|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: به‌ڵگه‌نامه‌کان ::. |
|
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی هێز و لایه‌نه کورد و
کوردستانییه‌کان سه‌باره‌ت به تاوانی تێرۆریستی له هه‌ولێر |
|
22-02-1386
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی
چوارشه‌ممه 9/5/2007، ئۆتۆمبیلێکی بارهه‌ڵگری TNT رێژ کراو، له به‌رده‌م
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی کوردستان له هه‌ولێر، ته‌قێندرایه‌وه و مخابن بووه
هۆی شه‌هید و بریندار بوونی ده‌یان هاووڵاتی سڤیل و که‌وتنه‌وه‌ی خه‌ساره‌تی مادی
له هاووڵاتیان و ژماره‌یه‌ک داموده‌زگای حکومیی.
ئه‌م تاوانه تێرۆریستییه له هه‌ر لایه‌که‌وه رێکخرابێ و هه‌ر ئامانجێکی
دیاریکراو له پشته‌وه بێ، ئاڵقه‌یه‌که له‌و زنجیره پیلان و گوشارانه‌ی له
لایان دوژمنانی ئازادیی کورد و کوردستانه‌وه بۆ تێکدانی باری ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی
کوردستان و له‌بار بردنی ره‌وتی گه‌شه‌ی سیاسی، ئابوری و دیپلۆماسیی و
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان، له ئارادایه.
هه‌رچه‌نده به‌م جۆره تاوانانه، خوێنی ژماره‌یه‌ک له کوردستانییه‌کان ده‌ڕژێ و
ئاسایشی هاووڵاتیان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ده‌شێوێ، به‌ڵام ئیراده‌ی رۆڵه‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌ڕه‌شه و تێرۆر و تۆقاندنی تێرۆریستان و تێرۆریستپه‌روه‌ران
به هێزتره.
ئاماژه‌کان وایده‌رده‌خه‌ن که له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی رۆژ به رۆژی جێبه‌جێ بوونی
ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراق، پیلان و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی دوژمنانی کورد و
نه‌یارانی ئاشتی و ئاسایش له عێراق و کوردستان، زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێ. ئه‌وه له
کاتێکدایه که ماده‌ی 140 بابه‌تێکی یاسایی ده‌ستوری عێراقه و کوردستانییه‌کان
سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێکرانی ئه‌م ماده‌یه و رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له
پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش پشتیوانیی له ئیراده‌ی ڕه‌وای خوشک و براکانیان و
بڕیاری دامه‌زراوه سیاسییه شه‌رعییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.
ئێمه نوێنه‌رانی ئه‌و هێز و لایه‌نه سیاسییه کوردستانییانه‌ی خواره‌وه که ئه‌م
راگه‌یه‌ندراوه‌مان ئیمزاکردووه، وێڕای مه‌حکوومکردنی ئه‌و تاوانه تێرۆریستییه و
هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و برینداره‌کانی ئه‌م رووداوه، داوا له
رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، یه‌كیه‌تیی ئورووپا و کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کانی
لایه‌نگری پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌موو دێموکرات و ئازادیخوازه‌کانی جیهان
ده‌که‌ین، بۆ کورت کردنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه هه‌رێمییه‌کان له کاروباری کوردستان
و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریستان، هاوکاریی گه‌لانی عێراق به‌گشتی و گه‌لی کورد
به‌تایبه‌تی بکه‌ن بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140. هه‌ر له‌و کاته‌شدا داوا له
حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌که‌ین بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و ماده ده‌ستوورییه،
هه‌نگاوه‌کانی خێراتر بکا.
1- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
2- پارتی سوسیالیستی کوردستان PSK
3- پارتی دێموکراتی کوردستانی باکوور - PDK
4- پارتی دێموکراتی کورد له سووریا - الپارتی
5- پارتی پێشڤه‌ڕۆی دێموکراتی کورد له سووریا
6- پارتی یه‌كیه‌تیی دێموکراتی کورد له سووریا
7- پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان PWD
8- پارتی ئازادیی کورد له سووریا
9- پارتی یه‌کێتی کورد له سووریا
10- رێکه‌ڤتنی دێموکراتی کورد له سووریا - وفاق
11- پارتی ئازادیی کوردستان PAK
2007-05-10 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |