیانی حیزبییش له‌لایه‌ن
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌یه‌وه وه‌ك موشاویری كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵ‌بژیردران.
پلینۆم به دوای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا كه‌وته به‌ر باس‌و نه‌زه‌ردان
له سه‌ر پێشنیاری ده‌فته‌ری سیاسی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌ڵاله‌ی پێكهێنانی
كۆمیسیۆنی پێوه‌ندی‌یه‌كانی حیزب و پێكهاته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمیسیۆنه‌دا. له
ئاكامی باس‌و راده‌ربرینی به‌شداران‌دا پلینۆم بڕیاری پێكهاتنی ئه‌و كۆمیسیۆنه‌ی
دا‌و پیك هاته‌ی ئه‌ندامه‌كانی په‌سه‌ند كرد.
سێهه‌مین پلینۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پاش سێ رۆژ كاری به‌رده‌وام و باس‌و
بریاردان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه له ده‌ستووری كاره‌كانی
دابوون, سه‌عاتی 7ی ئیواره‌ی رۆژی دووشه‌ممۆ 13ی ره‌زبه‌ری1383ی هه‌تاوی,4ی
ئۆكتۆبری 2004ی زایینی كۆتایی به كاره‌كانی هینا.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی
دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
14ی ره‌زبه‌ری 1383ی هه‌تاوی
5ی ئوكتوبری 2004ی زایینی |